تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

یەک ترلیۆن وێنە دەگرێت لە چرکەیەکدا

kurdstudent

Kurdstudent

بڵاوکراوەتەوە

2011/12/15

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔7۔ )

 

کۆمەڵیک زانا لە پەیمانگای تەکنۆلۆژی ماسەچوسیت ( Massachusetts Institute of Technology ) ، لە داهێنانیکی ناوازە و دەگمەندا کامێرایەکیان بەرهەم هێناوە توانای گرتنی یەک ترلیۆن وێنەی هەیە لە چرکەیەکدا ، واتە 40 بلیۆن جار خێراتر لە هەر کامێرایەکی ناو ستۆدیۆکانی کەناڵی BBC. بەپێی گرتەی ئەم کامیرایە لە توانادا هەیە هەست بە جوڵەی سەرەتایی ڕوناکی و ئەوپەڕی خێرای تەنەکان بکرێت . بەوتەی یەکێک لە بەشداربوانی ئەم داهێنانە هیچ شتێک نیە لەم بونەدا ئەوەندەی ئەم کامێرایە خێرابێت .

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاکە، هەندێکم خوێندەوە ناوەکەیم نەدۆزیوە!
ئەم کامیرەیە لەوەنایە تەصنيعی کوردی بێت، سەرچاوەکەشت زۆر باوەڕپێکراوە، بەڵام کامیرایەکی لەو جۆرە جێگای گومانە.

کاک زەندی ئەم کامێرایە ناوی ( Femto-Photography ) ە ، بڕوام وایە لە زانستدا موستەحیلات کەمترە ، زۆر شت دوێنێ خەون بوو ئەمڕۆ لە ڕاستی دایە، زۆرجار بە هاوڕێکانم دەوت ئەگەر کوڕەکەم تەمەنی ببێت بە 50 ساڵ ڕەنگە کامێرا مێگا پیکسڵی بگاتە 50، بەڵام تەمەنی هێشتا 2ساڵی تەواو نەکردوە ، مێگاپیکسڵی کامێرا چووه 250 ، ئەوا ئێستا ئەم جۆرە کامێرایەشی هاتە سەر .
ئەوەش سەرچاوەی زیاتر : [url=http://web.media.mit.edu/~raskar/trillionfps/]http://web.media.mit.edu/~raskar/trillionfps/[/url]

کەواتە ئەم کامێرایە لە خێرایی چاو زیاتر وێنە ئەگرێ. ئەمەش ئەکرێ جێی شک بێ

کاک هێمن و کاک زەندی، شتێکە وەک دۆزینەوەی مایکرۆسکۆپ گرنگ بە ڕای من.
ئەمان لەگەڵ خێرایی تیشک پێشبڕکێ ئەکەن. بۆیە نوسیویانە لە یەک لە ملیارێکی چرکەدا ڕوناکی لەمسەر بۆ ئەوسەری بتڵی کۆلاکە =~ ۳٠ سم =~ پێیەک ئەڕوات. ئەمانیش لەو کاتەدا ئەتوانن نزیک ۵٠٠ ڕەسمی بگرن، وا تێ ئەگەم (چونکە زۆر ئاڵۆز و وردە) ئەمان ئەتوانن لە چرکەیەکدا نیو تریلیۆن فرەیم بگرن، کەواتە لە یەک لە ملیارێکیدا ئەتوانن ۵٠٠ وێنە بگرن. نوسیویانە نزیک مەحاڵە کە بتوانن هەموو فرێەیمێکی یەک تریلیۆنەکەیان لەبەر نەبوونی ڕوناکی پێویست دەرکەوێ دەنا وادیارە ئەیگرن، بەس ڕوناکی نیە تا ببینرێت. بۆیە "ڤیدیۆ"یەکیان لێ دروست کردوە.
ناوەکەشی Femto دیارە بەتەمان ۱٠٠٠ ئەوەنە خێراتری بکەن، دەنا [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Femto-]فێمتۆیەک[/url] = ۱٠٠٠ تریلیۆن.

ئەگەر وێنەی ئەو بتلی کۆلایە بە فۆتۆشۆپ نەکرابێ کەواتە لەداهاتودا ئەو داهێنانە ئەتوانێ وێنەی خێرایی تیشک بگرێ. هەرچەندە بەپێی ئەو وێنەیە بێ ئێستاش بەشێک لەو کارەیان کردوە
ئەوە نیە روناکیەکیان داوەتە جەمسەرێکی بتڵی کۆلاکە بەڵام پێش ئەوەی روناکیەکە بە تەواوی بوتلەکەدا تێپەڕێ وێنەیان گرتوە. خۆزگە چەند وێنەیەکی بتڵەکەیان دانایە یەک لەدوای یەک لەماوەی چرکەیەکدا.
کاک هیوا منیش هاوڕام لەگەڵ تۆدا ئەم بابەتە زۆر ئاڵۆزە چونکە فرەیم و وێنە دوشتی جیاوازن.

ئه م کاته تان باش ئه م پێوانه و وورده کاریانه ی تیشک له فیزیای کلاسیکی یه وه تا انیشتاین و احمد زویل ێستاش به رده وامه و هه ر به رده وامیش ئه بێت.ئه وه ی من بزانم احمد زویل توانی فمیتۆ یه ک بگرێت له چرکه یه کدا که واته 0.000.000.000.000.001 به واتایه کی تر -16 دێت ئه مه له که مه که یدا به م پێه یه بێت کامیرا که ی زویل توانیه تی تیشک گه ر له چرکه یه کدا 1 کوادرلیون(بیتا)10*16توان له ری هه بێت بتوانی وێنه ی بگریت که سه ریعی تیشک 360000 کیلومه تره له چرکه یه کدا له ناو بۆشیاداو وه تۆزی له وه که متره له هه واداا وه ک زانراوه به و پێیه بێت ئه توانری ئه و روناکیه یی به ناو بتڵه که دا تێ ده په رێ وێنه بگیرێت به فمیتو/چرکه فمیتو له دوای بیکۆ دێت ده کاته -12 من زۆر جار بو ده زگای رادیو یشم به کوندیسر بیکو فارد که وتوه له ماتوری کهرباشدا یشم به میکرو فاراد-6 که وتوه هه ر وه ک نمونه هینامه وه

دةستتان خؤش بيت هةمووتان
بةراستى من ئةوة بؤ 21 سال دةجم و 15 سالة دةخوينم ئةوةندة شتى زؤر تازةم نةبينيوة