تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

واتای وشه ی "دینی"

Farzad Mohammadi

Farzad Mohammadi

بڵاوکراوەتەوە

2011/12/16

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔1۔ )

خالیک ها له بان لیو مه نیجه وه /هه ورامان دینی به هه جیجه وه
لاویچی له مه ی صد دل و دین دینی (هه ژار).......... یک جرعه می، صد دل و دین ارزد (خیام)
......
بروانن بو مانای دینی له و دو دیره دا. من پیم وایه "دینی" بیجگه له واتای ئاسایی که له چاوگه ی"می آورد" بی به واتای "می ارزد" یش دیت وه کوو له سه ره وه ده یبینن.
رای به ریزان چیه:

کاکە فەرزادی مەحموودی زۆر بەڕێز. دەستخۆش بەڵام لەبەر ئەوە "٧" لە رێنووسی کوردیدا زۆر بگرینە و بە نەبوونیانن وشەکان مانای خۆیان لە دەست دەدان یان بە تەواوی دەگٶڕدرێن. هەرب بۆیە لەوە دەچێ وشەی جێی مەبستی جەنابتان "دێنێ" بێ نەک "دینی" کە مانای "ئایینی" دەدا! ئەگەر وابێ دەبێ ‌هەڵبەستە فولکلۆرەکەش بەم شێوە راست بکەینەوە: خاڵێک ها لەبان لێو مەنیجەوە/ هەورامان دێنێ بە هەجیجەوە.
کە وابوو لە هەڵبەستەکەی مامۆستا هەژاریشدا دەبێ "دێنێ" بێ کە مانای "ئەهێنێ"، "شایانیەتی" بێ و نەک "می‌آورد" چوونکە لە بڕگەی دووهەمدا "می" مانای "مەی"، "شەراب" دەدا. بە کوردیەکی زۆر سادە و سکار دەڵێ؛ چۆڕێک شەراب سەد دڵ و دین دێنێ". زۆر شاڕەزاییانە کۆتایی هەر نیو بەیت بە "دێنێ" تەواو دەبێ بە جیاوازییەکەوە کە یەکەمیان "دێنێ" کوردی دووهەمیان "ارزد" فارسیە و هیچیتر.
سەرکەوتوو بی