تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

جۆرێک باتری کە لە کاغەز وزە وەردەگرێ

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2011/12/22

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

 

ناساندنی نموونەی تاقیکاری، جۆرێک باتری کە لە کاغەز وزە وەردەگرێ.
کومپانیای سۆنی جۆرێک باتری ناسان کە لە ژێر تاقیکارییدایە، ئەو باترییە وزەی خۆی لە کاغەز وەردەگرێ.
ئەم بەرهەمە نوێیە کاغەزی وردکراو بە شەکر کە وەک سووتەمەنی کەڵک وەردەگرێ، ئەلەکتریسیتە پێک دێنێ.
ئەگەر ئەم کەرەستەیە بێتە بازاڕەوە، ئەو هەلە بۆ هەمووان دەڕەخسێنێ کە باتری موبایلەکانیان بە کاغەزە کۆنە شارژ بکەنەوە.
تیمی پێکهێنەری ئەم پرۆژەیە وتوویانە کە ئەم جۆرە باترییانە بۆ ژینگە زیانهێنەر نین و لە مەواددی شیمیایی و یان ئاسنی زیانهێنەر کەڵک وەرناگرن.
گەورە کومپانیای سۆنی حەوتووی رابردوو لە پیشانگای "بەرهەمەکانی ئێکۆ" لە تەکیۆ، ئەم داهێنانە نوێیەی خۆی ناساند.
کارگێڕانی کومپانیاکە داوایان لە منداڵان دەکرد تاکوو لەتکە کاغەز و کارتون لە نێو شلەمەنییەک کە لە ئاو و ئەنزیومگەلێک پێک هاتبوو بهاوێن و پاشان بیشەکێننەوە. ئەم شتانەش بە پانکەیەکیەوە گرێ درابوون کە دوای چەند خولەک دەستی بە سووڕانەوە دەکرد.
[b]فێربوون لە ژینگە[/b]
لەم بەرهەمە نوێیەدا لا ئانزیۆم سلولوز بۆ لەنێوچوونی کاغەز کەڵک وەرگیراوە کە دەیکا بە شەکری گلوگوز. پاشانیش ئەمانە لەگەڵ ئوکسیژن و ئانزیۆمەکانی تر تێکەڵ دەبن و دەیکەن بە ئەلەکترۆن و یۆنی هیدرۆژن.
ئەلەکترۆنەکانیش لە باترییەکاندا بۆ پێکهێنانی ئەلەکتریسیتە بەکار دەبرێن. ئاو و ئەسید گلوکونولاکتۆن کە لە رادەیەکی زۆردا لە دروست کردنی مەوادی ئارایشیدا بەکار دەبرێن، بەرهەمی تایبەتی ئەم کەرەستەیە یە.
لێکۆڵەرەوان پرۆژەی ئەم میکانیزمەیان شوبهاندووە بەوەی کە مێرولە سیپی و مۆریانەکان بۆ هەزم کردنی چێو (چوکڵە، چیکڵە) و گۆڕاندنی بە وزە ئەنجامی دەدەن.
ئەوان بەردەوامن لەسەر پرۆژە پێشووەکەیان کە مەکینەکەی لێدانی موزیک واتە واکمەنێک بوو، کە لە جێگای باتری لە ئاوی میوە کەڵکی وەردەگرێ.
یوچی توکیتا کە بەرپرسی تاقیگەی لێکۆڵینەوەی مەواددی پێشکەتووی سۆنییە وتی:" ئەم باترییە بە کەڵک وەرگرتن لە "ماددەیەکی سووتەمەنی" بە هاسانی دەتوانێ لە کارەتە پۆستاڵە کۆنەکان ـ وەک ئەوانەی کە میلیۆنان خەڵک لە جێژی کرێسمەسدا وەریدەگرن ـ وزەی خۆی بۆ وەگەڕ خستنی پانکەیەکی چووکە وەدەست بێنێ." لە درێژەدا وتی:" هەڵبەت ئەمە هێشتا لە پەرەپێداندایە، بەڵام ئەگەر بیر لەو دەرفەتانە بکەنەوە کە ئەم بەرهەمە نوێیە دەخوڵقێنێ، بەراستی زۆر سەرنج راکێشە."
[b]کەم زیان بۆ ژینگە[/b]
لە کاتێکدا کە ئەم باترییە هێندە بەهێزە کە بتوانێ مەکینەیەکی لێدەری موزیک هەڵسووڕێنێ، بەڵام هێشتا لەو باترییانەی کە لە بازاڕدان زۆر لاوازترە. رێکخراوی هەڵسووڕی لایەنگری ژینگە کە بە "ئاشتی سەوز" ناسراون خوشحاڵی خۆیان لە دروست کردنی ئەم باترییە دەربڕیوە.
جان ساون بەرپرسی "ئاشتی سەوز" لە بریتانیا بە بی‌بی‌سی وت:" گرفتێک کە ئێمە داییم لەگەڵ دروست کردنی باترییدا هەمانە ئەو مەواددە شیمیاییەیە کە لە دروستکردنیدا بەکار دەبرێ و هەروەها دووبارە کۆکردنەوەیان کارێکی دژوارە."
" هەموو رێگایەک بۆ پێکهێنانی بەرهەمی سەوزتر دەتوانێ بە شێوەیەکی باش کارگێڕ بێ. هەربۆیە ئەم بەرهەمەش لەم روانگەوە سەرنج راکێشە. ئەوەش زۆر باشە کە کومپانیای وەک سۆنی بە شوێن دروست کردنی سەرچاوەیەک لە وزەوەیە کە کەمتر زیان بە ژینگە بگەیەنێ."
لە رابردووشدا تێکۆشانیتر بۆ ئەوەی کە لە کاغەز وەک وزە لە باترییەکاندا کەڵک وەربگیردرێ، هەبووە.

بۆچوونەکان

دەستخۆش كاك حامید تكنۆلۆژیێكی بەهێزە .

بەڵێ کاکە قزوان، دەبێ وا بێ، بەڵام بە بڕوای من زۆرتر بۆ ژینگەباشە و زەرەمەند نیە، دەنا ئەو هەموو کاغەز و کارتوونە شڕە بە کێ کۆ دەکرێتەوە!؟ بەتایبەتی ئەوانەی کە وەک شوان، پاڵە، رەنجبەر و گاوان لە دەشت و دەر کار دەکەن، کاغەز لە کوێ بێنن. بە خۆر و تیشکی هەتاو شارژ ببایەتەوە زۆر باش بوو. دەنا ئەگەر بە تەپاڵەی خۆماڵی کاری بکردایە زیاتر بە دڵی من بوو، چوونە هەموو دەشت و دەریکی کوردەواریدا تەپاڵە پەیدا دەبێ. بەڵام کاغەز لە کوێ بوو!
دەستی خۆشت خۆش بێ.

"ەگەر بە تەپاڵەی خۆماڵی کاری بکردایە زیاتر بە دڵی من بوو، چوونە هەموو دەشت و دەریکی کوردەواریدا تەپاڵە پەیدا دەبێ. بەڵام کاغەز لە کوێ بوو!" هههههه ، بە بووچوونی من لە ئێران تەنیا كوردەكانن كە لە پیسی ئاشەڵ ئێنێرژی - بۆ سووتانن- وەر دەگرن نازانم شایەد من نەمدیوە بەڵام ئەمەیش فكرێكی پێشكەوتووی لە پشتە !

هههههههه، کاکە قزوان هەموو ئەو نەتەوانەی کە لە کوردستان دەژین هەمان خۆیان گرتووە، من لە هێندێک ناوچەیتر تورکەکانیشم دیوە ئەو جۆرە سووتەمەنیە بەکار دەبەن. هەمووی دوکاندارییە بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکانی خۆیان رەنگە لە داهاتووشدا بیر لە هەموو شتێک بکەنەوە.