تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

کرۆم و سەرکەوتنێکی گەورە بەسەر ئینتەرنێت ئێکسپلۆردا

hardy_uk

Hardy_uk

بڵاوکراوەتەوە

2011/12/18

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

Statcounter وێبگەیەکی ژمێریارییە کە بنکەی سەرەکی ئەم کۆمپانیایە دەکەوێتە دەبلینی پایتەختی ئایرلەندا. کاری ئەم وێبگەیە ئامرازی شیکردنەوە و ژمێریاری ترافیکی وێبە. [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Web_traffic]web traffic[/url] بڕی داتای وەرگیراو و نێردراوی سەردانکەرانی وێبگە.

ستەت کاونتە لە دوایین شیکردنەوەیان کە باس لە سێ هەفتەی کۆتای مانگی نۆڤێمبەری ئەمساڵ دەکات و تایبەتە بە وەشانەکانی 15 Chrome و IE8 و ئەوانی تر ئەوەیان خستۆتە ڕوو کە وەشانی کرۆمی ١٥ توانیویەتی سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار بکات بەسەر هەمەموو ئینتەرنێتخوێنەرەکانی تردا بە تایبەتی ئای ئی ٨. ڕێژەی پێشبڕکێکە بەم جۆرە بووە کە لە سەدا ٢٣.٦ بۆ کرۆمی ١٥ بە بەراورد لەگەڵ ئا ئی ٨ کە لە سەدا ٢٣.٥ بووە لەسەر ئاستی جیهان.

بەڵام ئەگەر بێتوو هەموو وەشانەکانی Internet explore و Google Chrome ئەوانی تر کۆبکەینەوە ئەوا گوێبیستی چیرۆکێکی جیاواز دەبین کە IE کە زۆرترین و بەرچاوکراوترین وێبگەڕی جیهانە. IE لە پلەی یەکەم دێت بە لە سەدا ٤٠% بە بەراورد لەگەڵ کرۆم کە ٢٦% و فایەر فۆکس٢٥% سەفاری ئەپڵ ٥.٨٦% و ئۆپێرا١.٩١% بووە.

نوسەری ئەم بابەتە ئەوەمان بە بیردا دێنێت کە IE پێشڕەوی وێبگەڕ نەبووە لە ساڵەکانی١٩٩٠ بەڵکو Netscape Navigator بووە. دەمانێک بوو IE6 لە سەدا٩٠% پشکەکانی بازاڕی گرتبوو. بۆیە ئەم سەرکەوتنە گەورەیەی کرۆم بەسەر ئینتەرنێت ئێکسپلۆر ژمارەیەکی پێوانەی لە مێژووی جیهانی IT و جیهانی گووگڵدا تۆمار کرد.

بۆچوونەکان

دەستخۆش و هەر بژیت.

دەست خۆش کاک هەردی بۆ هەواڵەکەت ، بڕوام وایە ئەوە نیو دەیەیە مایکرۆسۆفت لەشکستەوە بۆ شکستێکی تر دەڕوا، زۆر لە ئاماژەکان هێند لە مەرگی مایکرۆسۆفت دەخوێنن هێن بەباڵای سەرکەوتنەکانی ناخوێنن، هەر لە BING ەوە بیگرە تا مۆبایل فۆنەکەی مێژوویەکی گەورەی تۆمارکردوە لەشکست. بڕوام نیە مایکرۆسۆفت بەم پلان و بەڕیوبردنەی ئێستایەوە بتوانێت کێ بڕکێ کە لە گوگڵ و سێو و سامسونگ و ئەوانی تر بەرێتەوە .

دەستخۆش کاک هەردی،
هیچ کاتێک بڕوام وانەبووە کە IE پێشڕەوی وێبگەڕەکان بووبێت. ئەو ژمارەیەی کە ئێستا هەیەتی لەگەڵ ئەوەی ڕابردووش، تەنها بەهۆی قۆرخکاریی بووە. لەگەڵ هووشیاری زیاتری بەکارهێنەران، پێشبینی دەکەم بەکارهێنەرانی بەرهەمەکانی مایکرۆسۆفت زۆر زیاتریش داببەزێت.