تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

بەکارهێنانی ٢٥ وشەی تێپەڕبوونەی نەشیاو لە لایەن بەکارهێنەرانەوە

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2011/11/28

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔7۔ )

 

کومپانیایەکی ئاساییشی بریتانیایی ٢٥ وشەی تێپەڕبوونی ئینتەرنێتی بڵاو کردووەتەوە و داوای لە بەکارهێنەران کردووە کە ئەو وشانە بەکار نەبەن، چونکە ئەم ٢٥ وشەی تێپەڕبوونە لە رێزی یەکەمدان کە هاکەرەکان بۆ شکاندن وشەی نهێنی و تێپەڕبوونی بەکارهێنەران کەڵکیان لێ وەردەگرن.
جێگای باسە کە مانگی رابردوو فەیسبووک رایگەیاند کە هاکەرەکان هەموو رۆژێک بەردەوام بۆ شکاندنی وشەی تێپەڕبوونی بەکارهێنەران ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە، تێدەکۆشن و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا نزیکەی ٦٠٠ هەزار جار تێکۆشان بۆ دەستپێڕاگەیشن بە پەیام، وێنە و زانیارییە کەسایەتییەکانی بەکارهێنەران، روودەدا.
کارناسانی ئاساییشی لەو باوەڕەدان کە ئەم رێژەیە پیشان دەدا کە بەکارهێنەران پێویستێکی زۆرتریان بەوە هەیە کە لەکاتی رێوپێک کردنی وەشەی نهێنیەکانیاندا، سەرنجی زیاتر بدەن.
گراهام کلی چاوەدێری باڵای بەرهەم هێنەرای ڤایرۆسی رێکخراوی ئاساییشی کومپیۆتەری بریتانیا لەم پێوەندییەدا دەڵێ: " لە لێکۆڵینەوەیەک کە لەسەر تۆزی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هەمانبوو، بەو ئاکامە گەیشتم کە نزیک ٣٠ لە سەددی کەسانی سەرهێڵ لە هەمان وشەی تێپەڕبوون کە لە فەیسبووکدا بەکاری دێنن بۆ هەموو هەژمارەکانی دیجیتاڵەکانی خۆیاندا کەڵک وەردەگرن.
رێنوێنیەگەڵێکی باش بۆ هەڵبژاردنی وشەی تێپەڕبوونی ئینتەرنێت کە لە لایەن تیمی فارنێتیشەوە ئامۆژگاری کراوە:
ـ تێکەڵاوێک لە هەموو جۆرە کارەکتەرەکان کە ژمارە، پیت و هێما تایبەتییەکان لە خۆی بگری.
ـ وشەی تێپەڕبوون دەبێ لە ٨ پیت یان زیاتر پێک بێ.
ـ کەڵک وەرگرتن لە وشەی تێپەڕبوونی جۆراوجۆر بۆ هەژماری جیاواز.
ئێستاش خراپترین ٢٥ وشەی تێپەڕبوون کە لە لایەن بەکارهێنەرانەوە بەکار دەبرێن:

۱٫ password

2. 123456

3.12345678

4. qwerty

5. abc123

6. monkey

7. 1234567

8. letmein

9. trustno1

10. dragon

11. baseball

12. 111111

13. iloveyou

14. master

15. sunshine

16. ashley

17. bailey

18. passw0rd

19. shadow

20. 123123

21. 654321

22. superman

23. qazwsx

24. michael

25. football

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک حەمید.
ئەمەش بەشێوەی ئینفۆ گرافیک
http://webchinupload.com/files/Passwords.png

سپاس ئەمەش جوان بوو، بژیت.

دەستخۆش کاک حامید!
کاکە وشەی کوردی بەکاربهێنن، هیچ هاککەرێک ناتوانێ ئاشکرای بکات بۆ نمونە:-
پشتمل کوڵکن، کلکی ٢ مایین، قاچی ٤ قرژانگ، کۆپانی ٣ کەر، نیلی ٢ گای ڕەش، فڵچەی تەراش، لغاوی ٢١ فیل ، ٩ سەلکەپەنیر، توێکڵی ٤ گوێز، چاوی ٧ مشک، ٣ دۆڵی جافەتی، ڕەگی ٨ سیر، کلکی ١٤ مریشک، پەڕی ٩ سیخوڕ. تۆزی تەپڵ ، پێڵاوی١ مێرولە. گیڤەی بەرد، هاژەی ٣ چەم.
ههههههه، ئەمانەم بۆ خۆشی نوسی، زۆربرادەرم هەن هەمو ژۆێک تیپەڕوشەکانیان لەبیر دەچێ، وتم کاکە بە مشێوەیە تیپەڕوشەیەکی کۆمیدی دروستبکە، بۆ هەتا هەتایە بیرت ناچێ و فیرعەونیش بۆی ئاشکرا ناکرێ.
دڵنیام هەرکەس ئەم پەیامەی من بخوێنێتەوە و جێبەجێی بکات هەرگیز لەهاک و ماک نەترسێ.
سەرکەوتوبن

ههههههههههههههه، ماندوو نەبی، زۆر پێکەنیم. کۆسپەکە لەوێدایە کە دواتر لە بیرمان نامێنێ. هاوڕێیەکی سویدیم بۆی گێڕامەوە کە داوای کردووە لە کوردێک ناوێکی پێ بدا بۆ وشەی تێپەڕبوون، ئەویش "زەمیبفۆرش"ی پێ وتبوو.
من دڵنیام کە ئەوانەی تۆ لێرەت نووسیوەن، زۆر زۆر زەحمەتە کە هاکەر و ماکەر بتوانن هەڵی بێنن و بزانن چیە بەڵام ئەگەر ئەو وشانە لەگەڵ هێمای دیکە تێکەڵ بکرێن ئەوە ئیتر باوکی فیرعەونیش نایان دۆزێتەوە.
خراپترینیشیان ئەمانەن کە بێجگە لە ناوی هاوسەر و منداڵ ژمارە تەلەفوون و شوێنی لەدایکبوون بن. بە تایبەتی "کوردستان" دەبێ ئیتر هەموو کوردێک هەبێ.
دیسان دەستخۆش و هەر بژیت

زۆر سوپاس، من کەباسی ئەو وشانەم کردووە بۆ ئەوەیە کە لەبیرت نەچێتەوە. ئەگەر وشەیەکی پێکەنیناوی بێت، هەرگیز بیرت ناچێت.

دەست خۆش کاک زەندی زۆر پێکەنین!!!

ئیمڕۆ لە رۆژنامەی میترۆدا باسی ئەم بابەتە کراوە، بەستەرەکەی لێرەدا دادەنێم. هەر بژین
http://www.metro.se/nyheter/varning-har-du-nagot-av-dessa-losenorden/EVHkla!o6vZ1zGS3Xdo/