تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئێران پێشی بە بڵاو بوونەوەی گەمەیەکی ئەمریکایی گرت

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2011/12/01

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

بە پێی هەواڵی حەوتوونامەی ـ عصر ارتباطات ـ ئێران گەمەی پڕ لایەنگری ـ گۆڕەپانی شەڕ٣ـ Battlefield کە لەودا هێزە زرێی و ئاسمانیەکانی ئامریکا هێرش دەکەنە سەر تاران، بەربەست کرد. لە ئاگادارییەکەدا کە لە لایەن نوێنەرایەتیوەزارەتی ئیرشاد و ئیتڵاعاتەوە بڵاو کراوەتەوە، هاتووە کە هیچ فرۆشیارێکی کومپیۆتەر بۆی نیە ئەم گەمەیە بفرۆشێ.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری فەرانسە، گەڵاڵەی ئەم یارییە کومپیۆتەرییە ـ گۆڕەپانی شەڕ٣ـ لە لایەن کومپانیای ـ ئەلەکترونیک ئارس ـ ەوە داڕێژراوە و باس لە داهاتوویەکی خەیاڵی دەکا کە لەوێدا هێزە دریاییەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چالاکی نیزامی لە پاریس، نیویۆرد و تاراندا بەڕێوە دەبەن. ئەم گەمەیە بە شێوەی دەرهێڵ دەتوانرێ لە لایەن یەک کەس و یان بە کۆمەڵ تاکوو ٢٤ کەس پێکەوە یاریی پێ بکەن.
گەڵاڵەی ئەو سەناریۆیەی کە بۆ هێرش بۆ سەر ئێران ئامادە کراوە، هێزەکانی ئەمریکا لە سەرەتادا لە سنوورەکانی نێوان ئێران و ئێراقدا لەگەڵ چەکدارەکان لە شەڕ و بەربەرەکانێدان بۆ بەرپەرچ دانەوەی هەڕەشە نێوکیەکانی ئێران لە تاران نزیک دەبنەوە.
شەڕ بە تەواوی مانا لە چەند شوێن لە ناوچە نیزامی، پیشەسازی و نێوشارییەکان، بەتایبەتی لە بازاڕی مێژووی تاراندا دەست پێدەکا.
بە پێی راپۆرتی کومپانیای دروستکەری ئەم یارییە، تەنیا لە حەوتووی هەوەڵی هاتنە نێو بازاڕی ئەم یارییەدا کە ٢٥ی مانگی ئوکتوبەر بوو، فرۆشتنی ئەم گەمەیە ٥ میلیۆن دانە بووە. ئەم گەمەیە لە سەر دی ڤی دی بە شێوەی دەرهێڵ بۆ فرۆشتن دانراوە.
یاریی ـ گۆڕەپانی شەڕ٣ ـ نوێنەرێکی بۆ فرۆشتن لە تاراندا نیە. بەڵام کڕینی هەموو جۆرە یاریی ڤیدیۆیی و نەرمەواڵەیەکی کومپیۆتەری بە شێوەی قاچاخ بۆ فرۆشتن دەست دەکەوێ.
ئەمەش یەکەمجارە کە یارییەکی ڤیدیۆیی بەشێوەی فەرمی لە لایەن دەوڵەتەوە پێش بە بڵاو کردنەوەی دەگیردرێ.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری فەرانسە، هێندیک لە فرۆشیارانی دوکانەکان لە سەرەتای هاتنی ئەو یارییەوە پێشبینی ئەوەیان کردبوو کە دەوڵەت بەر بە بڵاو بوونەوەی ئەم یارییە دەگرێ بۆیە لە سەرەتاوە نەیانفرۆشتووە. فرۆشیارێک بە ناوی حەمید دەڵێ: دوکانەکەی ئێمە ئەم یارییە نافرۆشێ بەڵام پۆلیس تەنانەت پێش راگەیاندنی فەرمی بەرگری لە بڵاو بوونەوەی ئەم یارییە، بۆ کۆکردنەوەیان هێرشیان کردووەتە سەر هێندیك لە دووکانەکان و چەند کەس لە فرۆشیارەکانیشیان دەستبەسەر کردووە.

بۆچوونەکان

ئەو یاریە ئەمەریکی نییە بەڵکو چەند کۆمپانیایەک بەشدار بون لەبەر هەم هێنانی دیارترینیان کۆمپانیایەکی سویدیە بەناوی (EA)،
http://en.wikipedia.org/wiki/EA_Digital_Illusions_CE
خەریکە توشی ئالودە بوون ئەبم بەم یاریە کەمترین دەرفەتم هەبێت دەست ئەکەم بەیاری کردن ئەم یاریە سەرەتا لە کوردستان و دەوروبەری شاری سلێمانیت و پاشان هەنگاو ئەنێیت بۆ ئێران (Single player) بەخراپەش باسی ئەو وڵاتە ناکات وا وێنای ئەکات کە چەند کەسێک هێزێکیان دروست کردووە و کۆنترۆڵی وڵاتەکەیان کردووە و هاتونەتە ناو خاکی کوردستانیشەوە لە ساڵی ٢٠١٤، لە ڕاستیا تا ئێستا هیچ یاریەکەم نەبینیوە ئەوەندە گرافیکی جوان بێت و وردەکاری تیا کرابێت تایبەتیش (Multiplayer )ـەکەی کەم وێنەیە
http://battlelog.battlefield.com/bf3/soldier/Daban8/stats/359108009/ps3/

بەڵێ دەبێ وا بێ کە تۆ دەڵێی، لەبەر ئەوە لە زۆر شوێندا باسی گرافیکی و وردەکاری جوانی ئەم گەمەیە کراوە، ئەگەر وا نەبووایە لە دوو حەوتوودا چەنین میلیۆنی لێ نەدەفرۆشرا. هەر بژیت.

کاکە عەبباس تۆ ئەم یارییەت کردووە. باسی کوردستانی زۆر تێدایە؟ دەڵێن باسی کوردستان بە خراپی لەو گەمەیەدا دەکرێ، ئایا ئەمە تاکوو چەندە راستە؟
هەر بژیت.