تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

خۆت بگرە دەزگای ئایتی کوردی

هیوا

هیوا

بڵاوکراوەتەوە

2011/12/26

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

 

بابەتی هاک کردن و دزینی زانیاری، لە دنیایەکدا کە دێڕێک زانیاری وەک "لەیدی گاگا بەتەمایە شوو بکات بە کازم ساهر" هەرایەک ئەنێتەوە مەگەر خوا بزانێت چی ئەقەومێت، هیچ گومانێک نیە لەسەر ئەوەی زانیاری لە پارەی نەقدی ناو بانکەکان گرنگترە، نا ئاسانتر بڵێم زانیاری ناو سێرڤەرەکانی هەر جێگایەک کە ژمارەی کارت، بەرواری دەرچون و کۆتای، ۳ ژمارەی پشتەوەی کارتی دڵنیایی (کرێدیت کارت)ێکی تیدا بێت ئەکرێ ئەوەی پێت خۆش بێت پێی بکڕیت.
بۆیە زانیاری ناو سێرڤەرەکانی حکومەت، کۆمپانیا، دامەزراوەیەکی خێرخوازی بگرە مزگەوت و کەنیسەو حەورایەکیش، ئەکرێ وەک ئەم [url=http://www.bbc.co.uk/news/world-us-canada-16330396]هەواڵەی[/url] بی بی سی، زەمین لەرزێن بێت:
"گروپی هاکەرانی نەناسراو Anonymous ئەڵێن: توانیان هەزاران ئیمەیڵ، وشەی نهێنی و کارتی دڵنیای دەزگایەکی ئامۆژگاری (think-tank)ێکی ئەمەریکی بدزن" دەزگاکە ناوی [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Stratfor]ستراتفۆرەو[/url] دەزگایەکی نیمچە سیخوڕی، یان وەک بە فەرمی ناسراوە، دەزگایەکی زیرەکیە (زانیاری)ەو لە ۱۹۹٦ دامەزراوەو چەندین کاری گرنگ ئەنجام ئەدات لەوانە وەک بابەتەکەی بی بی سی ئەڵێ، ئامۆژگاریکردنی دامەزراوەی وەک وەزارەتی بەرگری و دامەزراوەی سەپاندنی یاساو هەروەها هەندێ دەزگای میدیاش.
لای من، لە سەکۆی کوردئایتیگروپەوە، پێم خۆشە وەبیر دەزگا تازە بنیاد نراوەکانی کوردی بخەمەوە، کە دوای چەندین جار هاککردن لەلایەن گروپە تورکەکانەوە، وەک منداڵێکی ساوا چۆن لە یەکەم ڕۆژەوە فێری ئەکەیت، هەقی خۆیەتی فێر بین کە ئاگامان لە خۆمان بێت، دنیا دنیای تەکنۆلۆجیای زانیاریە کە نەک کاریگەری لەسەر ئەم جۆرە دەزگایانە هەیە بەڵکوو کاریگەری کردۆتە سەر وەستای کەبابخانەکانی چەپترین شارۆچکەی ئەم دنیایە. گرنگ کەوتن نیە، وەک غاندی ئەڵێ گرنگ هەستانەوەی دوای کەوتنە.
ئەوەی ئەمێنێتەوە بیڵێم ئەوەیە، ئەم جۆرە کارانە لای من وەک بڵاوبونەی چەک وایە لەسەرەتاکانیدا، وەک بڵاو بونەوەی کڵاشینکۆف. بەڕاستی بوونی کۆمپیوتەر لەبەردەستی تاک بە تاکی ئەم گەردونەدا لە بوونی کڵاشینکۆف خەتەرترە بەپێی یەکەم بڕگەی سەرەوەی ئەم بابەتە،چونکە زانیاری وەک وتمان لە پارە گرنگترەو کۆمپیوتەریش تەنها ئامێرێکە کە ڕۆژ بەڕۆژ زانیاری زیاتر پرۆسێس ئەکات و کاری پرۆگرامکردنیش تەنها ڕێکخستنی داتا نەبێ هیچی تر نیە کە لە ئەنجامدا زانیاری تێدا هەڵبگیرێت یان لێ دەربهێنرێت. هەرلێرەشدا پێم خۆشە باسی بیرکردنەوە لە گۆڕینی بەکارهێنانی پیتو هێما بکەم بۆ شتی دیکە، [url=http://blogs.msdn.com/b/b8/archive/2011/12/14/protecting-your-digital-identity.aspx]مایکرۆسۆفت[/url] بەتەمان پیکسڵەکانی وێنە بەکاربهێنن بۆ جێگرتنەوەی پیت و هێما وەک پاراستنی وشەی نهێنی، ئەو گرفتەی بە [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Password_fatigue]شەکەتی وشەی[/url] نهێنی ناسراوە. چونکە لە دنیایەکدا کەوا کامێرایەک ئەتوانێ تریلیۆنێک وێنە بگرێت [url=http://www.google.co.uk/search?aq=0&oq=latest+intel+&sourceid=chrome&ie=UTF-8&q=latest+intel+processor]پیویست ناکا بچیت بزانی[/url] دوا پرۆسێسەری ئینتەڵ چەن ترانزستەری زیادکردەوە، چونکە یاساکەی [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Moore's_law]گۆردن مۆر[/url] هێشتا نەمردوەو هەردوو ساڵ جارێک هێشتا ژمارەی ترانزستەرەکان دووهێندە ئەبنەوە.
لەکۆتاییدا وابزانم ئەوکەسەشی لە ناو کوردا دەزگایەکی ئامۆژگاری (think-tank)ێک دروست کات بۆ ئەوەی ئامۆژگاری دەزگاکانی ئێمە بکات لەڕوی پاراستنی داتاوە نەک حیمایە کردنی بارەگا، لەڕێوە بلیۆنێر نەبێ ملیۆنێرە.

بۆچوونەکان

دەستخۆش كاك هیوای بەرێز . خوا بمانپارێزێت

دەستخۆش، کەس وەک خۆمان ناتوانێ بمانپارێزێ، دەبێ ئاگامان لە خۆمان بێ.

بژیت کاک هیوا، بەس لەو دوو دێڕەی کۆتایی حاڵی نەبووم، لای ئێمە پاراستنی داتا کوا هەیە، هەر زانیان گرفت دەنێتەوە، هەمووی دەسڕنەوە بە ئەرشیفیشەوە. یا مەبەستت شتێکە و ئەمن لێی ناگەم؟

کاکە ئاراس بێژم چی. ئەوەیشە ڕاستە. هێشتا [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Nineteen_Eighty-Four]ڕۆمانەکەی جۆرج ئۆروێڵ[/url] لای ئێمە لە ڕوداندایە

دەست خۆش ، کاکە گیان ، ئەبێت خۆت بەرەکە بکەیی بە خۆتەوە ئەگەرنا کێ . . . !