فێركاری دامەزراندنی براش لە فتۆشاپ دا
شایەد بەڵێین كە بەهێزترین نەرمەواڵە بۆ دەستكاری وێنە فتۆشاپە و بس . هەر مینۆ و ئامێری ئەم نەرمەواڵە پێناسە و كاری تایبەت بە خۆی هەیە لەم بابەتە چۆنیەتی دانانی براش بۆ فتۆشاپ باس دەكەم كە دەتوانن نووسراوەكان و وێنەكانتانی پێ جوان بكەن . هیوادارم بە كەڵك بێت.
١ - پەڕەیێكی نوێ باز بكە بە هەر قەبارەیێك گەرەكتە (وێنەی ١ )
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/1w_0.jpg[/img]
٢ - نووسراوەیێكی تێدا بنووسە - دەتوانی لە سەرەتایش وێنە دانیت - ( وێنەی٢ )
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/2w_0.jpg[/img]
٣ - لە لای چەپ ئامێری براش هەڵبژێرە(ژمارەی ١ ) - هەر ئامێرێك پێناسە ئامێری تایبەت بە خۆی هەیە(ژمارەی٢ ) كە لە ژێر مێنیۆی ئەسڵی پێناسە ئامێر دەردەكەوێت- ئیمكاناتی هەر ئامێرێكیش جیاوازە (وێنەی٣ )
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/3w.jpg[/img]
٤ - وەك وێنەی ژمارە ٤ برۆ بۆ باركردنی براشەكەت لە نەرمەواڵەی فتۆشاپ ( وێنەی ٤ )
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/4w.jpg[/img]
٥- دوای كرتە لە سەر "load brush " پەنجێرەی نێو وێنەی٥ باز دەبێت و براشەكەت هەڵبژێرە و لە سەر ڵەود كلیك بكە (وێنەی ٥ )
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/5w.jpg[/img]
٦- لە پەنجێرەی ئامێری براش براشەكان كە بارەت كرد دەردەكەوێت (وێنەی ٦ ) - خاڵ :لە شریتی "master diameter " ئەم پنجێرە قەبارەی براشەكان گەورەو چكۆلە دەبێت . كاتی ئیستفادە دەبێت یەكێك لە براشەكان هەڵبژێریت و رەنگێكی بۆ ترخان بكەی .
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/6w.jpg[/img]
٧- ئەمەیش نموونە :
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/simple.jpg[/img]
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/simple2.jpg[/img]
[b]بەستەری خۆرایی بۆ وەرگرتنی براش[/b]
[url=http://www.brusheezy.com/brushes]http://www.brusheezy.com/brushes[/url]
[url=http://myphotoshopbrushes.com/brushes]http://myphotoshopbrushes.com/brushes[/url]
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون