ئاوڕدانەوەیەک لە(ئایتی) كوردی
بەپێچەوانەی گەلانی پێشكەوتووی دنیاوە زیاتر لەنیو سەدەیە كورد هێزو توانا فیكری و جەستەییەكانی بۆ ئازادی و رزگاری لەچەوساندنەوەو ژێردەستی بەكارهێناوە، لەكاتێكدا بەدرێژایی ئەو ماوەیەو بەتایبەت دوای كۆتاییهاتنی جەنگی جیهانی دووەم گەلانی پێشكەوتووی جیهان ئەو هێزو توانا فیكری و جەستەییەیان بۆ بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوەی ولات و گەشەپێدانی تەكنۆلۆژیا خستبووە كار.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆشی لە نووسەری بابەت دەکەم! بەرکوڵێكی باشە بۆ ئەوەی دەسەڵاتی كوردی لە خزمەتەکانی ئەم گرووپە و لایەن و گرووپەکانی تریش بەئاگا بێتەوە!
تەنیا تێبینیی ئەوەم هەبوو، کە نووسەری بابەتەکە بەو پێیەی خۆی ئەندامی دەمەزرێنەری ئێرەیە، دەبوا بە هیچ شێوەیەك (IT = Information Technology)ی بە "زانستی تەکنەلۆژیا" وەرنەگێڕایە، کە زیاتر لە جارێك ئەم هەڵەیە بەرچاو دەکەوێت؛ بەڵکوو دروستەکەی "تەکنەلۆژیای زانیاری"یە کە بەشێکیشە لە ناوی ئەم گرووپە! بەڕاستی جێگای سەرسوڕمانە!!! هیوادارم بەدڵفراوانییەوە وەریگرن... سوپاس!
دەستی نەیەشێ ، منیش هەمان تێبینی ڕێزدار زمانیار ـم هەیە .
سوپاس بۆ تێبینیەکانی ئێوە!
ئێمە کێشەی زۆرمان دێتە پێش کاتی باس لە وەرگێڕان ئەکرێت، ڕاستە ئەگەر وەرگێڕانی پیتی بۆ IT بکەین ئەبێ بە تەکنۆلۆژیا زانیاری، بەڵام لەزمانی کوردیدا کێ لەسەر ئەوە پێک هاتوە کە واتاکەی تەکنۆلۆژیای زانیاریە نابێتە زانیاری تەکنۆلۆژیا یا زانستی تەکنۆلۆژیا یا تەکنۆلۆژیای زانست . هەروەک ئێمە ڕۆژانە دەستەواژەی زانست و زانیاری بەیەکەوە بەکار ئەهێنین کە بەعەرەبی ئەبێتە عیلم و معرفە.
لەگەڵ ڕێزم بۆ بۆچونەکانتان
گەر هەڵە لێم تێ نەگەن، هەست ئەکەم کاک هێمن لەزۆربەی بابەتەکە وەک کۆمەڵەی کەمئەندامانی کوردستان دێتە بەرچاوم.
بەڕای من ئێوە (منیش) پێویستتان بە کوردستانی نوێ نیە، وە پێویستیشتان بەوە نیە هیچ سەرزلێکی سیاسی یان فەرمانڕەوای کورد بە فەرمانگەی تەکنۆلۆجیای مایکرۆسۆفتی حکومەتی هەرێمیشەوە ئاوڕتان لێ بداتەوە. کێش لێم عاجز ئەبێ غەیری ئێوە کەیفی خۆیەتی. ئاوڕنادەنەوە خۆیان زەرەر ئەکەن دڵنیام لەوە. ئێوە کەسانی پیشەگەرن لە جیهانی زانیاریدا، لایەکتان لە کوردی ڕەش و ڕوت کردۆتەوە وەک هەستی پاکی خۆتان، پێویستتان بەوە نیە کەس ئاوڕتان لێ بداتەوە، ئەبێ ئەوان لە خوارەوە بو ئێوە لەسەرەوە سەیرتان بکەن و سەریان بەرزبکەنەوە تا ئەندازی ئازاری ملیان.
[b]نە توڕەم و نە هیچ شتێکیش، ئەوە حەقیقەتێکە گوناحە لە خۆتانی بشێوێنن. [/b]
خۆ ئێوە پێشمەرگەی کۆن نین. کەستان بۆچیە ئاوڕ بداتەوە یان نا، ڕۆژێک لە ڕۆژان فەرمانگەی تەکنۆلۆجیای مایکرۆسفتی حکومەت ویستی شتێکی تر وەک کوردی کردنەکەی گوگڵ بکات بە هی خۆی، گروپێکی anonymousی بەسە بۆ ئەوەی لە سەر تا خواری ورد و خاش بکات. خۆیان نایانەوێ خەڵک فێری هیچ شتێک ببێت نەک کۆمپیوتەر. ئەوەی ئێوە کردوتانە خاوەنی خۆی هەیە، شەرت نیە ئەو خاوەنە بە پارە یان بە سوپاسنامە بتوانێ ئاوڕ بداتەوە.
دەستی ماندوێتی کاکە هێمن ئەگوشم و هیچ مانای کەمکردنەوە نیە لە بایەخی بابەتەکەی بەڕێزی.
دەستخۆش کاک هێمن بۆ ئەو بابەتە.
زانست و زانیاری بە عەرەبی: علم و معلومة یە، زانین دەبێتە معرفة.
زانیاریی تەکنۆلۆجیا بە ئینگلیزی دەبێت بە: information of technology، تەکنۆلۆجیای زانیاری زۆر دروستە و کاتێک فەرهەنگی زکوردمان بردە ئەکادیمیای زمانی کوردی لە هەولێر، هاوڕابوون لەسەر وشەی تەکنۆلۆجیای زانیاری، و بە یەک ی.
ڕاست کردنەوەیەک، ئێستا کوردی کوردستانی ئێراق ڕەش و ڕوت نیە بەڵکە پارەی زۆرە، کاتی ئەوەیە یاریان بۆ دروستکرێت لەسەر ئاندرۆید و ئایفۆن و ماکە ۲۱ ئینجیەکانیان یاری پێ بکەن.
بۆ دەستەواژەی "تەکنۆلۆجیای زانیاری"ش، هاوڕام لەگەڵ کاک ئاراس و کاکە زمانیار.
دەست و چاوت خۆش کاک هێمن. ئێوەش شان بە شانی کاک بەردەقانی و هەموو دامەزرێنەران و بەڕێوبەران و نووسەرانی کوردئایتیگرووپ هەوڵتان داوەو و ماندوو بوون
هیوادارم حکومەت و دام و دەزگا حکومیەکان درک بەم ماندووبوونی هەموان بکات.
بۆ دەستەواژەکە کامیان. من تەنها مەبەستم Technology = ?????
کاک ئاراس و کاک هیوا = تەکنۆلۆجیا
کاک زمانیار = تەکنەلۆژیا
زنستپەروەران = تەکنۆلۆژیا
ماندوو نەبن
ئاوڕدانەوەیەک ؟ یان چاو لێک نانێک ، ، ، ،
دەست خۆش بۆ ئەو نووسینە، بەڵام جێی داخە کە ئەو گروپە خۆبەخشو خزمەتکارە دوای 10-11 ساڵ لە دروست بوونی ئەبێت بۆخۆی خۆی بناسێنێ لە دەزگا ڕاگەیاندنەکانی دەسەڵاتداو وەسفی خۆی بکات. ئەگەر لەناو دەسەڵاتدا لایەنێک یان هەیئەتێکی دڵسۆز بە ئایتی کوردی هەبوایە ئەبوو چەندین ساڵ بوایە خۆیان بەدوای ئەم جۆرە کەسانەدا بگەڕابانایەو پاڵپشیان بکردنایە، لە جیاتی ئەوەی کاک بەردەقانی لە تەراوگە بۆ کۆمپانیا بیانییەکان کاری بکردایە ئەبوو ئێستا لە کوردستانو لە وەزارەتی پەروەردە یان شوێنێکی باڵای ئاوا کاری بکردایە.
کاک هەردی، تەکنۆلۆژیا، تەکنۆلۆجیا هەردووکیان دروستن.
http://www.zkurd.org/proje/ferhengdev.pl?penase=technology
ژ و ج لە ناوە زانستییەکاندا لای ئێمە بە هەردووکی نووسراوە؛ سایکلۆجی، ئایدۆلۆجی ...هتد
سوپاس بۆ ئەو تێبینییە.
کاک
دەستخۆش و ماندوونەبی.
ئەوەی کۆیلە دەتوانێ بیبەخشێ، تەنها کەلەپچە و تەوقێتی!
چاوتان ماچ ئەکەم
کاک هیوا من توڕەنابم، ئازادی هەرچۆنێک بیربکەیتەوە، وابزانم من لەتۆ توڕەترم بەڵام بەتوڕەیی ئیش ناڕوا.
دەست خۆش کاک ئاراس ئەوەی ڕاستی بێت لەوانەیە لەکاتی نوسینی بابەتەکە ئەوەندە گرنگیم نەدابێ بە نوسینی دەستەواژە ئەوەندەی ویستومە مەبەستەکە بگەیەنم
ئێستا هاوڕام لەگەڵ بەڕێزتان و کاک زمانیاریش!! تەکنۆلۆجیای زانیاری!!
نەوەڵا لە جیاتی شت نوسین لەو ڕۆژنامانەی کە بەزۆریش سەرف نابن، تەنها پارەی ئەو ڕۆژنامەنە و تەلەفزیۆنی زاگرۆس و کوردسات ...هتد لەو دزییەوە بگرنەوە بیخەنە بەردەمی دوو منداڵی بێدەرەتان کە تەنها لە ناو مەرکەزی پارێزگای سلێمانی زیاتر لە ١٦ هەزار منداڵ هەن لە خوار تەمەنی ١٠ ساڵەوەیە بژێوی پەیدا دەکەن.
چش لە ئایتی جارێ.
دەستی هەموان خۆش بێت
کاری باش چاويی دەست خۆشی نیە
من یەک پرسیارم هەبوو لە بەڕێزتان زوزو نوسراوێک بۆ دێت نازانم دەڵێت لای بکە نازانم چی بەڵام لام سەیر وەک سوڵ کردن وابوو لە گۆگڵ
زیادکردنی زمانی کوردی بۆ لیستی وەرگێرانەکان لە سایتی گۆگڵ
نازانم ئێوە دەڵێن چی لەسەر ئەم بابەتە لەسەر فەیس بوک هاتوچۆی پێ دەکرێت ؟؟ئەگەر کەسێک زانیاری هەبێت
ئەزانن کاتی دوای ڕاپەڕینەکەم بیر کەوتەوە زوزو دەچوین بۆ بەردەم بارەگاکانی یوئێن مانمان دەگرت و مزاهەرەمان دەکرد ئەمان وت ئەگەر ئێوەیوئێنن سەرو ژنمان بۆ بێت بەڕاستی لای وەک ئەوە وایە تۆ بڵێی گەلای دیکەش ئاوایان کردبێت بۆ زیاد کردنی زمانەکەیان؟؟؟
باشە ئەوان داوا لە یو ئێن دەکەن یان لەگۆگڵ ؟؟
@