یەکەم و هەرزانترین تاتەبژمێر و ئەندۆید٤
کۆمپانیای[url=http://www.ainol.com/] ئەینۆڵی[/url] چینی تاتەبژمێرێکی بەرهەمهێناوە، پێدەچێت هەڕەشەیەک بێت لەهەموو کۆمپانیابەرهەمهێنەکانی تر. ئەم ساڵ ساڵێ ٢٠١١ تاتەبژمێرەکان توانیتیان گۆشەیەکی فرۆشی بازاڕی کۆمپیوتەر بۆ خۆیان دابینبکەن و ئایپادی ئەپڵ پێشەنگیان بوو دوای ئەویش سەمسۆنگ گالاکاسی تاب. پێدەچێت ساڵی ٢٠١٢ بازاڕیان گەرمتربێت و کێبڕکێ زیاتر و بەرهەمی باشتر و هەرزانتر پەیدابن.
کۆمپانیای [b]ئەینۆڵ[/b] لە ئێستاوە تاتەبژمێرێکی بەناوی Novo7 ناردۆتە بازاڕەوە، بە وتەی خۆیان یەکەم تاتەبژمێرە کە سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆید ٤ (Ice Cream Sandwich) ی لەخۆ گرتبێت وە یەکەم تاتەبژمێرە کە تەلەفۆنی دەستی و تاتەبژمێرەکان لە یەک سیستەمی کارپێکردندا بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
بەپێی [url=http://www.neowin.net/news/99-tablet-running-android-40-heading-to-us?utm_source=twitterfeed&utm_medium=twitter]Neowin.net [/url]ئێستا ئەم تاتەبژمێرە نێردراوەتە بازاڕەکانی چین و نرخەکەشی تەنیا ٩٩ دۆلاری ئەمەریکاییە و لە ئاییندەیەکی نزیکدا دەگاتە بازاڕەکانی جیهان وە کۆمپانیای ئەینۆڵ پلانی هەیە دوو تاتەتەبژمێری ٨ و ٩ ئینجی لە ساڵی ئاییندەدا بەرهەمبهێنێت.
[b]پێکاهاتەکانی ئەم تاتەبژمێرە[/b]
مۆنیتۆر: ٧ ئینج
ڤیدیۆ: ١٠٨٠ پ (پشتگیری بەرزترین جۆرایەتی).
پاتری: ٨ ک لەکارکردندا و ٣٠٠ ک لە ئامادەیی(پشوو، نووستن).
چارەسەرکەر: ٤٤٤ میگاهێرتز
سیستەمی کارپێکردن: ئەندرۆید٤
USB 2.0 , HDMI, Wireless وە MicroSD
کامیرای پێشەوەو پشتەوە
نــرخ: ٩٩ دۆلار
[img]http://bilde.dinside.no/n%E5+kommer+android+40-nettbrettene.jpg?o=4187581&w=500&frame=0&ee=1323424736[/img]

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش، ئەمە شتێکی نایابە. بەڵام لات وا نیە کە یەکجار چووکە بێ؟ هەر بژیت.
دەست خۆش
وای لێ هاتووە نازانی چی بکرێ . بژیت .
هیند و چینمان بۆ خۆش بن، نانمان دەنیشێتە ڕۆن.
دەستخۆش بۆ ئەم هەواڵە!
دەستخۆش کاک زەندی بۆ ئەم هەواڵە.
چارەسەرکەر: ٤٤٤ میگاهێرتز.
ئەمە چۆن بەراورد دەکرێ بەنموونە لەگەڵ Motorola Xoom کە چارەسەرەکەی 1 گێگای دوو ناوکە؟ لەم جۆرانە ئێستاش لەبازاڕەکان بەو نرخە یان تۆزێک گرانتر دەستدەکەون. بەڵام بە جۆرایەتی خراپ نەک تەنها لە ڕووی چارەسەرکەر، بەڵکو بیرگە و رەنگی شاشە و هەستیاری دەستلێدان و ...هتد.
سوپاس بۆ ئەم هەوالە كاكە زەندی بەرێز هیوام وایە بگاتە كوردستان وە بازرگانەكانمان نرخەكەی زۆر گران نەكەن لەسەر كریارەكان