تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

مردنی ویندۆز نزیک بۆتەوە!

Fatah

Fatah

بڵاوکراوەتەوە

2011/12/09

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔10۔ )

 

شارەزایانی IT یەکێک لەوانە Roger McNamee سەرۆکی کۆمپانیای [url=http://www.elevation.com/] Elevation Parnters[/url] باس لەوە ئەکەن کە ژیانی ویندۆز زۆری نەماوە، هۆکارەکانیشی زۆرە سەرەکیترینیان کەم بوونەوەی بەکارهێنانیەتی لەلایەن کۆمپانیاکانەوە لەبەر ئەوەی بۆ Enterprise Edition ئەبێت کۆمپانیاکان ئابوونەمان بکەن، ئەوەش وەکو سەرانە ستاندنێکە لە کۆمپانیاکان لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە، هەروەها کەمبوونەوەی بەکارهێنای ویندۆز بۆ ئینتەرنێت، کە بە تەلەفۆنی دەستی‌ و ئاندرۆید مایکرۆسۆفت%50ی بەکارهێنەرانی لەدەست داوە، هەروەها کۆمپانیاکان ئەگەر واز لە ڕومێزی ویندۆز بێنن ساڵانە 1000 دۆلار پاشەکەوت ئەکەن.وە هەروەها ئێستا بەهۆی نەرمەکاڵای سەرچاوە کراوەوە، نەرمەکاڵای تازە بۆ ویندۆز ڕووی لە کزی کردووە. وە زۆر هۆکاری تر.
بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە بە نەمانی ویندۆز، مایکرۆسۆفت نامێنێت، بەڵکو ڕەنگە بگۆڕێت بۆ کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی پەیوەندی بەتایبەتی دوای کڕینی سکایپ.

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک فەتاح!
ڕاستە پەیدابوونی ئەندرۆید و گەشەکردنی ماک لەم دوو ساڵەی دواییدا کاری کردۆتە سەر بازاڕی MS ، بەڵام باوەڕمەکە کاپیتالیست بەئاسانی لەناوبچن.
ئەوەی کە زۆر بێزارکەرە تۆ کۆمپیوتەرێک ئەکڕیت ، سیستەمێکت لەسەر فەرز ئەکەن، ئەگەر ئارەزوومەندانەبێت ئەوا ئەنجامەکان بەشێوەیەکی تر دەبوون، بەڵام تا ئێستا ویندۆز ٧ خێراترین (OS)ە، لە شێرەکەش خێراترە، وە ویندۆز ٨ لەوەش خێراتر دەبێت، جگە لەئاسانی بەکارهێنان.
لەوانەیە MS ناچاربێت وەکو ماک هەرزانی بکات، هەر ئەبێ وابکات، گەرنا باژێرێ لێژدەبێتەوە.

ڕاستە کاک زەندی
هۆی سەرەکی زاڵ بوونی $M ویندۆز نەشارەزایی بەکارهێنانی سیستەمەکانی ترە، من لەزۆر کەس ئەپرسم بۆ Linux بەکارناهێنیت، یەکسەر وەڵامەکە ئەوەیە کە بەکارهێنانی لینوکس زۆر گرانە.

بۆ چونەکان جیاوازن، من پێوم وایە پەنجەرە قەت داناخرێ. ویندۆز نامرێ. ڕاستە ئەم ئۆپراتیڤە چەند کێشەیەکی هەیە لەهەمووشیان دیارتر سەرچاوەی نەکراوەیە.
بەڵام کاتێک باس لە باشی و خراپی ئۆپرایتیڤ سیستەمەکان ئەکرێ ئەبێ لایەنە باش و خراپەکانی هەموو ئەو ئوپرایتیڤانە باس بکرێ، وەک ئەوەئ کاک فەتاح ئەڵێ سەختی بەکارهێنانی لینۆکس کێشە نیە؟ خراپی کارکردنی [color=#000000]ئەپلیکەیشنەکانی ئینتەرنێت لەسەر ماک کێشە نیە؟ هەرچەندە من بەشم نیە لە مایکرۆسۆفتدا بەڵام پیاو قسەیەکیش بۆ دزیش بکات ، خۆ ناڵێم مایکرۆسۆفت دزە بەس تۆ نابێ بەراوردی لینۆکس و ماک و ئەندرۆید ..هتد بکەیت بە ویندۆزی xp یا ڤێستا وەرە بەراورد بکە بە ٧ و ٨ بزانە ناکاتە ١٠[/color]
[color=#000000]لەگەڵ ڕێزم[/color]
[b][/b]
[b][b][color=#0000ff; font-family: Book Antiqua] [/color][/b][/b]

ویندۆز هەر ئەوەندەی خۆشەو خێرایە هەتا ئینتەرنێتەکەت پێوە پەیوەست نەکردووە.
ئیتر دوای ئەوە دەردو بەڵا دەست پێ ئەکات.

وەڵا خۆ ئەکرێ کابرای کۆپی کار، لە ئەسڵیەکە چاکتری دروست کات.
ویستم ئەم [url=http://www.laptopmag.com/mobile-life/snow-leopard-vs-windows-7.aspx?page=11]لینکەتان[/url] بۆ دانێم کە بەڕای من تا رادەیەکی زۆر زانستیانەیە.
بەڕای من، لە داهاتوودا سەرکەوتنی ئەم زەبەلاحانە بە سەرکەوتنیان لە وێب و دواتریش لە مۆبایل وێبدا دەرەکەوێت نەک مۆبایل ئاپ. ئەوەی لای من ماکی کرد بە سیستمی سەرەکی، هەرسێ سیستمی شێر و ویندۆز۷ و فێدۆرا بەکار ئەبەم هەریەک بۆ مەبەستێک، ئەوەیە کەوا دەست گەیشتن بە فایلەکانم ئاسانترەو جێ بەجێ پێکردن و گۆڕانکاری تیایاندا گەلێک ئاسناترە.
بۆیە لەڕوانگەی ئەوەی کە بەکارهێنەرە زۆر کۆنەکانی windows mobile بووم، ۵ و ٦ (کە وای کرد کڕینی ئاندرۆید یان ئایفۆن یەک ساڵ دوابخات لەمن، چونکە ئەموت ناکرێ لە ویندۆز مۆبایل چاکتر بن) وە بەبەراوردی FF/Fx و IE (تەنها بەوەی فف دەزگایەکی خێرنەویستەو ئای ئیش هەڵپڕوزاوێکی MS بوو دوای ئەوەی زانی وێب شایانی بایەخی زیاترە تا سیستمی کارگێڕی سەرمێز) ئەتوانم بڵیم کەوا هەواڵەکە لەجێی خۆیەتی و مەرگی ویندۆز چاوەڕوانکراوە.
بەڵام باوەڕناکەم لینوکس یان ماک بتوانن جێگرەوەی بن. چونکە بیرۆکەکەی من بۆخۆی لەسەر ئەوەیە کەوا پێویست بە شتیک هەیە کە هێشتا دروست بوونی نادیارە.

سڵاو.
ئەگەر یەک ملیار کۆمپیوتەر هەبێ، ئەوا نیوەی سیستەمی ویندۆزی لەسەرە، ئەگەر ئەم نیوملیارە کۆچ بکەن بۆ سیستەمەکانی تر و لەمڕۆوە کەسیان وەشانی تری ویندۆز نەکڕن، ئەوا چەند ساڵێکمان دەوێت، لەمەوە ئەو بۆ چوونە بە ڕاست نایەتە پێش چاو، کە ویندۆز ئیتر نامێنێت. [b]پێم وایە کۆتایی بۆ هەموو سیستەمێک هەیە بەس بەو پەلە و خێراییە نە کە باس کراوە[/b]. زۆرجار کۆتایی ویندۆز و مایکرۆسۆفتم وەک کۆتایی ژیان لەسەر زەوی دەبینم کە هەر چەند ساڵێک بۆنە و فیلمێک دروست دەکەن، ئیدی بازرگانییە یا لە هۆکارێکی زانستییانەوە وەرگیراوە. پێمان دەڵێن ساڵی ٢٠١٢ کۆتایی ژیانە و نەمانە. لەگەڵ ڕێزما.

باوەڕناکەم کە ویندۆزی 7 نە خێراترین وە نە باشترین سیستەمی کارگێڕی بێت.
سەیرێکی ئەم [url=http://laptoping.com/ubuntu-11-10-vs-windows-7-starter-on-netbook-benchmarks.html]بەستەرە[/url] بکەن
ئەمەش بە [url=http://www.youtube.com/watch?v=973z2L01ilM&feature=related]ڤیدیۆ[/url] بەراوردێکی خێرایی لە نێوان ئوبونتو و ماک و ویندۆز. هەرچەندە بۆ ماکەکە من بە دروستی نازانم چونکە لەسەر رەقەکاڵای خۆی نییە.
تێبینی/ لە چرکەکانی کۆتاییدا دروستکەری کرتە ڤیدیۆییەکە بۆچوونی خۆی دەڵێت لەسەر سیستمەکان. لەبارەی لینوکسەوە دەڵێت گوایە لینوکس تەنها بۆ ئەو کەسانە شیاوە کە بەکارهێنەری پێشکەوتوو یان پرۆگرامنووسن. ئەم قسەیە لەم رۆژگارەی ئەمڕۆ من بە دروستی نازانم. چونکە بەکارهێنانی ئوبونتو بە نموونەی دابەشکردنەکانی لینوکس هیچ قورستری نابینم وەک بەراوردێک لەگەڵ ویندۆز. مەسەلەکە تەنها و تەنها راهاتنە. وە بە بەراورد لەگەڵ ماک نازانم چۆنە. چونکە هەتا ئێستا خۆم بەکارمنەهێناوە.

من لەسەر کۆمپیوتەرەکەم هەردوو سیستەمی ئوبونتو 10.04 وە Windows 7 Ultimate هەیە. بەم شێوەیەیە:
1- ئوبونتو 00,20,50 لە کاتێکدا کە چەندین نەرمەواڵەی دەنگ‌و ڤیدیۆو گرافیکم دامەزراندووە.
2- ویندۆز 01:02:01 60 چرکە بۆ ویندۆزەکە40 چرکە بۆ ئەنتی ڤایرۆس‌و سکیوریتی، هێشتا سەهمەکە هەر ئەخولێتەوە!!! لە کاتێکدا هیج نەرمەکاڵایەکی گەورەش لەسەری دانەمەزراوە،

کاک Fatah ئەگەر بە قسەی من دەکەی Windows 7 Ultimate بسڕەوە بە تەواوی. چونکە.
1 جێگای زۆری گرتووە.
2 هەموو جارێک لە کاتی داگیرساندن دەبێت سیستەم هەڵبژێریت لە grub
3 لەبەر ئەوەی Ultimate ـە!

ئەرێ کاک تێکۆشەر 45.5 گیگابایتی گرتووە. بەڵام جێگا بۆ من زۆر گرنگ نی‌یە، بەڵکو ئەبێت جاروبار زمانەکەی بگۆڕم لەبەر ئەوەی خەڵکی تریش بەکاری ئەهێنن، وە من خۆم ویندۆز زۆر دەگمەن بەکارئەهێنم...