تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئۆپرا ماتۆڕە کۆنەکەی خانەنشینکرد

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/12/06

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

 

ئەمڕۆ وێبگەڕی ئۆپرا لەوەشانێکی نوێدا [url=http://www.opera.com/browser/]Opera 11.60[/url] ماتۆڕی ‌(HTML) ی وێبگەڕەکەی گۆڕی، دوای ١٥ ساڵ بەکارهێنان. ماتۆڕیکی نوێ بەناوی «Ragnarök» جێگەی گرتەوە.
ئەم ماتۆڕە نوێیە باشتر پشتگیری HTML5 دەکات و گرنگترین گۆڕانکاری ئەوەیە کە هەڵەی HTML بەشێوەیەکی خۆکار چاکدەکاتەوە پێش پیشاندانی وە دەتوانێت کارلێکردنی نێوان (SVG) وە HTML باشتربکات.
هەروەها چاکسازی لە دۆزینەوە و خێراداگرتنی ماڵپەڕە پاڕێزراوەکانی (HTTPS) وەکو Gmail و بانکەکان ئەوانیتردا کراوە و بە بەکاربردنی بڕێکی زۆرکەتر بیرگە لەوەشانە کۆنەکان.
پشتگیری تەواوی (Emcascript 5.1) ی وەشانی دووەمی جاڤاسکریپت دەکات.
جگە لەوانەش لە ڕواڵەتیشدا گۆڕانکاری کراوە لە هەڵبژاردنی خێرا Speed Dial و شێوازی پێشنیاری وشە لە گەڕان و شێوازی دڵخواز (فاڤۆریت) بەشێوەیەک کەبەکارهێنەر بتوانێت چالاکانەتر وێبگەڕەکە بەکاربهێنێت.
کۆمپانیای ئۆپرا سۆفتوەیر پێشبینی دەکات کە رێژەی بەکارهێنەرانی ئۆپرا کە هەنوکە ١،٥% (٥٥ ملیۆن بەکارهێنەر) ە، بەرێژەیەکی بەرچاو ڕوو لە زیادبوون بکات دوای ئەم گۆڕانکارییانە.
دەتوانن Opera 11.60 بۆ هەرسێ سیستەمەکانی ویندۆز و ماک و یونیکس [url=http://www.opera.com/download/][b]لــــــــــــــــــــێرە دابــگــــــــــــرن.[/b][/url]

بۆچوونەکان

دەستخۆش و هەر بژیت. هەرچەندە من ئەم وەێبگەڕە بەکار دێنم بەڵام نەک بە قەد فایەرفۆکس. با تاقی بکەمەوە بزانم چیان لێ کردووە. سەرفەراز بی و ماندووش نەبی.

منیش هەمە و کەم بەکاری دێنم. ئەوە منیش بەڕۆژم کردەوە، بزانم دەتوانێت جێی فایەرفۆکس و کرۆمم لەلا لەق بکات!!
تێبینیی ئەوەم کرد کاتێك ماڵپەڕێك دەکەیتەوە کە فلاشی تێدا بێت، یەکسەر نایکاتەوە و پیشانی نادات، بەڵکوو دەبێت خۆت کرتە بکەیتە سەری بۆ کردنەوە و بینینی! شتێكی بەسوودە.
دەستخۆش بۆ هەواڵەکە. سوودبەخش بوو!