تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

دەزگای کوردئایتیگرووپ

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2011/11/06

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔40۔ )

 

ئەمە هەواڵ نییە ... بەڵکو خەونە-هەواڵە.

دوای 10 ساڵ کوردئایتیگرووپ، بەڕای من کاتی ئەوە هاتووە پرسیاربکەین، What is next؟
من وەک ئەندامێکی ئەم گرووپە، دڵنیام کوردئایتیگرووپ دەتوانێت خزمەت بە شێوازێکی نوێ‌ پێشکەش بکات. هەرچەندە ئەم کارە پێویستی بە تەرخانکردنی کات و کاری 200% هەیە.
1. دامەزراندنی دەزگای کوردئایتیگرووپ لە ناوەوەی کوردستان.
2. بڵاوکردنەوەی گۆڤاری کوردئایتیگرووپ.
3. دابینکردنی چەند کۆرسێک لە سەرەتادا، تا بوونی بە ئەکادیمیایەکی تایبەت بە تەکنەلۆجیای زانیاری یان زانکۆ.
4. هێنانی مامۆستا لە دەرەوەی وڵات.
5. دابینکردنی هەلی کار و پڕۆژە لە بواری بە دیجیتالکردنی کورستان.
6. دەکرێت لە داهاتوو بازاڕی کوردستان بەربەرەکانی وڵاتانی وەک هیند و ڕۆمانیا و هتد بکات، بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکانی ئایتی.
پێویستی بە سەرمایە هەیە. چەند؟ نازانم.
لەوانەیە بڵێی ئەمە خەونە، بەڵام ئەگەر هیچ نەبێت ڕێڕەو و ئامانجەکانی دیارن و ڕوونترە لە ناردنی Team Hawk بۆ ئەمریکا و خەڵاتکرنییان دوای گەڕانەوەیان بە سەرشۆڕی. زۆریش هەرزانترە لە pdf ـە 30 ملیۆن دۆلارییەکە.

بۆچوونەکان

هەمووی جوانە، بەڵام دەبێت مەکینەی ماستاوت بەستبێت و ئەحباب بیت. ئەگینا ئێمە کەسمان لەم بوارەدا زۆر زۆرە.

بە دڵنیاییەوە وتەکانى کاک سیا زۆر ڕاستە، ئەوە خەونى هەموو ئایتى خوازێکە کە کورد ئایتى گرووپ بچێتە ئەو قۆناغەوە بەڵام لەگەڵ ئەم سیستمە سەقەتەو ئەم حکوم ڕانییەى ئێستادا یەک ناگرێتەوە, خۆیان هەفتانە چوار پەرە هەواڵی ئایتى بڵاو ئەکەنەوە ١٠٠٠جار وەسف و سەناى خۆیان ئەکەن کە دەبێت ئەم وەسفە دابنرێت بۆ خودی (خوێنەر)، بۆیە ئەگەر ئێوە سبەی دەست پێشخەربن ئەوە ئەوان ئەیکەن بە مافی خۆیان و هیچ مافێکى ئێوەى دانەرى کارەکەى پێوە نا هێڵن، زۆر زۆر دەستى ماندوو بوونتان ئەگوشم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ ئەخوازم ئەوە ئێوەن کە تاکى کوردتان هۆشیار کردوەتەوە و ئەو خەونەش هەر دێتە دی بەڵام لە حکوم ڕنییەکى گونجاودا.

دەکرێت لە کوردستان ئەم پڕۆژەی کاک بەردە هەر بە غەیرە حکومی بمێنێتەوە، بیرۆکەیەکی زۆر جوان‌و زیندووە، وە ئەگەر گەشەی سەند ئەوا حکومەتیش مەجبوورە پشتگیری ماددی بکات.

١/ دامەزرادنی دەزگا ، پێوسیتمان بە پشتگیری حکومەت ئەبێت.
٢/ بۆ گۆڤارەکە ، کارێکی ئاسانە یەک دیزاینەر و چاپکردنی، بەڵام گۆڤارەکە بەلای کەمەوە ئەبێ مانگی جارێک یا دوو مانگ جارێک دەربچێت، چونکە بابەت و کەسانی چالاکی ئەوێت.
٣/ کردنەوەی چەند کۆرسێک، ئەمەیان نازانم مەبەستت چ جۆرە کۆرسێکە، کۆرس ئەبێت لەگەڵ ئاستی ئێستای ئایتی لە کوردستاندا بگونجێت.
٤/ هێنانی مامۆستا لەدەرەوەی وڵات، ئەمانە پێوسیتە بەتەواوی لەگەڵ حکومەت هاوکاری هەبێت، ئەگەرنا بێ پشتگیری ئەوان ناکرێت.
ئەم کارانە بەبێ حکومەتیش ئەکرێت دەزگایەکی سەربەخۆ بێت، چونکە ئەوان ناتوانن دژی بوەستن، بەڵام پێوسیتی بەسەرمایە دەبێت ، ئەبێ سەرمایەدارێک ، خاوەندارێتی بکات.
بۆ ئەو جۆرە کارانە ، کەسانیک باش ئەزانن کە لەبواری دامەزرادنی کۆمپانیا و دەزگاکاندا خوێندبێتیان.
برادەران باسی ماستاو گەندەڵیان کردووە، ڕاستە، بەڵام هەزار ساڵ دوورەپەرێزبە ، هیچت بۆ ناکرێت، ئەگەر تۆ بتوانی دەزگایەکی وا دابمەزرێنی، دەزگاکەی خۆت گەندەڵ نەبێت ، تەنیا ئەماین گرنگە.
هەرچەندە گەندەڵیی ماستاوچێتی و کوتلەبازی هەیە، بەڵام هەمیشە بوار بۆ ئەم پرۆژانە هەیە، دەیان کۆمپانیا و کارگەی ئەوروپی لە کوردستان کاردەکەن .
سەرکەتوبن

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

جەژن پیرۆز

لە هیچیان لاریم نییم ، بۆ١- دەزگاکە زۆر گرنگە زۆر بەلام وەک کاک زەند وتی ئەبێت پشتگیری وەرگری ،
٢- بۆ گۆڤارەکە زۆر شتێکی نوێکارە بۆ کوردئایتی وە هەم دیسان مانگی جارێک ئەبێت خۆیی بکات بە ژوورەوە

ئەمە کاری چەند ساڵێکە، یەکەم هەنگاو ئەوەیە، کوردئایتی بەروبوومی تایبەت بە خۆی هەبێت.
we need a business concept
1. گۆڤارەکە، بە خۆڕایی نییە، دەکرێت بە پشگیری حکوومەت، یانیش تەنها بە دانانی چەند لاپەڕەیەک ریکلام.
بابەت زۆرە، دکرێت ئەو بابەتانەی لێرە بڵاودەکرێنەوە، هەندێکییان قووڵتر لە گۆڤار تیشکییان بخرێتە سەر و نووسەری بابەتیش سوودێکی ماددی هەبێت.
2. سەبارەت بە دابینکردنی کۆرس: دەکرێت ا. سەرەتاکانی پرۆگرامکردن ب. ڕایەڵە ج. سیستم کارگێڕی د. سیستمەکانی بەڕێوەبردنی تۆڕ وەک جوملە و وۆردپرێس و دروپاڵ و هتد هـ. بنکەکانی زانیاری (ئەمەش بە خۆڕایی نییە)
3. وەرگرتنی پڕۆژە (دەکرێت پرۆژەی ناو و دەرەوەی کوردستان بن)
4. ئەگەر مەسەلەکە بازاڕە، دەکرێت بەشێکی ڕەقەواڵەش هەبێت بۆ فرۆشتن. بەلینوکسەوە.

ئەم هەنگاوانەی سەرەوە پێویستییان بە دەرامەتێکی زۆر و مەکینەی ماستاو نییە.

هەنگاوەکانی تر، کەوتۆتە سەر ئەمانەی سەرەوە.

ئەم خەوە بەم پڵاوە جێگای خۆیەیەتی. کۆمەڵێک کە بتوانێ خۆبەختانە 10 ساڵ لە خزمەتکردن کۆڵ نەدات، ئەم جۆرە خەیاڵانەیشی دێتە دی.
بەڵام تۆیەک کە ئامادە نەبیت بە بۆنەی جەژنەوە پیرۆزباییەک ئاراستەی گەلەکەت بکەیت. تا بیرتەسکیت لەم ئاستەدا بێت، هیچ کاتێک ناتوانی پاڵپشتی و متمانەی خەڵک بە دەست بێنیت.
لەوانەشە بڵێیت ئەمانە چ پەیوەندیێکییان بە یەکەوە هەیە؟ هەمان پەیوەندی سەری ساڵ و نەورزیان هەیە.
چاوەڕوانم خەونەکانی کاک بەردەقانی کە خەیاڵی هەمووانە بێتە دی. بەو هیوایەی سەربازنی ئەم خەباتە بە دڵێکی فراوانترەوە بێ گۆڕەپانەوە.
تا دووریش بێت لە پاڵپشتی حکومەت، پاراوتر دەبێت لە گەندەڵی!

جەژنی قوربانی هەموو لایەک پیرۆز، بەتایبەتی ئەوانەی بەیانی پڵاوییان خواردووە. لە ئێمەش کە هیشتا نانی بەیانیمان نەخواردووە.

خەونێکی جوانە. هێنانەدی کارێکی ئاستەم نییە بەڵام ئاسانیش نییە. رەنج و پارە و ئارامییەکی زۆری گەرەکە. رەنگە رەنج و ئارامیەکەمان پێ بکرێ بەڵام بۆ پارەکە یان دەسەڵات یانیش پارەدارێکی چاوکراوە پشتگیریمان بکا. بەهیوای لەدایکبوونی ئەم دەزگایە.

"جەژن پیرۆز بێت "
كاكە بەردەی بەرێز ئەو نووسراوەی جەنابتان ، ئەمن هەموو شەو بە خەو دەیبینم بە ئاواتم كە ببێتە راستی. هەر چند كارێكی ئاساییە ! بەڵام حەز ناكین كەوا بێت و نامان هەوێت ! لەگەڵ فەرماییشەكانی كاكە زندی خۆشەویست هەم . بە ڵام بۆ نموونە : گۆڤارێك بڵاو دەبێ لە ئێران كاتێك هات لە دوو مانگ بازاری گرتە خۆی ." ئەوان تەنیا گەرەكیان بوو ئەنجامیان دا و بڕوایان بوو كە سەركەوتوون"
ئەمن لە خۆم دەڵێم : كاكە بەردە هەر كات بەڵێی بە چاو دێم و ٢٤ كاتژمێرەكە كار دەكەم ! پارەیشم ناوێت ! چایی باشیش درووست دەكەم ! تەنیا لە حەفتە ٢ ژەم یاپراغم دەبێ بۆ بكریت.

وەڵا من ئەم پرۆژەیەم هەررر زۆر زۆر بە دڵە ، بەس کاکە بەردە موشکیلەی ئەم عێراقە ئەوەیە زۆر کەس هەیە پرۆژەی هەیە بەس کە ئەکەویتە ناو مەوزوعەکەوە توش هەزار کێشە و بەرەت ئەکەن ، بۆیە توش خەیبەت ئەمەل ئەبیت لە ناوەڕاست پرۆژەکەیا بۆیە مەجبور ئەبێ وازی لێبێنیت.

بژین،

جەژن لەهەمووتان پیرۆز و هە لەجەژن خۆشیدابن.
کاک [url=http://kurditgroup.org/u/qezwan]Qezwan[/url] ئەو وێنەیەی داتناوە ، شیعریکی شاعیری نەمر پیرەمێردی بیرهێنامەوە، دەفەمەرموێ:
ئەبێ بەخشەندە مل کەچ کات لە بۆ مووچە خۆری خۆی ........ سولاحی سەر فروو دێنێ لە بۆ پیاڵە کە تێکا بۆی
ئاو داری لەسەر سەر گرتووەو ئەزانێ چی تێدایە ........... لەلای نەنگە کە پەروەردەی نوقم کا گەورەیی وایە.
هیوادارم هەڵەم نەکردبێ، باش نیم لەشیعر لەبەرکردن، بەڵام واتای ئەو شیعرە وای کردووە ٢٨ ساڵە ، بێ ئەوەی جارێتر بیخوێنمەوە لەبیرم نەچێت.
سەرکەوتوبن

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

کاکە هیوا بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە پێویستە سەفەرێکی کوردستان بکرێت. نیاز وا بوو، داوەتمان کەن بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ، بۆ ڕێزنان لەم گرووپە بۆ کارئاسانکردنی نووسەری کورد.

بەراستی پێشنیارەکان جوانن هیچ نەماوەتەوە تا قسەی لەسەر بکەین و من لەگەڵ بۆچونەکانتانم بەلام بۆ هەلی کار دەتوانرێت سعدانێک بکەین تایبەت بە هەلی کار و هەروەها چەند کەسیک دابنرێن بۆ ئەو مەبەستە لااپەرەکە پێک بیت لە تۆمار کردنی ناوی ئەو کەسانەی کە داوانامە پردەکەنەوە واتە سیڤی خۆیان دادەنێن بەشیوەیەک کە چی کارێکیان دەویت وە لە رێگەی ناردن ی نامە بۆ کۆمپانیاکان یان چی کۆمپانیایەک پیویستی بە کارمەند هەبێت ئەتوانین لە سەر شێوازێکی ئەوروپی ئەتوانرێت لە دەرەوەش کاری لەسەر بکەین .
بۆ مەسەلەی گۆڤارەکەش شتێکی ژوانە تەتوانریت لە رێگەی ئیمەیڵ و دانانی لە ویب سایتەکەی خۆمان و لە کوردستانیش ئەگەر ئیمکان هەبێت بڵاو بکریتەوە بەشێوەی وەرەقە واتە نوسراو . بەڵام ئەتوانریت بە شیوەی ئەلکترۆنیش بلاو بکرێتەوە شتیکی زۆر باش دەبێت.
دەستان خۆش هەر هاوکاریەک هەبێت من ئامادەم

کاکە سەفین: کۆبونەوەیەک لە هەرکوێ بێت ئەکرێ ئەنجام بدرێت. بەڕای من پێویست ناکا لە کوردستان بکرێ، بگرە ڕێگریشە لەوێ بکرێت.
گەر نابێتەوە بە پاڵتاڵکی ساڵانی ۲٠٠۳ و ۲٠٠٤ ئەکرێ ئۆنلاینیش ڕێکی خەین و business planێک و ۲ پرۆژەی پاک و تەمیز ڕێک بخرێت و ئەوانەی کە جەنابت باست کردون هەمووی بە جوانی هەڵسەنگێنرێت و پلانی بۆ دانرێت و سەرچاوەی دارایی و هتد ئەوە کە پێویستە.
دوایی Mission Kurdistan ی ناوبنرێت و دەست لە دەست و قوەتیش لە خواو لە زکورد و چاوگ و کوردئایتیگروپ و هتد کە ئامادەبن بەبێ بەرامبەر کاربکەن تا کارەکان خۆیان بەرهەمیان ئەبێت کە دوایی سەد ئەوەندەی بەخششی ئەم و ئەو گەورەتر ئەبێت.
منیش وەک تۆ زۆر جاران ڕقم لە ناو و لۆگۆ و ئۆفیس و لەوحەی ناونیشانی بیناو شتی لەوبابەتەیە، بۆیە بۆ گروپێکی وەک کوردئایتیگروپ وەڵامی what is next ئاسانترین وەڵامی کارکردنە لە کوردستان.

ئەو بۆچوونەی کاک ڕێژین، سەبارەت بە بەشی هەلی کار، شتێکی زۆر ماقووڵە.

کاک بەردەقانی بەراستی ئەم کارەت جێگای شانازیە بۆ کورد چونکە لە کوردستاندا تەنیا یەک گۆڤار گرینگی بە ئای تی دەدات بە ناوی (سی فۆر کورد) لە کوردستاندا هیچ پەرە بە بواری ئای تی و کۆمپیتەر نادرێت بەلام لە پەیامەکەی کاک هیوا و سیا نەگەیشتم باسی ماستاوو کەبابیان کردوە لە پەیامی |1|و|2| دا

سڵاو،
جەژنتان پیرۆز بێت و هەردەم لە خۆشیدا بن.
بە بۆچوونی من ئەو دەزگایە بەو شێوەیە زەحمەتە بێتە بەرهەم، دەکرێ ئەوە ئاماج بێت، دەبێت سەرەتا لە هەنگاوێکەوە دەست پێ بکەین؛ یەکەم دانانی دەزگاکە و بەرهەمێک، دوایی چوونە ناو زانکۆ و پەیمانگاکان، ئینجا هەنگاو بۆ گۆڤار دەرکردن، و ئەوانی تر... ئەبێت ئەنجوومەنێکی ٥ کەسی رۆژانە ٥٠% کاتی خۆیانی بۆ تەرخان بکەن، تا ئەو کاتەی پێ دەگرێت و دەکەوێتە بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی.
بڕوام بە هیچ گفت و بەڵێنێکی ناو دامەزراوەکانی کوردستان نەماوە، ئەبێ سەد لەسەد پرۆژەکە پشت بەست بێ بە توانستی خۆمان و گیرفانی سەرمایەدارێک، وەکو کاک هیوا گووتی، پێشنیار و نەخشەدانان بۆی گرنگە و دەتوانرێ لە چەند پەڕەیەکدا بهۆنرێتەوە و نیشانی دوو سێ سەرمایەدار بدرێ..
لەگەڵ ڕێزمدا

سڵاوتان لێبێت و جەژنتان پیرۆز بێت..
کوردئایتی گروپ لە ماوەی رابردووی کارەکانی خۆیدا خزمەتی بەرچاوی کردووە و کەسەکانی ناو ئەم گروپەش توانای تایبەتی خۆیان لە بەڕەی خۆیان هەبووە، ئێستا کارەکانی ئەو گروپە بەرای من بەوشێوە کارکردنە ناکرێت بروات و ئێوەش دواجار بیرێکی نەگونجاو بەرامبەر بەو کارکردنەتان دەبێت، لە کوردستان بارودۆخ بۆ هەندێک کاری تایبەت گونجاو نیە، بە جۆرێک کە دەسەڵاتی ئایتی لە دەست کۆمەڵێک کەسە و ئەوان کاری پێدەکەن لەسەر ستانداردی تایبەت بە خۆیان! نەوەک لەسەر ڕێرەوێکی گشتی یاساییانە و جیهانی، لایەنی کەرتی تایبەتیش بەهەمان شێوە چ لە رووە بازرگانیەکە یان لە رووی قۆرخکردنەوە بێت هەردووکی هەیە بۆ نموونە دابەشکردنی کۆمپانیای تەلەفون و هێڵی ئینتەرنێت و هەموو ئەوانەی تر لە نێوان سلێمانی و هەولێر. بەمەش کوردئایتی ناتوانێت بە سود وەرگرتن لە مونافەسەیەکی بەهێز (یەکسەر) بێتە کوردستان، بەڵام پشت بەستن بەو توانا و هێزەی کە لە پێشووتر خۆی سەلماندووە هەروەها پشتگیری کەسێکی سەرمایەداری گونجاو لەو پرۆژەیەی کە ئێوە نیازی بەدەزگاکردن و هەموو ئەو خالانەی کە بەرێز بەردەقانی ئاماژەی پێکرد، بیکەن دەبێتە بنەمای کارکردنێکی باش و پایەدار لە کوردستان و بروام وایە جێگەی زۆربەی ئەو کۆمپانیا بەناو گەورەو زەبەلەحانە بگرێتەوە.
لە کۆتایدا:
ئەوەندەی چاوەرێی کوردئاتیی بکەین کە بەشێوەیەکی دامەزراوەیی و ئەکادیمیانە و دواتر عەقلێکی بازرگانی بێتەوە کوردستان و هەموو توانا راستەقینەکان لە خۆی کۆ بکاتەوە و هەندێ گفتوگۆی راستەقینە کە ئێستا کوردئایتی لە دوور و بەشێوەیەکی نارێک (نەک لە کار و چالاکیدا بەلکو لە قسەکردن لە داهاتوودا) هەیبوە نەمێنێ و دواتر ئەنجامێکی کاریگەر و خێرا و پرۆژەی باشتر و گونجاوتر بەرهەم دێت.
رێزم بۆتان.

سلاو بۆ هەموو هاورێیان
ئەوەی باس کراوە هەموو لە جێگای خۆیەتی بەلام لە کوردستان پرۆژەی ئایتی زۆر سەرکەتوو نابیت چونکە خەلک هەمووی رووی لە بابەتی هەمەرەنگ کردووە وەک قسەی خۆش و بابەتی سەیر و سەمەر هتد.. من وەک گەنجیک ئاواتە خوازم رۆژیک لە رۆژان حکومەت تەنها بیری لە پرۆژەییەکی ئایتی کردبایەوە توانبای وەک ووڵاتنی تر خزمەتیک بە ئایتی بکات چەندان گەنجی دلسوز و خەلک ئەکادیمی هەیە لەم بوارەدا کار دەکات بەلام لەبەر ئەوەی لە کوردستان مادی نابیت ناتوانیت کاریک بکەیت من وەک خۆم گۆڤاریکی ئایتی م دەر دەکرد لەسەر گیرفانی خۆم و چەند هاورێکی ترم تا 9 ژمارە رۆشتین لە 10 یەمین وەستان بۆ؟ یەکەم حکومەت هوکاری نەدەکردین.
دووەم: ئەو نوسەرە بەرێزانەی بابەتیان دەنارد دەبوایە خزمەتیکی بچوکی ئەوانت بکردبایە.
سێ بەلام نە دەکرا چونکە دەبوا هەر جۆنیک بوایە پارەی ژمارەی داهاتووت دەبهینایەوە
چوار: کێشەی چاک دەبوو جار جار چونکە لە چاپ هەرزان دەکرا
ببورەن ئەم ئەم ووتانەم دەربریووە بەلام من وەک خۆم ئاواتە خوازم دووبارە بە هەموومان بتواین خزمەتیک بکەینبە ئایتی گرینگ ئەوە نیە گۆڤار بێت یان دەزگایەک بیت بەلام ئیمە دەتوانین بە هەموومان کارێکی باش بکەین... من بەم رستەی کۆتایی بە بابەتەکەم دەهێنم.. گەر هەموومان وەک یەک بیربکەینەوە کە واتا بیر ناکەینەوە.

بۆ نا؟ کوردستان وڵاتێکە لە دۆخی گەشەسەندندایە و درەنگ یان زوو دەبێ خۆیان بخەنە دەریای بێبنی ئایتی و بەو جۆرەیە کە زۆر شت دەچەسپێ، چ زمانێکی گەشەسەندوو و ‌چ وڵاتێکی گەشەکردوو.

سەڵاو.
ئەمرۆژانە یادی یازدە ساڵەی دامەزراندی رۆژنامەی هاوڵاتی بوو، خەڵک وەک تاقیکردنەوەیەکی زۆر سەرکەوتوو باسیان کرد، سەرەڕایی ئەو هەموو ڕێگریانە، ئەوەندەش دیارە بێ ماستاو و بێ جەژنە پیرۆزەش دەستی پێکرد، ئەوان خۆیان لە قەرەی کاری سیاسیدا کە زۆر کێشەی تێدایە، بەڵام ئایتی شتێکە زۆر جیاواز ترە، شتێکی تازەیە، بووەتە کاری ڕۆژانەی گەنجەکان، کوردستان سەرەڕایی هەموو گرفتەکان لە گەشەکردندایە و دامەزراوەیەکی بواری ئایتی بەهێزی پرۆفیشینالی نیە، بۆیە لە زۆر ڕووەوە پرۆژەیەکی وا لەبارە بەمەرجێ هەر ئەم کۆمەڵە کەسەی ئێستا بەڕێوەی بەرن و بنکەی سەرەکی لە دەرەوە بێت، ئەمە کارێکی گەورەیە و پێویستی بە نەخشەی ورد هەیە و سپانسۆری باشی دەوێ لە کوردستان، کەسەکانی کوردئایتی تەجروبەی دە ساڵیان هەیە و ئاکتیڤ و دڵسۆزن توانای باشیان هەیە، هیوادارم ئەو پرسیارە وەڵامی دروستی خۆی وەر بگرێ کوردئایتی ببێتە ئامرازێکی کارا لە بواری ئایتیدا لە کوردستان.

من تەنها هیوادارم کاک سەفین و برادەران سارد نەبنەوە لەو ئامانجە گەوهەراوییانەی کە خرانە ڕوو. %١٠٠ لەگەڵ هەموو خاڵە باسکراوەکانم. وە لەگەڵ کارکردن و خزمەتی خۆبەخشانەم بە هەموو شێوەیەک کە بکرێت.

بژین.

سڵاو و ڕێز بۆ هەمۆ لا

وابزانم لە 08 یان 2007 بەم لاوە سەردانی ئێرەم نەکردوە :( ئێستە بیرم کەوت و وتم بزانم بە کوێ گەیشتوە،زۆر گرنگە کە هەر بەردەوامە بەڵام پرسارێکی ڕاستیە ڕۆدماپ چیە؟
من پێشنیارکم هەیە ئەویش ئەوەیە دوای چەن جار سەردانی کوردستان بۆم ڕوونە کە دەبێت پلانێکی ڕێک و پێک و تیمێک دەست پێکی ئیشەکەبێت!
من پێشنیارم ئەوەیە کە بەجێی ئەوەکە چاورڕێی حکومەت بکەن لە ڕووی بزنێسەوە تیمێک دابەزرێت ئەوا له هەرکوێک ئیش هەبوو بیکەین
بۆ نموونە من لە تاران یان یەکێکی تر لە کوردستان یان هەرکوێکی تر پرۆژەیێک دەگرێت کێ چ کارێکی لەدەس دێت بیکات!
کەسێک دەتوانێت سولوشن دابنێت، کەسێک لە کۆمپانیاێکەو دەسەڵاتێکی هەیە و هەروەها... ئەگەر بەو شێوەیە بکرێت بزنێسێک رێک بخەین ئەوا یارمەتی حکومەت و کەسی ناوێت ...
ئەگەر کەس حەزی لەو مەسەلە بوو ئەکرێت قسەی لەسەر بکەین
ڕێز
سەلاح [شاسواری]

منیش زۆرم بە دڵە، پێشنیارێکی زۆر باشەو و زۆر خەون و ئاوات و ئارەزووش لە نوقتەگۆڕانێکی کاتیدا بوون بە راستی. ئەم خەونەی کوردئایتیش لەو خەونانەیە کە بە بڕوای من بە دێ دێ.
بە گشتی لەگەڵ کاک سیا و کاکە زەندی هاودەنگم و زۆر لە هاوڕێیانیتریش بۆچوونی گونجاویان هەبوو کە بە دڵم بوو. بە گشتی پێم زۆر زۆر باشە و لە زووترین کاتدا دەبێ قۆڵی لێ هەڵکەین. بۆ پێشەوە.

دەستتان خۆش بێت بۆ ئەم بیرۆکەیە کاکە [url=u/bardaqani]Bardaqani[/url] من بە کارێکى زۆر باشى ئەزانم گەر شتێکى وا بکرێت. هیواى سەرکەوتنتان بۆ ئەخوازم هیوام ئەوەیە لە ئایندەیەکى نزیک ئەم مەسەڵەیە بخرێتە گەر ،، وە دەزگاى سەرەکى لە شارێکى گەورەى کوردستان بێت +لق و پۆپى لێ بکرێتەوە بۆ شارەکانى تر چونکە زانیارى فراوانە ئەمەش هەر بۆ ئەوەیە کە کوردستان هەمووى بەیەکەوە کار بکات بۆ پێشخستى بوارى ئایتى، دووبارە هیواى سەرکەوتن.

سڵاو.!

سێیەم ڕۆژی جەژنتان پیرۆز. هەموو بۆچوونەکانم خوێندەوە و لەگەڵ کارەکاندام. بەڵام گەر ڕاستیتان دەوێت و چۆن دەستپێبکەن ئەوا:

٤ یان ٥ کەس لەم بەڕێزانەی ئێرە کە بەڕێوەی دەبەن لە دەرەوەی کوردستانن ڕۆژێک دابنێن بۆ گەڕاندنەوە بۆ کوردستان و لەوێ چاویان بەیەک بکەوێت و لەگەڵ ٢ کەسی تر لە کوردستان یەک ببینن ، دەبێت پێشتر هەموو شتێکتان ئامادەکردبێت و لە یەکێک لە هاوڕێکانی خۆتان کە کەسێکی بیانی بێت لە ڕێکخراوێکی ئایتی لە ئەوروپا کاربکات ئەگەر چایی چیش بێت کێشە نییە تەنها دەمووچاوی سپیو ناسک بێت و باجێکی دەزگایەکی ئایتی هەبێت لەگەڵ خۆتان بیبەن. و لە کوردستان داوای چاوپێکەوتنێک بکەن لە ئەنجومەنی وەزیران یان شوێنێکی وەها! بیرتان نەچێت چاکەوتو پانتۆڵەکە زۆر گرنگە. و ئەو پرۆژانەی کە تا ئێستا کوردئایتی و زکوردو چاوگ و هتد، کردوویانە بکرێنە سەر پەڕەو کاخەزو پێشکەش بکرێت لەو کۆبوونەوەی کە دەیکەن لەوێ پێشکەشی بکەن و خۆتان قورس نیشان بدەن و کەمێکیش لافو گەزاف لێبدەن ئەویش گرنگە. لەوانەیە قسەکانم کەمێک پێکەنیناوی بێت بەڵام زۆر جاران پرۆژەو کارکردن فیکرو بیری جیاوازی دەوێت و دەبێت لێیبزانیت.

هەر شادبن.
سەفین

دوای سڵاو و ڕێز بۆ هەموو بۆچوونەکان،
زۆر بۆچوونی سوودبەخشی تێدابوو. وەک لەسەرەتادا باسم کرد، ئەمە خەونە هەواڵە. لەهەمان کاتدا، ناکرێت لە هەموو کارێکدا ڕەخنە لە دەسڵات بگیرێت. دەسەڵاتدار گوناحی چییە کە نەزانێت ئەم گرووپە و گرووپەکانی تر چییان کردووە؟ دەسەڵاتداریش کە بە کوردی دەنووسێت، گوناحی چییە، گەر نەزانێت کێ و چۆن ئەم نووسینە دێتە کایەوە؟ گوناحی چییە کە ئەندامانی ئەم گرووپە و گرووپە کوردییەکانی تر نەناسێت؟
ئەوەی کراوە، تەنها بۆ خۆشەویستی زمان و گەلێکی هەژار، کراوە و چاوەڕوان هیچ نین. ئەگەر پیشەی ئێمەش گۆرانی گوتن بوایە، لەوانەیە بۆ چەژن لە کەناڵێکی کوردیدا میواندارییان بکرداین و بەشداری یاری زارومار بووینایە.
سەبارەت بە ئەکادیمیاش، شوکور بۆ خوا، هەمانە: http://www.it.krg.org/en/initiatives/it-capacity/ita
کەواتە هیچ بیرۆکەیەکی نوێمان لا نییە، خۆشی ئێوە نەبێت.

دەست خۆش بەڕێزم..بۆیەكەم جار لێدوان دەدەم لە ماڵپەڕەكەتان....
بەڵام تەنها دەەڵێم [b]ئەرێ ئەوە زۆر درەنگ نییە!!![/b] كە جەنابتان لە دوای 10 ساڵ بیر لەمە دەكەنەوە...سەیرە...زۆریش ها!!!!

ئەمەم تازە بینی، سەیرییەکەی لە چیدایە؟؟؟ ئەو کاتەی ئێمە خەریکی درووستکردنی ئنتەرنێتی کوردی بووین، ئێوە خەریکی براکوژی بوون.

خۆزگە بۆچوونیش لایکی ئەبوو کاک سەفیین :)

بژین،

منیش بە تەواوەتی لەگەڵ بۆچوونەکەی کاکە جوتیارم و دەڵێم خۆزگە بۆچوون لایک برابایە. تاکوو چوونی بەردە و کاکە سەفینم لایک بکردایە. بەڵام ئێستا ئەوان قسەکەیان کردووە، دووبارە نووسینەوەی سوودێکی نیە. هەر بژین.

کاونتەرەکەی تەنها دوای ریفرێش کاردەکات. ( ئەمە کوردی بوو!)

کێ ناڵێ داماوە موالیدی ٩٧ نییە (;

ئەوەش هەیە کێ ناڵێ دوای تەپڵەکەش لە دایک نەبووە .

[b]"ئەمەم تازە بینی، سەیرییەکەی لە چیدایە؟؟؟ ئەو کاتەی ئێمە خەریکی درووستکردنی ئنتەرنێتی کوردی بووین، ئێوە خەریکی براکوژی بوون."[/b]
كاكە بەردەقانی بەگوێرەی وتەكانی بەڕێزتان وا دیارە ئێوە لە جیهانێكی كە بوون كاتێك كوردەكان خەریكی برا كوژی بوون بەس لەوە دەترسام بڵێی من ستیف جۆبزم فێر كرد لەوەی كە كردی لەماوەی ژیانیدا!!! باشە برام بۆمن گەورەییە كە كەسی وەكو ئێوەی بەڕێز هەیەو برە و بە زمانی كوردی دەدەن لە جیهانی تەكنەلۆژیادا بەلام من وتم ئێوە دەمێكە لەگەڵ ئەم جیهانەنن درەنگ نییە بۆ بیركردنەوە لە دامەزراندنی دەزگایەكی وەهای كە ئێوە بیری لێدەكەنەوە لە دوای ئەم هەموو ماوەیەی كە ئێوە لەگەڵی تێكەڵ بوون.
سوپاس...

سوپاس بۆ ئامۆژگاریتان، ماڵتان ئاوا

سلاو هاورەیان....
بۆمن تازە ئەم بابەتە ببینم بەلام دیارە دوواین وەلام لە کۆتای 2011 بووە ! بۆیە خۆشحالم گەر منیش بەژداربم وەک کاک بەردەقانی وتی خەونە-هەواڵ با بەیەکەوە بیکەینە بە هەوال یاخود راستیە - هەوالی....
دەستی هەمووان خۆشبێت بۆ رونکردنەوەو تێبینی جوان هەیە ! وە لەبیریش نەکەین زۆربەی پرۆژە جوان و گەورەکان سەرەتا ماندیبوون بووە و کاری بۆکراوە دوای گەیشتوون بە ئامانج + لێرەشمان زۆربەی زۆرمان خۆبەخشانە کارمان کردوە و دەکەین بۆیە با مەسەلەی دەسەلات و رازیبوونی و سیاسەت و حکوومەت دەربینین...
منیش وەک پرسیارو وەلام :
1. دامەزراندنی دەزگای کوردئایتیگرووپ لە ناوەوەی کوردستان.
- زۆر پێویستە ، ئەوکات ئیش و جالاکیەکان ئەکتیڤتر دەبێت و تیمەکە گەورەتر دەبێت...

2. بڵاوکردنەوەی گۆڤاری کوردئایتیگرووپ.
-گرینگترین رێگایە بۆ بلاوکردنەوەی زانیاری و کارەکان و ئاگاداریەکان بەشیوەی چاپ و ئۆنلاین
3. دابینکردنی چەند کۆرسێک لە سەرەتادا، تا بوونی بە ئەکادیمیایەکی تایبەت بە تەکنەلۆجیای زانیاری یان زانکۆ.
-ئەمەش لەرێگای کۆنفرانس و وۆرکشۆپ و چالاکیەکانی تر دەکرێت سەبر سەبر تا گەورەتر دەبێت....
4. هێنانی مامۆستا لە دەرەوەی وڵات.
-ئەمەش ئاسانە، زۆر رێکخراو تیمیتری خۆبەخش هەیە لە ولاتانی تر کە خۆبەخسانە بیت یان بە دابینکردنی چون و هاتن...هتد ! گەر هیچ نەبێت ئێمە هاورەیان دەتوانین ئامادەکەین کە بیانیبن و شایستەی ئەوەبن
5. دابینکردنی هەلی کار و پڕۆژە لە بواری بە دیجیتالکردنی کورستان.
-بەدیجالکردنی کوردستان ئەسای و ئامانجی پرۆژەبێت ! لەگەل کارەکانی تیمەکە گەورەتر دەبێت.
6. دەکرێت لە داهاتوو بازاڕی کوردستان بەربەرەکانی وڵاتانی وەک هیند و ڕۆمانیا و هتد بکات، بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکانی ئایتی.
-بۆ نا زۆر ئاسایە...
پێویستی بە سەرمایە هەیە. چەند؟ نازانم.
- لەهەمووی گرینگتر ! ئەوەش لەهەمووی ئاسانترە ! دەزانی چۆن :)
بەهۆی رێکەوتن لەگەل سپۆنسۆر ! ئێستا زۆبەی چالاکەیان و تیمە خۆبەخشیەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سەرمایە ! سپۆنسەرە ! بەهەمان شێوە لە کوردستان ئێستاش گەورە رکابەرایەتی هەیە لەنێوان کۆمپانیایەکان بۆ هەلی وەرگرتنی سپۆنسەر ! من خۆم ئاگادارم کۆمپانیای زۆر گەورە بە هەزارەها دۆلار دەدات تەنها ببێت بە سۆپنسەر !
هیوادارم ئەم بابەتە ئەکتیڤ کریتەوە و قسەی لێبکەین ! بەورکەن هیچ شتێک گران نیە !

دلنیاشم ، هەندێک دەلێن حکومەت و نازانم چیو چیی .... ! ئەزیزم ئەوان لەبیرکە خۆام چیمان پێدەکرێت ئەوە بۆ میلەت ! ئێمە دەزگای حکومی نین ! وە بۆ دامەزراندین دەگاکە ! دەتوانین بە هۆی دەزگای ناحکومی و یان بە هاوکاری رێکخراویک یان برانجی رێکخاروێکی نێودەولەتی کار بکەین ! کەواتە هیچ شتێک گران نە !

سوپاس بۆ هەمووان.... تکایە بە ئەو خەونە بشکێت و بیکەین بە راستی!

ئەرێ بەڕاست، دەزگاکەمان چی بەسەر هات؟؟
ههههههه

ئاخر بەقووربانی تۆ بم کاک[url=http://www.kurditgroup.org/u/bardaqani]Bardaqani[/url]
کام کورد کاری وا بە خۆ بەخشانە دەکات.
کەسێک ئەڵێت پارەی تیا نیە بۆم ... ئەم پارە سەری لە هەزاران کەس شێواندوە/