تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

کوردی ئەم وشانە دەبنە بە چی؟

Qendil82

Qendil82

بڵاوکراوەتەوە

2011/12/25

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔7۔ )

فاعیل(کردا)
مەفعول
فعل (کار، فرمان، فەرمان)
سفەت
مەوسوف
قەید
زەمان وەک زەمانی ڕابردو (کاتی تێپەڕبو)
شەرت وەک ڕستەی شەرتی(بە ئەگەر دەستپێبکات)
یەخچاڵ (سەلاجە)
فریزێر
برق(کارەبا)
گڕامێڕ (وێژە)
دەستور (قەواعید)

بەسپاسەوە
قەندیل

فاعل: بکەر
مفعول: بەرکار
فعل: کردار، فرمان، نەك فەرمان
صفت: ئاوەڵناو
موصوف: بەرئاوەڵناو
قید: ئاوەڵکردار، ئاوەڵفرمان
زمان: دەم، دەمەکانی فرمان (زمان گذشته: دەمی ڕابردوو)
شرط: مەرج (جمله شرطی: ڕستەی مەرجی)
یخچال (ثلاجة): بەفرگرە
فریزر: بەفرخەرە
برق: کارەبا
گرامر، دستور زبان (قواعد): ڕێزمان

ده ست خوش کاکه زمانیار

سوپاس كاکە قەزوان، هەر بژیت!

سپاس کاک زمانیار بۆ وڵامەکەت،
پێشتر پرسیارەکم لە تۆ کردبو، هەر وڵام نەدرایەوە:

[b] لە ناوچەی موکریان و سۆران زیاتر " ئەو" بەکار دەبەن، واتە دەڵێن ئەو کاتەت باش، ئەو پەڕتوکەم دەیە. "ئەم" زۆر بێگانەیە لە وتن و نوسیندا. لە ناوچەکانی بابان و ئەردەڵان "ئەم" و "ئەو" مانای جیاوازە دەدەن و ئەم بۆ نزیک و ئەو بۆ دور بەکار دەبرێت. تۆ ڕات چیە؟ پێت وایە جیاوازی زاراوەی ناوچەییە یان وێژەییە؟ [/b]
[b]دەڵێن و ئەڵێن، دەکەین و ئەکەن، واتە هەمو وشەکانی بە "دە" لە موکریان و سۆران بەکار هاتون، لە ناوچەکانی بابان، ئەردەلان بە "ئە" بەکار هاتونە. کامیان وێژەیتر، دروستتر و گونجاوترە لە کوردیدا؟ بە کرمانجیش "دە" بەکار دێنن تا "ئە". بۆ وێنە ئەز دبێژم تە هەڤاڵەکی دلۆڤانی. ناڵێن "ئەبێژم" یان" ئەو هەڤاڵا منە"، ناڵێن "ئەم هەڤاڵا منە".[/b]
[b] بەسپاسەوە، قەندیل[/b]

ببورە کاک زمانیار
کارەبا و برق هەردوکیان وشەی داگیرکەرانن
من خۆم وزە بەکاردەبەم، بەڵام وزە مانای ئینرژی دەدات. وشەیەکی داتاشراوترم نەدۆزیوەتەوە، تۆ ڕات جیە؟
بەسپاسەوە

ئەوەی ڕاستی بێت، نە برق و نە کارەباش هیچیان وشەی داگیرکەران نین. بەڵکوو زمانی کوردی وەکوو قەرز ئەو وشانەی وەرگرتووە و هیچ گرفتێك لەوەدا نییە. ئەو قسەیە زۆر نەشیاوە کە زمانی گەلێكی تر بە داگیرکەر لەقەڵەم بدەین. خۆ کورد دەیتوانی وشەیەکی تری بێگانە بەکار بهێنێت (بۆ نموو Electricityی ئینگلیزی)، بەڵام لەبەر سەخبتوونی وشەکە ، کارەبا و برقیان پێباشتر بووە. جگە لەوەش گەر کارەبا و برق هی داگیرکەران بن، ئەوە ئێلکتریسیتی وشە کۆڵۆنیاڵیستان و پارچەکەرانی نیشتمانەکەمانە.

کارەبا دەمێكە لە کتێبگەلی کوردیدا چەسپاوە و برقیش لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بە کاریگەریی فارسییەوە بەکار دێت بەڵام لەبەر نەبوونی خویندنی کوردیی فەرمی لەو پارچەی وڵات، هێشتا لە خوێندنی کوردی و لای کوردی بەشەکانی تری کوردستان نامۆیە. ئەمەش لەبەر سووك و سادەبوونیان لەسەر زمان و نزیکبوونیان لە کوردەوە.
وەك خۆت دەزانی کە وزە قەت بە واتای کارەبا و برق نایەت، ئیتر بەکارهێنانی بەکەڵکی چی دێت جگە لە واتای خۆی؟!!
بۆ پرسی "ئە" و "دە"ش بڕۆ بۆ [url=http://kurditgroup.org/t/13828]ئێـــــــــــــرە[/url]!

زۆر سپاس کاک زمانیار بۆ شێکردنەوەکانت. پرسیاریترم لا دروست بو بەڵام با بۆ کاتێکیتر بێت.
سەرکەوتوبیت،
قەندیل