بەکوردی کردنی نەخشەکێشی گوگڵ
لێرە بابەتەکانی پەیوەست بە نەخشەکێشی گوگڵ باس ئەکەین.
بە نیسبەت گەز بەرامبەر مەتر، کاکە حامد دەست خۆش بەڵام:
۱. سەرچاوەیەک هەیە بڵێ ۱ گەز = ۱ مەتر؟ وەیان ۱ سم =؟ گەز، خۆ ئەگەر پێوانەیەکی کوردانە بێ، ئەوا نابێ وەگێڕانی مەتر بۆ نەخشەکێشی گوگڵ یان هەر سیسمتێکی تری GIS وەرگێڕدرێتە سەر پێوانە ناوچەییەکە، لە ناو ئینگلیز هێندەی یاردە و پێ باوە تا ئێستاش کە یەکیتی ئەوروپا ناچاری کردون مەتر و کگم بەکاربەرن،بەڵام بە تاکید هەڵەی وەرگێڕانە کە ۱ مەتر بکرێ بە ۱.۳ یارد،
۲. نمونەکەی خۆشت بەڵگەیە بۆ ئەوەی ئێمە هەرگیز ناڵێین ۲٠٠ گەزی تر بڕۆ دەگەیە ماڵی فڵان، ئەوپەڕی ئەڵێین ۲٠٠ هەنگاوی تر، کە ئەویش پێوانە نیە! وەیان هەرگیز ناڵێین ۲٠٠ گەز زەویم هەیە. نمونەکانت بۆ شتی کورتن نەک درێژ. نەک گەورە وەک بەکارهێنانی پێ لە ئینگلیزیدا، هیچ ناڤیگەیشنێکت گوێ لێ بوە بڵێ ۳٠٠٠ پێی تر لابدەرەوە؟ بەڵام بۆ باڵای خەڵک هەمیشە ۵ پێ و ۱۱ ئینج باوە. نەک ۲ یاردە. لێرە بابەتەکە سیستمێکی زانیاری جوگرافیە GIS بۆیە پیویستمان بە پێوانەی دروست هەیە. ئێمە ڕۆژانە باسی ستاندارد و compatibility ئەکەین کە مادام پیوانەیەکی نێو دەوڵەتی هەیە، زلهێزێکی وەک بەریتانیاش ناچارکراوە کە سیستمی مەتر بەکارببات.
ڕێزم
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
دەستخۆش بۆ گواستنەوەی بابەتەکە بۆ سەکۆی زمانی کوردی.
ئاگاداری ئەوەم کە لە سەرەتای هەشاتاکانی سەدەی ڕابوردووەوە وشەگەلی یەکەی پێوانەی درێژی (مەتر، سانتیمەتر، میلیمەتر) لە کتێبەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی وهتد...ی باشووری کوردستاندا دەخوێندرێت و جێی خۆیان گرتووە.
وشەی گەز، هەرچەند پێشتریش وترا کە زیاتر مۆرکی ناوچەیی پێوەیە و ڕاست بەرامبەر مەتر ناگەڕێت. لە فەرهەنگی زانستگای کوردستاندا (فارسی-کردی) وشەی (گەز) ئاوا ڕاڤە کراوە: یەکەی درێژایی [b]نزیك بە یەك مەتر[/b]. واتە مەترێكی تەواویش نییە. بەگوێرەی یەكێك لە بەناوبانگترین فەرهەنگە فارسییەكان، درێژیی گەز لە مەترێك زیاترە و یەکێکی تریشیان بە ١٠٤ سانتیمەتری داناوە.
دەستان خۆش، من قسەم لە قسەی ئێوەدا نیە، وەک وتیشم ئەمە تەنیا لە ناوچەی ئێمە "گەز" بەکار دەبەن، واتە لە زاراوەی جافیدا گەز زیاتر لە میتر یان مەتر باوە. بۆ عەرز پێوانیش بەکاری دەبەن، بۆ باڵای مرۆڤیش بەکاری دەبەن. بۆ وێنە دەتوانی بڵێی کاک هیوا سەد گەز زەوی کردووە بە ماڵ، یان کاک هەژار ٢ گەز باڵایە.
وێنەیەکی ناوچەیی: وەختێک ئەو خەبەرەم ژنەفت گەز گەز باڵام کرد.
ئەوەش بڵێم کە من نیوگەزم دیوە راستەوڕاست ٥٠ سانیتیمیتر بووە و ئێستاش خەیاتەکانی کوردستان بەکاری دەبەن. من ناڵێم قسەی ئێوە وا نیە دووبارە هەرای لێ دروست نەبێ، بەڵام ١ گەز لە لای ئێمە ١ میترە و ١میلم زیاد و کەمی نیە. ئیتر خەڵکیتر چۆن شیان کردووەتەوە خۆیان دەزانن. ئەگەر ئەمجاریش رێگام کەوتەوە کوردستان وێنەیەکی دەگرم، راست لەو سەرەشی دەگرم کە بە ئینگلیزی لەسەری نووسروە ٥٠ سانتیمیتر. سەرکەوتوو بن.
نە کاکە هیوا گیان منیش بۆ هەموو ئەوانەی لێرەن و زەحمەت دەکێشن کە خۆت یەکێک لەوانی، رێزتان لەسەر سەرە، بەڵام کاتێک باسی شتێک دەکەین، هەتاکوو زیاتری لەسەر بدوێن و لەگەڵ یەکتر بە بێ پەردە و پەرژین بیروبۆچوون دەببڕین، باسەکە زیاتر بە ئاقارێکی باشدا دەڕوا. بە بڕوای من ئاماجی سەرەکی هەمووشمان ئەوەیە کە ئێمەی کوردیش وەک نەتەوەکانیتر فەرهەنگێکی دەوڵەمەندمان هەبێ. سەرکەتوو بی، چاوەکەمی
تێبینی لەسەر گەز: لە گەورەترین فەرهەنگی فارسیدا کە "دهخدا"یە و لەسەر ئینتەرنێت دانراوە لە "گەز" گەڕام، وا بزانم دەڵێ کوردییە. بەم جۆرەی نووسیوە:
گز. [ گ َ ] (اِ) کردی قز ۞ (مقیاس طول ، اندازه ) معادل ذرع و هر گز 16 گره است .امروزه گز را معادل «متر» اروپاییان گیرند. (حاشیه ٔبر...
لە هەموو گرینگتر بۆ ئێمە، ئەو بەشەیە کە دەڵێ: "امروزه گز را معادل «متر» اروپاییان گیرند." واتە: "ئێستا گەز وەک میتری ئوروپاییەکان دادەنرێ."
دەستان خۆش بۆ تێبینییەکانتان!
بێ گومان كاك حامید من بەر لە بەڕێزت سەیری ئەو فەرهەنگە سەرهێڵەی (دهخدا)م کرد و مەبەستیشم لە "یەكێك لە بەناوبانگترین فەرهەنگە فارسییەكان" هەر ئەو فەرهەنگە بوو. ئینجا من سەیری فەرهەنگی (عمید)یشم کرد، کە ئەویش بەناوبانگە.
ئەگەر وەرگێڕانە فارسییەکەی دهخدا بۆ (گز) باش بخوێنینەوە، ئەوە بەڕوونی نووسراوە کە ئەم وشەیە کوردیی (قز)ە کە مەگەر خوا بۆ خۆی بزانێت لە چ زمانێكی ترەوە وەرگیراوە. زۆر گەڕام بەدوای (قز)دا بەڵام بەداخەوە هیچم گیر نەهات. ئەوەندەی لە سەروگوێلاکی ئەو وشەیە (قز) دەڕوانم یان تورکییە یان ئازەری کە بیریشم هەر بە لای ئازەرییەکەدا دەڕوا بەهۆی نزیکی و هاوسێیەتیی لەگەڵ کوردی ڕۆژهەڵاتدا، کە بە هەردوو لایەکەدا هەر دەکاتە تورکی. ئەمە سەبارەت بە وشەکە.
ئینجا گەر لە درێژیی ئەم یەکەی پێوانەیە بکۆڵینەوە، قەت ناکاتە ١ مەتر، بەڵکوو وەکوو پێشتر لەسەرەوەش ئاماژەم پێکرد بەرامبەر بە ١٠٤ سانتیمەترە نەك ١٠٠سم، تا ئێمە بێین و ئەم کاڵایەی بەباڵادا ببڕین. هەر لەو پاچڤەیەی (دهخدا)دا بۆ (گز) سەرەتا نووسراوە (معادل ذرع) واتە هاوتای "ذرع" و کە دەڕۆین تەماشای پاچڤەی (ذرع) دەکەین، ئەوا بەگوێرەی هەمان سەرچاوە (دهخدا) ئەو پێوانەیەی کە لە درێژیی مەترەوە نزیك بێت دەڵیت دەکاتە (مەترێك و چوارسەدەم "لەسەدا چوار"ی مەتر = ١٠٤سم). [url=http://www.loghatnaameh.com/dehkhodaworddetail-589562f8f0af48088da685ad50f7f9e9-fa.html](١)[/url]
تەنانەت (دهخدا)ش لە فەرهەنگی ([i]معین[/i])ەوە گواستوویەتییەوە [url=http://www.loghatnaameh.com/dehkhodaworddetail-5b2a393c881e4aa799874d4aff337d08-fa.html](٢)[/url] کە لە دۆخی نادیاردا فرمان (کردار)ەکەی گەرداندووە و وتوویەتی کە (لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا (گز) بە بارتەقای "مەتر"ی ئەورووپییەکان دەگرن). "دەگرن یان دادەنێن" نادیارە و ئەمەش زیاتر مەبەستی لاوەکی بەدەستەوە دەدات نەك فەرمی، کتێبی و جێگیر. وتەکەی کاك حامیدیش "من نیوگەزم دیوە ڕاستەوڕاست ٥٠ سانیتیمیتر بووە" هەر ئەوە دەسەلمینێت کە مەتر و سانتیمەتر و میلیمەتر فەرمی و پێوانەیی (ستاندارد)ە و گەز لاوەکی (ئایا لەسەری نووسرابوو "نیوگەز"؟). گەلۆ ئەوا ئێمە وامان دانا کە گەز بەرامبەر بە مەترە و مەترمان ناو نا (گەز) لە کوردیدا، ئەی پێمان ناڵێن بۆ کیلۆمەتر، سانتیمەتر، میلیمەتر وهتد... دەبێت چی بڵێین؟! خۆ ئەوکات هەر زۆر پێکەنیناوی و خەندەدارە کە لەبری ئەمانە بڵێین: کیلۆگەز، سانتیگەز، میلیگەز وهتد... :)
بۆیە بەو ئەندازەیەی کە گەز لە ناوچەیەکی وڵاتەکەمان برەوی هەیە و بەکار دەهێنرێت، دەقات و بگرە سەدقاتی ئەوە مەتر فەرمیتر و بەناوبانگتر و چەسپاوتر و چی ترە. بۆیە زۆر شاز و نائاسایی و نەگونجاو و ناژیربێژانە (غیر منطقی)یە هەوڵی بێهوودە بدەین گوایە پێماندەکرێت جێپێی مەتر بۆ گەز لەق بکەین.
ئیتر سوپاس و سەرکەوتوو بن!
---------------------------------
[url=http://www.loghatnaameh.com/dehkhodaworddetail-589562f8f0af48088da685ad50f7f9e9-fa.html](١) ذرع . [ ذ] (ع ا) گز. ارش. رش. ساق دست. || ذرع، چون مطلق گویند معادل شانزده گز است یعنی یک متر و چهار صدم یک متر و در ذرع شاه یک متر و دوازده صدم یک متر است (و بیشتر در تبریز متداول است) و ذرع مقصر. مساوی یک متر و چهار صدم یک متر است.[/url]
[url=http://www.loghatnaameh.com/dehkhodaworddetail-5b2a393c881e4aa799874d4aff337d08-fa.html](٢) گز. [ گ] (ا) کردی قز [u][color=#0066cc]۞[/color][/u] (مقیاس طول، اندازه) معادل ذرع و هر گز ١٦ گره است. امروزه گز را معادل «متر» اروپاییان گیرند. (حاشیه برهان چ معین). پیمانه ای از چوب یا از آهن که بدان جامه و قالی و پلاس و زمین و امثال آن پیمایند. (برهان ) (آنندراج ): ثوب خمیس؛ جامه پنج گزی...[/url]
کاکە تۆ روونکردنەوەی ئاوا ژیرانە بدە بزانە کێ لێت تووڕە دەبێ! لە خۆڕاییش خۆت تووڕە مەکە. بە بێ ئەملاو ئەولا لەگەڵ هەموو بۆچوونەکەتم. وەک کرد دەڵێن "بەڵامێکی تێدایە" بەڵامەکەش تەنیا بۆ روونکردنەوەیە نەک ئەوەی دژی ئەو بۆچوونەی سەرەوە بم کە زۆر زۆرم پێ باش بوو. من لە خەڵکی موکریانیشم پرسیوە ئەوانیش گەز بەکار دێنن. بەڵام بەو چەند وشەئ تورکیەوە کە من دەیزانم کە یەکێکیان "قز" بێ، ئەمە مانای "وێت، دۆت، کەنیشک، کناچێ و کچی"ی کوردی دەدا. ناوچەی ئێمە و جافی جوانڕۆ هیچ سنوورێکیان لەگەڵ توورک زمانان نیە. ئەگەر تورکیش بێ زۆر زۆر کۆن کەوتووتە نێو زمانی کورد، کاتێک مەغولەکان تاکوو کرماشان و هەمەدانیان داگری کرد و دوایی کورد راوی نان و تێکی شاندن.
بۆ پرسیارەکەشت. ئەو نیو میترانەی کە قوماش و پارچە فرۆش بەکاری دێنن. بە ئینگلیزی لەسەریان نووسراوە ٥٠ سم.
وەک وتم من هیچ بۆچوونێکم جیاواز لەمەی جەنابت کە لەسەرەوە نووسیوە نیە. کاتێک کیلوگەز و سانتیگەزم بینی ئیتر دەتوانم بڵێم "گەز"یشم لەبەر چاو کەوت. من فەرهەنگەکانی عمید و چەند فەرهەنگیتریشم هەن بەڵام دهخدا دەوڵەمەند ترینیانە، لە سنەش فەرهەنگێکی کوردی ـ فارسی و فاسی ـ کورد واتە دوو بەرگە دەرچووکە کە هەرچەندە بێ هەڵە نیە بەڵام زۆر زۆر باشە.
سەرکەوتوو بی و ماندووش نەبی.
کاکە زمانیار "قز" مەبەست شاری قەزوێنە کە یەکێک لە پارێزگاکانی ئێرانە لەو شارەشدا کورد دەژین. بۆیە دەهخدا نووسیوە کوردی قەزوێنی. چوونکە لە قەدیمەوە تاکوو ئێستا تورک و کورد تێکەڵاو لەو پارێزگایە دەژی.
سەیری فیکیپێدیا بکە: برخی از مردم این شهر به زبانهای [url=http://fa.wikipedia.org/wiki/%D8%AA%D8%A7%D8%AA%DB%8C]تاتی[/url]، [url=http://fa.wikipedia.org/wiki/%D9%85%D8%B1%D8%A7%D8%BA%DB%8C]مراغی[/url]، [url=http://fa.wikipedia.org/wiki/%DA%A9%D8%B1%D8%AF%DB%8C]کردی[/url]، [url=http://fa.wikipedia.org/wiki/%D9%84%D8%B1%DB%8C]لری[/url]، [url=http://fa.wikipedia.org/wiki/%D8%AA%D8%B1%DA%A9%DB%8C]ترکی[/url] و [url=http://fa.wikipedia.org/wiki/%D8%B1%D9%85%D8%A7%D9%86%D9%84%D9%88%DB%8C%DB%8C]رمانلویی[/url] نیز سخن میگویند. مەبەست شاری قەزوێن (قزوین)
لەڕاستیدا من حەزم لە پێچوپەنا و تووڕەبوونیش نییە. حەز دەکەم زۆر بەڕاشكای پەنجە بۆ ڕاستییەكان درێژ بکەم؛ لەوانەیە هەر ئەمەش بێت زۆر جار لای بەرامبەر گرفت دروست بكات. پێم وایە زمان و زانستەکانی تریش، نابێت مرۆڤ ڕوودەربایسی لە ئاستیاندا هەبێت. سەرباری ئەو سەرڕاستییەش، قەت حەزم بە ناوزڕاندن و بێڕێزی نەكردووە و هەر ئەوەش لە بەرامبەرەکەم و ئەوانەی کۆمێنت دەنووسن، چاوەڕێ دەكەم.
سەبارەت بەو (قز)ەش، کاتێك مشكەکە دێنیت بەسەر ئەو نیشانەیەی بەردەمیدا ئەم دوو وشەیە (gaz و .ghez) هەڵدەتۆقێت، وەك لە وێنە هاوپێچەکەی خوارەوەدا دیارە. ڕەنگە مەبەست پێی هەر ئەوە بێت کە جەنابت ئاماژەت پێكردووە، واتە (قزوین). بەڵام بە دوو شێواز، لەمەیان سەر دەرناکەم!!! لە ([url=http://www.loghatnaameh.com/signs-fa.html]نشانەهای اختصاری[/url])شدا هیچم چنگ نەکەوت!
بەهەرحاڵ سوپاس بۆ تێبینییەکانت و بەهیوای کوردییەکی كارا، کە دەرەقەت پێشکەوتنە زانستییەکانی سەردەم بێت!

کاک هیوا ئەوە بوو بە %100 بەس کەی کاریگەریەکە دەبینین ئاگات تێێ نیە؟\
بژین،
ئێ زۆر چاکە ، دەستی تۆش خۆش.
کاکە من کێشە لە وێنەکردنی کۆڵانەکان هەیە ؟ نایزانم ، ئەوە لە دوو سێ شوێن تریش بۆتم نووسیوە .
بژین،
دەست خۆش کاک هیوا گیان ، عەزێتت خوارد بۆ ئەم رون کردنەوەیە
وەڵا وا دو سێ رۆژە هەڕەمەکی دەسم پێکردووە هەنێ لەوە ئەچێ کە تۆ باست کردووە واتە بە هەڵەدا زۆر نەچووم ئیتر بەوەی شێوازەی باست کردووە دەست پێ ئەکەم.\ کاک هیوا گیان موشکیلەی ئەو ریڤیوەرانە ئەوەیە کۆمێنتێ ئەنووسێ و ئیتر دیارنامێنێ کە تۆ جوابت دابێتەوە .
کاکە من لە چەمچەماڵ خەریکم بە ناوی jwtiyar .
بژین.
سڵاو،
پێشنیار و داواکارییەك سەبارەت بە وشەی (feature) لەبواری ئایتی و نەخشەکێشەکەدا:
............................................................................................................................
هەرچەند پێشتریش پێشنیاری (گەوشین)م بۆ (feature) کردبوو، بەڵام پێم سەیر بوو کە لە ڕیزی پێشنیارکراوەکاندا نەمدی، کە کاك هیوا [url=http://kurditgroup.org/node/13909]لەو دیو[/url] نووسیبووی: "feature = تایبەتمەندی (ئێستا)، پرەنگ (پێشنیاکراو)". بەهەرحاڵ پاش گەڕان و بەدواداچوونێکی زیاتر، وشەیەکی ترم لە کوردییە حەیاتەکەدا بەدەست کەوت، کە زۆر جوان بۆ مانای "فیچەر" جێ دەکەوێت و ئەویش وشەی ([url=http://www.kurdi.fi/ferheng/henbane-borine/pg_0315.jpg]دانستە[/url])یە.
م. هەژار ئاوا لێکیداوەتەوە: [url=http://www.kurdi.fi/ferheng/henbane-borine/pg_0315.jpg]دانستە[/url]: تایبەتی [ف] ویژگی.
هەروەها لە فەرهەنگی زانستگای كوردستان (كوردستانی ڕۆژهەڵات-سنە)دا وشەی "دانستە" لەپاڵ هەردوو وشەی "گەوشین" و "تایبەتمەندی"دا وەکوو ماناکانی (ویژگی)ی فارسی دانراون و نموونەیەکیشی ئاوا هێناوەتەوە: (هر کس ویژگی خودش را دارد. = هەرکەس دانستەی خۆی هەیە).
"وشەی featureیشمان ساغ کردایەتەوە ئیتر خراپ نە ئەبوو"؛ ئەگەر ڕاتان لێبێت، وشە لەوە جوانتر، ڕەوانتر، کورتتر و مانابەخشتر ئەستەمە پەیدا بێت!
بۆیە هیوادارم و داواکارم ئەم وشەیە "دانستە" هەم لێرە و هەم لە فەرهەنگە ئایتییەکانی تر و هەم لە دیکتیۆشدا بەیەکجاری بۆ واتای (feature) بچەسپێت و ئارەزوومەندان، نووسەران و ئایتیدۆستان بەکاری بهێنن.
سەرکەوتوو بن و هەردەم بۆ پێشەوە!

کاک هیوا دواکەوتم ببورە.
وشەی پڕەنگ لە فەرهەنگی مامۆستا - هاوواتا بەمشێوەیە هاتووە:
trained, (adj). پڕەنگ
ئۆگر، ڕام بوو، ڕاهاتوو، چارشا
accustomed, used, familiarized, habituated
بژیت..
دەستخۆش کاك ئاراس!
کاك هیوا، بە یارمەتیت: بەو پێیە، ئەوە هیچ کە واتاکەی بە هیچ شێوەیەك بەلای تایبەتمەندی و شتی وادا ناچێت، دەبینیت کە ئاوەڵناویشە، لەکاتێكدا (feature) ناوە.
سوپاس!
زۆر سەیرە لەو فەرهەنگەدا وا نووسراوە، چوونکە:
ئۆگر مانای لایەنگر دەدا و "رام بوو" (رام) بە مانای دەستەمۆ کردن و ماڵی کردن دێ. راهاتووش مانای فێربوون و زانین دەدا! کەوابوو سێ مانای جیاواز دەدەن و زۆر بە دەگمەن یان مەگەر لە رستەیەکدا ماناکانیان لێک نزیک ببنەوە.
بۆ وێنە:
١ـ من ئۆگری دەنگی کەریم کابانم. (من لایەنگری دەنگی کەریم کابانم)
٢ـ سەگ لە پێشدا گورگ بووە و ماڵی کراوە. (سەگ گورگ بووە و پاشان دەستەمۆ کراوە)
٣ـ ئەو فێر کراوە بە کوردی بنووسێ (ئەوە بە کوردی نووسین راهاتووە)
لایکێکیش بۆ تۆی خۆشەویست و زەحمەت و تێکۆشانت. منیش بە نۆرەی خۆم هەرچێکم لە دەست بێ لە خزمەتدام. دیاری شوان ئاڵەکۆکە. بژیت.
http://youtu.be/bym4Za5mqBM
http://youtu.be/TKrEYVafCnw
http://youtu.be/9ttFPgGxw3Y
بەهەر حاڵ من سودێكی زۆرم لێ وەرگرت دەست خۆش
ئەرێ هاوڕێیان من کەمێك درەنگ خەبەرم بۆتەوە، بەهۆی سەرقاڵبوونم بەنووسینی کتێبی " ئۆتۆکاد بەکوردی" و ماڵ و مناڵ و کاروکاسبی یەوە ئاگام لەم پڕۆژەی بەکوردیکردنی گۆگڵەوە نەبووە. ئایا دەکرێت گۆڕان لەو ووشە وەرگێڕڕاوە پەسندکراوانەدا بکرێت یان ئەم وەرگێڕانانە کۆتایین. چونکە بەڕای من زۆر وەرگێڕان هەن بواری گفتوگۆیان تێدایە.
پەندی پێشینانی خۆمان دەڵێت گۆشت بۆ پشیلە و نان بۆ نانەوا. ئەم جۆرە پڕۆژەیە بەڕای من پێویستی بەسێ جۆر پسپۆڕی هەیە ئەوانیش: پسپۆڕی زمانەوانی، پسپۆڕی ئەندازیاری ڕووپێوی و شارستانی لەگەڵ پسپۆڕی پرۆگرامسازی و تەکۆلۆجیای زانیاری. جا نازانم لەکاتی ئەنجامدانی پڕۆژەکەدا بیر لەمانە کراوەتەوە یان وەك پێشمەرگایەتی کۆن هەر کەسە و قۆڵی لێهەڵماڵیوە و لە دڵسۆزی خۆیەوە تێڕاچووە.
ئێستا لەوانەیە کەسانی وا هەبن بڵێن کابرا هاتووتە سەر حازری و قسەی زل ئەکات. من هیچ کێشەیەکم نی یە لەگەڵ ئەو جۆرە توانجانە چونکە مەبەستی من تەنها دروستکردنی گفتوگۆیە بەمەبەستی فراوانکردنی ئەرکی بەرەو پێشبردنی زانستی کوردی. لە لاپەڕەی دیکتیۆش دوو هاوڕێ ی ئازیز توانجیان تێگرتم بەس من زۆرم پێخۆش بوو چونکە ئەم جۆرە ڕەخنە و توانج تێگرتنانە تەنها گفتوگۆکان گەرمتر و بەسوودتر دەکەن و هیچ کارێکی خراپیان لەسەرم نابێت.
هەر سەرکەوتووبن
کاکە حەمید ساڵەح بەخێر هاتی. من ئەمە یەکەم جارە چاو و دڵم پێت روون دەبێتەوە.
پێشنیان وتوویانە "نان بۆ نانەوا و گۆش بۆ قەساب"!
سپاس بۆ کاک هیواش بەتایبەتی بۆ بۆچوونە دایینەکەی. بە لایکێکەوە لەگەڵ هەموویم.
کاك حامید گیان زۆر سوپاس بۆ تۆی ئازیز، ئەوە هەر بۆ خۆشی نووسیم گۆشت بۆ پشیلە ئەگەرنا ئەزانم پەندەپێشینیانەکە دەڵێت گۆشت بۆ قەساب. ئێمەی خەڵکی سلێمانی ئەوەندەمان حەز لە شۆخی کردنە بەدەست خۆمان نی یە لەمەسەلەی جدیشدا هەرخۆمان پێناگیرێ و تۆزێك سەرو گوێ ی شتەکان دەشکێنین و قسەیەك بۆ خۆشی زیاددەکەین.
ئیشااللە من لەمەولا هاوکارتان دەبم و ووردە ووردە گفتوگۆتان لەگەڵ دەکەم سەبارەت بە کارەکە هەم لەلایەنی زمانەوانی و هەم لەلایەنی نەخشەکێشانەکەش کە ڕشتەی منە و من لەنەرویج ماستەرم لەسەر خوێندووە و ئێستاش کارەکەم هەر ئەوەیە.
منیش پێم خۆشە کە کەسانی وەک جەنابت روو لێرە دەکەن و ماڵەکەی خۆیان ئاوەدانتر دەکەنەوە، دڵنیاشم کە هاوڕێیانتریش پێیان خۆشە. من وەک ئەوان ئازا نیم بەڵام ئەوەندەی لە دەستم بێ لە خزمەتدام. لەبەر ئەوەش خەڵكی سلێمانیت ئیتر هەژاری وەک من زمانی لە ئاست ئێوەدا ناگەڕێ، چونکە ئێوە خۆتان خوای قسەی نەستەق و وتەی پێشینیانن. هەر بژی و بە خێر بێ بە سەر چاوان.
Any One Interesting?
https://groups.google.com/forum/?fromgroups#!topic/mapmaker-announcements/ByDRETJveIo
زۆر سوپاسی جەنابتان دەکەم بۆ ئەم پرۆژە بەسوودە
هەرچی کردم ناتونم ناوی گوندەکەم بدۆزمەوە لە کاتێکدا پێشتر خۆم دامنابوو بەلام لە maps.google.com دەرناکەوێ و نازانم هۆکارەکە چییە کە خەزن نابێت
کاکە لە ماپ مەیکەر زیادت کردووە؟
بەڵێ لە ماپ مەیکەر زیادم کردووە بەڵام چالاک نابێ و ناچێتە ناو نەخشەی گوگڵ
دە هەندۆک چاوەڕوان بە .
ویستم کەمێک خەریکی نەخشەکێشی گووگڵ بم و نادی برووسک و قوتابخانە و شوێنەکانی لای ماڵمان هیچ نەبێ ڕێک بکەم، کە کردمە sattelite view دەتگوت سەیری هەولێر دەکەی لە دە هەزار ساڵ لەمەوپێش، بیابان بوو! بەڕاستی ئەوانەی هەولێر زۆربەی هەڵەیە، مەبەستم شوێنەکە نووسراوە بەڵام تەنها وەکو (تەخمین) نەک ڕێک ئەو شوێنە بێت.
نازانم لەوانەیە هی سلێمانی و ئەوانی تریش وابێت، ئەمەش چونکە هێشتا ئێمە نوێترین نوێکرنەوەمان بۆ نەکراوە لە ئاسمانەوە :)
ببورەن
بەلام پرسیاریک لە ئیرەوە
ئایا بۆ چی لەم بەستەرە کاتیک زمانی کوردی زیاد دەکەیت زمانی کوردی پاشکەوت نابیت
http://www.google.com/transconsole/giyl/editTranslations?project=GeoWiki&langcode=ku&mode=EDIT_LIVE_TRANSLATIONS
دەتەوێ بیکەیە کوردی؟