تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

ئەڵێم خۆشمان ئاشبەتاڵی لێنەکەین؟ نازانم بۆ کێ خەریکین؟!!

زمانیار

زمانیار

بڵاوکراوەتەوە

2011/11/25

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

[url=http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&Jimare=15927]خانەقین: خەڵك منداڵەكانیان له ‌خوێندنی كوردییەوە دەگوێزنەوە بۆ عەرەبی[/url]

بەڕاستی هەواڵێکی ناخۆشە

گوناهیان نییە
من خۆم لە کەرکوک ئەژیم و بەکوردی ئەخوێنم

کتێبم لە کوردستانەوە بۆ دێ و سیستەمم لە بەغدادەوە بۆ دێ
ئەمە چەنی بە چەن

بەڵێ بەڕاستی ئەمە كارەساتە.

دەسەڵات ئەو هەموو سەرچاوەی داهات و خێروبێرەی كوردستانی لەبەردەستدایە و ئەوەش بەرهەمی بەرنامە تواناسازییەکانی حکوومەت بێت -گەر ئاوا بەرنامەیەك لە کوولەکەی تەڕدا بوونی هەبێت-!!!!

کاك دیلانگیڵی، بێ گومان وایە کە تۆ دەڵێیت، خەڵكی بێدەرەتان ناحەقیان نییە. كاتێك حکوومەتی هەرێم لە لە خەوی شیرینی خۆیدا بێت و تەنیا بیر لە زیادکردنی هەژمارە بانکییەکانی ئەورووپا و ئەمریکای خۆیان بکەنەوە، ئەڵبەتە هیچ لەوە باشتر چاوەڕێی سەرچاوە مرۆیییەكانی کوردستان ناکات. بگرە هێشتا باشە كە ئەو خەڵکە و مامۆستایانی بەڕێز پاڵ بە ڕەوڕەوەی خوێندنەوە دەنێن!!!

ئەو بێسەروبەرییەی کتێبی خۆماڵی سیستەمی بەغایی، تەنیا ئۆباڵی لەئەستۆی ئاغاکانی بەغایە. تۆ بڵێی قەت لەو خەوە خەبەریان بێتەوە و هۆشیان بێتەوە بەر خۆیان و بیرێك لە چارەی خەڵکی بێچارەی کورد بکەنەوە؟!!! یان كوردیش لە کۆتاییدا بەهاری خۆی بەدەستی خۆی دەنەخشێنێت؟! هیوادارم بە وا ئاقارێكدا نەڕوات و خوماری بەریان بدات و ئیدی دەستی کورد بە خوێنی کورد سوور نەبێتەوە!

دەستان خۆش!

کاکە زمانیار کێشەکە خەڵکەکە نیە ، تۆ ئەگەر بەرپرسەکەت پشتگیری زمانەکەت نەکا خۆت چۆن ئەیکەی؟

بژین،

بەداخەوە، من دەڵێم کارێکی باش دەکەن، توانای ئەوەیان نییە بینێرنە زانکۆی ئەمریکیو لوبنانو کوێو کوێ هەر لە شارەکە خۆیدا فێری عەرەبییەکی باش دەبن و ئەم کوردییەش فێر نابن.

قەت ناحەقیان مەگرن! سیستەمی سویدی و سەرزەویی ڕووت: