تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

زیادکردنی زمانی کوردی بۆ لیستی وەرگێرانەکان لە سایتی گۆگڵ زیادکردنی زمانی کوردی بۆ لیستی وەرگێرانەکان لە سایتی گۆگڵ

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2011/12/06

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

ئەمە پرسیار نیە بەڵکوو سەرنجە.
سەرنجی ئەم بەستەرە بدەن:
http://www.causes.com/causes/640272-/invitation?recruiter_id=168155218

http://www.causes.com/causes/640272-

بەڕێوەبەر (Administrator)ی هەڵمەتەکە ناوی ([url=http://www.causes.com/profiles/164774228]ئالان نامیق[/url])ە. دڵنیام ئەم کەسە لە دڵسۆزی و هەستکردن بە هەژاریی کورد لەم بارەیەوە دەستی داوەتە ئەو کەمپینە. گرفتەکەش لەوەدایە کە کورد زیاتر بە سۆز و عاتیفە کار دەکات؛ هەر ئەمەشە دۆخی زمانەکەمانی بەم ڕۆژە گەیاندووە. زۆر بەداخەوە، کە لە ئاکامیشدا بەفیڕۆچوونێكی زۆر لە توانست و سەرچاوەکانی کوردی لێکەوتۆتەوە و بەردەوامیشە.

بەخوا برا ئیش بەم کەوز و شتانە ناکرێ وەک لەو باباتەی تر باسم کرد ئەبێت کار بکەەەەەی تا ئەنجامت هەبێت .
ئەگینا خۆ هەر لە خۆیەوە کوردیت بۆ زیا ناکەن ، ئێ ئاخر ئەوان کوردی چوزانن؟

بژین،

خۆزگە بە ئیمزا کردن ئەم کارە کرابایە، بەڵام ئیشی گوگڵ ترانسلەیت بە ئەلگۆریزمێکی ماتماتیکی ئەنجام ئەدرێت، بە گەڕان بەدوای ووشەدا لە ئینتەرنێت، بۆیە ئەبێت هەزارەهاو ملیۆنەها نوسینی تەرجەمەکراوی جۆراوجۆر بە زمانی کوردی بە فۆنتی یونیکۆد لەسەر ئەنتەرنێت هەبێت، ئەوجار ئەتوانین داوا بکەین زمانی کوردیش دابنێن.
بەدەگمەن کتێب‌و لێکۆڵینەوە هەیە کە لە ئینگلیزیەوە نەکرابێت بە ئەڵمانی، لەهەموو بوارەکانی فەلسەفە، یاسا، زانستەکان، وەرزش، ئەفسانە،،،هند، بەڵام هێشتا هەندێک ووشە لێ ئەدەیت لە ئینگلیزیەوە بۆ ئەڵمانی ماناکەت ناداتێ وە وەکو خۆی ئەینوسێتەوە. کەواتە ئەگەر زمانی کوردی دابنێن ئەوا هیچ ئەنجامێکت دەست ناکەوێت، کاتی گەڕان لە زمانەکانی ترەوە بۆ کوردی...
بۆ زانیاری لەسەر چۆنیەتی کارکردی گوگل ترانسلەیت، ئەم کرتە ڤیدیۆیە خراپ نی‌یە!
http://www.youtube.com/watch?feature=player_embedded&v=_GdSC1Z1Kzs

بێ گومان پێشتریش ئەوە باس کراوە، کاك جووتیار و کاك فەتاح، زۆر ڕاستە، پێویستمان بە ملیۆنان بەڵگەی سەرهێڵی ئەلیکترۆنی دەبێت. ئەمەش بە چاوترووکانێك بەدەست نایەت، بەڵکوو کاتێكی باشی دەوێت و ساڵانێکی زۆر دەخایەنێت. ئەویش ئەگەر هەموو ئینتەرنێتوانانی کورد دڵسۆز بن و هەرکەس لەئاست خۆیەوە دەست بداتە تەختەکلیل (جاران قەڵەم) و بابەتی زانستی و سوودبەخش بنووسن و پاچڤە بکەن و سەرهێڵ بەردەستی بکەن بۆ ئەو گووگڵە کەسنەناسە. خۆ ئاشکراشە کە درەنگ لە هەرگیز باشترە، سبەی لە دوو سبەی باشترە.

لەو ڤیدیۆیەی کاك فەتاح لینکەکەی داناوە، باس لە بەڵگەنامە وەرگێراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەكات کە گووگڵ ترانسلەیت وەکوو سەرچاوە بەکاری دەهێنێت لەکاتی پاچڤەکردندا. گەلۆ ئەو بەڵگەنامانە چۆن دەست دەکەون؟ خۆ دەبێت هەموویان سەرهێڵ بەردەست بن تا گووگڵ ترانسلەیت سوودی لێوەرگرێت!!! دیسانەوە برینە هەمیشەیییەکەی کورد دەکولێتەوە، "بێدەوڵەتی"! بەڵێ، بێدەوڵەتی؛ گەر دەوڵەتێكمان بوایە، یاخود ئەو نیمچەدەوڵەتەی باشوور تۆزێك مشووری کورد و نەوەکانی داهاتووی بخواردایە و لەباتی شەڕی ناوخۆ و گەندەڵکاری، بایەخێكیشی بە زمانی کوردی لە هەموو بوارەکاندا بدایە، ئێستا ڕۆژمان بەم ڕۆژە نەدەگەیشت کە کابرا بەنەزانییەوە بچێت کاوز و کەمپینمان بۆ بکاتەوە!

هەرکەس شتێك شك دەبات، سەبارەت بە بەڵگەنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەوا با لێرە باسی بکات، تا ئەوەی خۆی بە دڵسۆز دەزانێت، قۆڵی لێهەڵماڵێت و بەپێی توانا وەریانبگێڕێت، نەك لافی کاوزکردنەوە لێبدات و لە ئاکامیشدا سەیر دەکات کە گاڵی هێناوە نەك پەموو! هەرکەسیش توانای نووسین و داهێنانی هەیە، با بفەرموێت لە ویکیپیدیا ٢-٣ بابەتمان بۆ بنووسێت، نەك قسەی زل و بێهوودەی ناو فەیسبووك و ئینتەرنێت.

بەهیوای بەدیهاتنی ئەو خەونە خۆشە ! هەرچەند وەدرەنگیش بکەوێت، وەکوو وترا، خۆ لە هەرنەبوون باشترە.

ببورن بابەتەکە کۆن بووە بەڵام ئەمەنە بانگهێشتکردن یەت بۆ ئەم بابەتە ناچارم وەڵامێک بنووسم ئەو بەڕێزە (ئالان) لای خۆی بەڕێوەبەری ماڵپەڕی (http://www.kurdd.com/vb/) کەچی نازانێت Google Translator چۆن ئیش ئەکات بەم رۆژگارە هاوار ئەکات ببێت بە ٥٠ هەزار ئەکرێت و تکایە هاوڕێ بانگهێشت کەن و نازانم ئەڵێی ئیش و کار نییە و ئەم بانگهێشت و causes ـەیە جێگای داخە کاتی خۆت ئەو هەموو کەسە بکوژیت و خۆشت نەزانیت مەسەلە چییە دە جارێ تۆ بڕۆ بزانە ئەمە چۆن ئیش ئەکات بە چ Algorithm ـێک ئینجا وەرە داوای بکە
وە یەک ڕاستکردنەوەی بچوک بۆ ئەو بەڕێزە ئەمە پەیوەندی بە بەڵەگەنامەوە نییە بەڵکو لە نێت دا دەقی وەرگێڕدراو هەیە گوگڵ سەر لەنوێ ئەو دەقانە ڕەنووس ئەکاتەوە بۆ وەرگێڕەکەی خۆی