تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئایفۆن ٤ئس زۆر باوە، بەڵام زۆر کەس ناتوانن زەنگی پێ لێدەن.

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2011/11/29

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔8۔ )

 

ئایفۆن ٤ئس یەکێک لە تەلەفوونی باوەکانی وڵاتی سویدە، هەروەها یەکێک لە گرانترین تەلەفوونەکانیشە. بەڵام زۆر کەس ناتوانن بەم تەلەفوونە زەنگ لێدەن.

رۆژی ٤ی مانگی ئوکتوبەری ئیمساڵ کومپانیای ئاپڵ بە شانازیەوە ئایفۆن ٤ئسی بڵاو کردەوە، کومپانیای تەلەفوونیی تەلە٢ لە سویددا ئەم بەرهەمەی ئاپڵی بە ئایفۆنێکی سەرسوڕهێنەر پێناسە کرد. بەڵام ئەو کومپانیایە هیچ باسی گرفتەکانی ئەم تەلەفوونەی بۆ مشتەرییەکانی نەکردووە.

لەم دوو حەوتووی رابردووەدا نزیکەی ١٠٠ بەکارهێنەری ناڕازی پەیامیان لەسەر لاپەڕەی فەیسبووکی "تەلە٢" داناوە. یەکێک لەوان نووسیویە: " سڵاو تەلە٢! ئایفۆن ٤ئس کۆسپی هەیە، ناتوانێ زەنگ لێدا، ناتوانێ ئس‌ئم‌‌ئس بەڕێبکا. هەموو بەیانییەک تەلەفوونەکە هەڵدەبێ و لەسەر شاشەکەی دەنووسرێ کە "سیم‌کارتەکەی ساختەی". ئەم لیستەی ناڕەزایەتیە بەردەوام درێژ و درێژتر دەبێتەوە.

بەرپرسی زانیاری کومپانیای تەلەف٢ بە ناوی "ئانیکا کریسترسۆن" لەم پێوەندییەدا دەڵێ:" ئێمە پێمان وا نیە کە رادەیەکی زۆر لە مشتەرییەکان ئەو کۆسپانەیان هەبێ." ...

بۆچوونەکان

دەستت نەئێشێ کاکەحەمید.
سەبارەت بە ناردنی SMS لەوانی پەیوەندی بە هێڵەکەوەهەبێت.مۆباییلی ئەم سەردەمە بە گشتی کێشەی زۆریان هەیە پرۆسێسەر و پاتری بەرگەی ئەو هەموو پاڵەپەستۆیە ناگرن ئەبێت بیر لە ڕێگە چارەیەکی تر بکرێتەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کیشانە. کاک زەندی لە یەکێک لە بابەتەکانی لێرە[url=http://www.kurditgroup.org/node/13974]http://www.kurditgroup.org/node/13974[/url] ئاماژەی بە یەکێک لەو چارەسەرانەداوە بەڵام دیارە کات و تاقیکردنەوەی زیاتری پێویستە.
سەرکوتووبن

بەراستی من دەمێکە ئایفون 4 و پێشتریش ئایفۆن 3 م بەکارهێناوە بەراستی بۆم دەرکەوتوە کە مۆبایلێکی هیچەوە تەنها ناوە ئەوەنەی کیشەو سەرئیشەی زۆرە باشیەکانی شاردۆتەوە ....
بە تەمام بیکەم بە گەلەکسی چونکە هەمو ئەوە شتانەی کە ئایفۆن بۆت دەکات ئەەویش دەیکات لە هەمان کات شاشەی رونترو جوانترە من دوێنی بینم کە سەیرێکم کرد بەرساتی سەرسامی کردم

تێبینی : من ئایفون بە ژێر سیمەوە بەکاردینم بۆ ئەنلۆک کردنی ،

خۆزگە کاکە سیا٢ تۆزێک لەو خاڵانەت دەخستە پێش چاو بۆ ئەوە ئێمەش ئاگاریان بین، چوونکە جاروبارە هەڵدەکەوێ لە بەشی پرسیاردا میوانەکان دەپرسن کە چ جۆرە موبایلێک باشە بۆ ئەوەی بیکڕن. چووەتە مێشکی زۆر کەسیشەوە کە ئایفۆن یەکەمە! من بەکارم نەهێناوە بەڵام شتێک دەبێ بە باو و چاولێکەری ئیتر بە چاک و خراپ دیکڕن. دەستخۆش و سەرکەوتوو بی.

کاک حەمید گیان سڵاو
بەراستی من زۆر رقم لە ئایفۆن هەستاوە بە هۆی ئەو کیشەو ئاستەنگانەی کە توشم هاتوون وە لە وە باوەرشم ئەو کەسانە کە بە موهیمی ئەزانن هەر دوای قسەی خەلکی کەوتون و لە سەر قسەی خەلک بە مۆبایلێکی زۆر باشی ئەزانن تەبعەن ئەمە رای شەخسی خۆمە هیوادارم کەس بە هەڵە تێ نەگات لێم
هەروەها تەجروبەیەکی خراپیشم لە گەل ماک بوک پرۆ هەیە کە ئەویش بەهەمان شیۆە هەندێک کەس بە شازی لاپتوپی ئەزانن منش بە قسەی ئەوان چوم و کریم بەلام تا فرۆشتمەوە جەرگم بوو بە ئاو
لەوانەیە هەنیک کەس بلێت لێ نازانێـت بۆیە ئەم قسانە دەکەم بەلام راستی خۆم لە بواری ئایتی چەند سالێک کار دەکەم و حەزم لە تاقیکردنەوەی زۆربەی بوارەکانێتی .
بە چەند خالێک باسی مەئساتی خۆم لە گەل ئایفۆن وە هەروەها لاپتوپی ماک بوک پۆر دەکەم
با بێنە سەر ئایفۆن :
1-خۆتان دەزانن ئایفۆن ، کاری یەکەمی پێش هەم شتێک تەلەفۆنە بەڵام لە گەل ئەوەشدا ئەو مواسەفاتانەی کە لە مۆبایلێمی پانزە دولاری هەیە لە ئایفۆنا نیە بۆ نمونە ئەوی کە زۆر مایەی سەر سۆرمانە لام ئەوە بو بۆ نمونە ژمارەی بردارێکم 07701520000 بە ناوی فاروق خەزنم کردوە لە ئایفۆن ، ئەگەر هاتو ئەم کەسە مسجێک بنێرێت ناوەکەی دەرناچێت بەلکو +9647701520000 دەردەکەوێت کە ئەمە لە تەمەلی موبایلە نەک زیرەکی !!!!
2-ئەگەر ناوێکت خەزن کردبێت لە بەشی کۆنتاکت و بتەوێت تیلی بۆ بکەیت لە مۆبایلی پانزە دۆلاری ناوەکە ئەدۆزیتەوەو یەکسەر ئۆکەی ئەکەیت و تەواو بەلام لە ئایفۆ جاری لێت ئەپرسێت نامە ئەنێریت یان مسج ... کە بای دیفۆڵت ئیش مۆبایل تیل کردنە نەک نامە ناردن ئیتر بۆ ئەپرسێت .. ئەم کیشەیە بەوە حەل ئەبێت کە بیخەیتە فەیفەرت .. !!
3-لە مۆبایلی پانزە دۆلاریا received call ، و missed call و dialed call هەیە کەئەمش جیاکردنەوەیکی باشە بۆ ئەوەی بەخێرای کەسێک بدۆزیتەوەو تیلی بۆ بکەیتەوەی بەلام لە ئایفۆن وەک جێشتی مجێور هەمووی بەسەر یەکا ئەکات
4-جارێ ئەوە باسی بلوتوزەکە مەکە هەر بۆ جوانی تێان کردوە دو سێ سال بو پێم بەکارم نەهێنا و نەم توانی سودی لێ ببینم
5-هەمو ئەو سۆفتوێرانەی کە تێیدایە هەمو مناڵ هەلخەلەتێنەیەو هیچی لە روی پراکتیکیەوە سودی نیە لە بەر زۆر ئەو بەرنامانە نازانم ناوی کامیان بنوسم ئەوەی کە تۆزیک سودی هەبێت gps ەکەیەتی
6-ئەگەر بتەوێت وێنەیەک یان بەرنامەیکەی بۆ نەقل بکەیت ئەوە ئەبێت بەرنامەی ئای تونس بەکار بێنیت ، ئۆکەی قیرو سیا سەعاتیکی بۆ دانی داون لۆدی بکە بەلام خۆش ئەوەیە کە بتەوێت لە سەر کۆمبیوتەری برادەرێک بەکاری بێنیت ئەوە دوا سینکرۆنایس ئایبادەی ئەکات ئەوەی هەیەو نیە ئەی سرێتەوە لە بەرنامە و گۆرانی دو سێجار فلیمی منی سوتان جارێکیان وتیان لە پێشا باک ئەپ بکە کیشەت نابێت بەلام ئەوەش سودی نەبو ،، درۆم نەکردبێت لە iphone 4 ئەو کیشە نەماوە بەلام قەناعەتم پێی نیەو نەم وێرا تاقی بکەمەوە
7-یەکێک لە و شتانە کە من بە مۆبایلێکی زەعیفی دا ئەنێم لە روی سۆفت وێرەوە ئەوەیە کە بەردەوام فەریم وێری تازە دا ئەبەزێت واتە بەردەوام کێشەی تیایە و خەریکی چاکردنی کەلێنەکانن جا خۆش ئەوەیە تۆش ئەپگرەیتی بکەیت ئەوا بە تەوایی فلیمت ئەسوتێ چونکە جەیل بەریکی ئەوێت لەوانەشە دوای ماوەیەکی زۆر بۆت نەکرێت ، مانکێک بۆی دانیشە و مۆبایلی پانزە دۆلاری بەکار بێنە یان داون گرەیدی بکە ئەویش دوای دو رۆژ محاوەلە لە وانەیە سەر نەگرێت .
8-یەکێکی تر لە نەگبەتیەکانی ئایفۆن ڤۆر کێشەی سیم کارت دەرهێنانە ، ئەبێت دایم تەلێک بۆ ئیحتیات لە گیرفانتا بێت بۆ دەرهێنانی ، من رۆژێک ویستم سیمەکەم دەربێنم و دانەیەکی تری تێ بکەم بۆ کارێکی گرنگ باوەرتان بێت خەریک بو هار ببم تەلێکم دەس نەکەوت ئەو سیمە دەربێنم
9-هەر یەکێکی تر لە کێشەکانی تری سیمەکەی ئەوەیە کە ئەبێت سیمەکەت ببریت ،،،، باشە هەر بۆ خوا پێتان ئەلێم خۆتان ئەزانن کە شەحنی زو دە ئەبەزێت و ئەگەر لە شوێنێکا بیت و شەحنت نەما ویستت سیمەکە دەربێنیت و بیخەیتە ناو مۆبایلە پانزە دۆلاریەکە جاری لە وەگەری چونی دەردێنیت گریمان دەریشت هێنا عەیب نەبێت ئەی چون ئەیخەتە ناو پانزە دۆلاریەکە ؟؟؟؟ یان ئەبیت قەراغە براوەکەی سیم کراتەکە وەک ملوانکە لە ملتا بێت یان ئەوەتا ئەبێت عەریف بیت
10-من خۆشی خۆش ئایفۆن چورام لە بەر کامێرا کری کە چی بەس لەسەر شاشەکەی خۆی جوانی نیشان ئەدات بەلام لە سەر کۆمبیوتەر هەر هیچ نیە بەس بۆ خوا بلین تەسویرەکەی زور جوانە بەلام بۆ دو دەقە لە سەت مێگا زیاتر ئەبێت .
11-ئیتر نازانم باسی قورسیەکەی بکەم گیرفانێکی ئەوێت باسی لوسیەکەی بکەم حەزەرێکی ئەوێت .....
12-بەخوا بەسە تاقەتی نوسینم نەما....

ئینجا باسی ماک بوک پرۆ حەیاتەکە
وتیان کاکە بۆ ئیشی دیزاین و مۆنتاج وێنەی نیە وا موهیمە شاخی وا یەو باڵی وایە ،، وەلام هەستام ماک بوک پرۆیەکم کری بەلام
دوای خەریک بو شاخم لێ بروێت لە بەر چەند هۆیەک یەک دوانی باس ئەکەم لە بەر کەمی کاتم و داوای لێبوردن ئەکەم
1-جارێ بەرنامەی ۆردەکەی سەپۆرتی زمانی عەربی ناکات شێتیش بیت باس کوردی هەرناکەم ...
2-من ویستم بە بەرنامەیک شاشەکە ریکۆرد بکەم بۆ تۆمار کردنی چەند دەرسێک بۆ برادەرێک بەرنامەی دنیام پەیا کرد کە ریکۆردی سکرینم ئەکردو دوای دەم کرد بە فایلی فیدیو کوالتی نەک هەر باش نەبو بەلکو زۆر خراپ بو بەلام لە ویندۆزا چەندین بەرنامە هەبو کە وەک خۆی تۆماری ئەکرد بە کوالتی زۆر بەرز .
3-ویتان ئەتوانی ویندۆزی حەوت دابەزێنیت وتم ئەلحوکمو لیلا کردم کەچی ئەبو بە ئاگر دوای بیست دەقە ئیش کردن .
4-باسی ئەوە هەر مەکە کە ناتوانی مۆنیتەرێکی خاریجی لێ بدەیت یان کارێکی تری پێ بکەیت لە یو س بی پۆرت زیاتر هیچی تیری پێوە نابینیت ...

لە کۆتایدا کۆمپانیای ئەپل بەم قسانەی من بزانێت تیرۆرم دەکەن ئەلێن ئەمە دوژمنی ئێمەیە...

کاکە گیان زۆر زۆر سپاس و ماندوو نەبی، نووسینەکەت پڕ بوو لە زانیاری، لانی کەم بۆ من. من لە رۆژی یەکەمەوە کە نوکیا ئن٨ هات کڕیم، تاکوو ئێستاش بەردەوام بەکاری دێنم، دەتوانم بڵێم هەموو ئەو کێشانەی کە باست کردوون و لە ئایفۆندا هەن بێجگە لە خاڵی ٨ هەمووینان بە جۆرێک لە جۆرەکان (پێویستیش ناکا وەک دارتاش سیم کارتی بۆ داتاشی) هەموویانی تێدایە. بەلام بلوتوز لە ئایفۆندا دەڵێن تەنیا بۆ یەکتری کار دەکەن و بۆ موبایلیتر بەکەڵک نایەن من تاقیم کردەوە و بۆم دەرکەوت کە وایە کە جەنابت دەڵێی.
دڵنیاشم لەوەدا کە بۆ وێنە و فیلم نوکیا ئن ٨ (نزیک ٢ حەوتوویەک دەبێ کە ئن٩ هاتووە) وێنە و فیلمی زۆر باشتر لە ئایفۆن دەگرێ. لەم دوو بوارەدا من رۆژ نیە تاقی نەکەمەوە. بەڵام بە جیاوازییەکەوە کە ئایفۆن پیکسلی شاشەکەی زۆرترە تاکوو نوکیا.
بۆ ماکەکەش خۆزگە "سویچ"ت لەسەر تاقی بکردایەتەوە بۆ هەردووک سیستەمی و٧ و ما فیلم و هیچک ئوئس. بۆ نووسینیش دەتوانم بڵێم کە ئەگەر پرۆگرامی "مللەل"ت تاقی بکردایەتەوە زۆر زۆر لێی رازی دەبووی. وەک ئۆفیس دەتوانی لە ماکدا بەکاری بێنی.
بە بڕوای من ماک زۆرتر بۆ مونتاژ دەبێ تاکوو ئاری ئاساییتر. چەندین ساڵە بۆ مونتاژ بەکاری دەبەم و رۆژ بە رۆژ زیاتر ئاشقی دەبم. لە نیوەی هەشتاکانیشەوە بەردەوام ماکم بووە لەو رۆژەوە کە تەنیا فلاپی دیسکی دەخوارد هەتاکوو ئیمڕۆ. فۆنتەکوردییەکانی کوردئایتیش ئیتر هێندەیتری رازندووەتەوە. هەروەک وتم ماک تەنیا بۆ مونتاژی فیلم و هیچیتر.
دیسانەوە زۆر سپاس بۆ ئەو هەموو زانیارییەی کە زەحمەتت کێشا و نووسیتەوە.
بژی بە سەرفەرازی

والله کاک حەمید بلوتوزەکەی تەنانەن لە ئایفۆن بۆ ئایفونیش ئیش ناکات شتی کەم زۆر لە خەیال بو بەس بەداخەوە لە خەیالما نیە ئێستا هەرچی تر بو دەی نوسم لە خزمەتام
بۆ ماکەکەش ، کە بەرنامە ئۆفیس هەبێت بەو هەمو مواسەفاتەی کە هەیەتی و لەسەر ماک ئیش بکات بۆ بچم بەرنامەی لاوەکی تر بەکار بێنم ، بەهەرحال داخی لە دڵمە

زۆر سوپاس بۆ رونکردنەوەکانیشت

به خواى من زؤر پيم باشة ٤جي بةلام نازانم ٤ ئيس باشة يان نا بةلام پاتري زوو دادهبةزئ لاي من بةس بؤ تلفؤن ٤ رؤژ ده كا لاي من زؤرسوپاس

13- یەکێکی تر لە زیرەکیەکانی ئایفۆن ئەوەیە کە Speed Dial ی تێدا نیە ، بەڵام ئەتوانیت بەرنامە بکرێت کە ئەو ئیشەت بۆ بکات باشە کێشە نیە بۆی ئەکرم بەڵام بۆ بەکارهێنانی هەمو جارێک ئەبێت بچیت ئەو بەرنامەیە بدۆزیتەوە و بیکەیتەوە ئینجا سپید دایەڵ بکەیت ( وەلا برا ئەمە سپیدە ) زۆر جاریش بەرنامەکە هەر ئەکرێتەوە ئۆتۆماتیکی یەکسەر دا ئەخرێیتەوە ... بەڵام پانزە دولاری نۆکیا بێ بەرنامە و شت خۆی بە ئاسنی ئیش ئەکات هەر ئەوەنەت لە سەر پەنجە داگریت لە سەر ژمارەیەک.
14- لە مۆبایلی پانزە دۆلاریدا کات نامەیکی پێ دەنێریت بە هەڵە ئەگەر زوو فریایی بکەوێت ئەوا ئەتوانیت نامەکە بوەستێنیت .. بەلام لە ئایفۆن هەر کە سێندت کرد هێز نیە بیوەستێنێت
15- یەکێکی تر لە سەقەتیەکانی ئایفۆن ئەوەیە کە بتەوێت بە یەکجار ئەو مێسجانەی کە بۆت هاتووە لە چەند کەسێکی جیاوازەوە بیسریتەوە ناتوانی ئەبێت دانیشیت دانە بە دانە بیسریتەوە .. بەس ئەتوانی ئەو مێسجانەی کە لەیەک کەسەوە بۆت هاتوە بەیەکجار بیسریتەوە .. وەلا موهیمە ...
16- یەکێکی تر لە عەیبو شورەیەکانی ئایفۆن ئەوەیە ، من رۆژێک ویستک گۆرانی بردادەرێت بکەم بە جەرەس بۆ ئایفۆنە حەیاتەکەم جاری با بسی ئەوەتان بۆ بکەم چەند دەردە سەری ئەوێت تا ئەیکەیت بەو جۆرە فایلەی کە ئایفۆنە زیرەکەکە لێی تێ بگات ( لە ئایتونز بیکە بە acc و دوای نازانم بچو ناوەکەی بگۆرە لەگەل پاشگرەکەی ) ئینجا لە هەمووی خۆشتر ئەوەی لە 40 یان 50 سانیە درێژتر بێت وەری ناگرێت !!!! ئەی ئەم 32 گیگایەم بۆ جیە بیکەم بە ساحەی دوگۆلی ...بەلام لە مۆبایی پانزە دۆلاری نا واش نا ئەمجارە لە سەرو 60 دۆلاری یەکێک ئەتوانێت بە ئاسانی لە رێی بلوتوز یان کەیبل گورانی mp3 بنێرێت و بە ئاسانی بیکەیت بە جەرەس بۆ مۆبایلەکەت.
17- یەکێکی تر لە سەقەتیەکانی ئایفۆن ئەوەیە کە تۆ چەند ناوێکت لە سەر سیم کارت هەبێت ئەوە هەموی بە کۆمەل کۆپی ئەکرێتە ناو هاندەکە بی ئەوەی دیاری بکەیت کێت ئەوێت و کێت ناوێت ئەمە قەینا کاکە ... بەلام لەوە خۆشتر ئەوەیە کە دوای ماوەیە ژمارەی برادەرێک لە سەر ئایفۆنەکەت خەزن دەکەیت دەچێتە ناو هاندەکە و ئەگەر سیمەکە دەربێنیت ئەوا ژمارەی ئەو برادەری تێدا نیە و ناشتوانی لە هاندەکەوە کۆپی بکەیت بۆ ناو سیمەکە ... بەلام لە پانزە دۆلاری لە سیم بۆ هاند لەهاند بۆ سیم دانە دانە یان بە کۆمەل ئەتوانی کۆپی کۆنتاک بکەیت .
18- بۆ 7 / Dlovansoftware سەیری ئەم لینکە بکە بۆ سەقەتیەکانی 4 س [url=http://kurditgroup.org/node/13930]http://kurditgroup.org/node/13930[/url]
19 - مۆبایلێکی گەورە و زوریش قورسە پیاو نازانێت چی لێ بکات دایم ئەبێت بە دەستەوە بێت .... زۆریش گرانە نازانم بۆ