تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

سامسۆنگ گالاکسی نێکسس کێشەی دەنگی هەیە.

hardy_uk

Hardy_uk

بڵاوکراوەتەوە

2011/11/29

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔8۔ )

 

مۆبایلی هۆشمەندیSamsung Galaxy Nexus کە دوایین بەرهەمی هەردوو گەورە کۆمپانیای سامسۆنگ و گووگڵە وە دوایین وەشانی ئەندرۆید ٤.٠ ئایس کرێم ساندویچی لەسەر دامەزراوە. لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا کەوتە بەردەستی بەکارهێنەرانی UK وە چاوەروان دەکرێت لە مانگی ١٢ بگاتە USA و ووڵاتانی تر. ئەوەی جێگەی باسە لەم چەند رۆژەدازۆر لەو هاوڵاتیانەی خاوەنی ئەم مۆبایلانەن ناڕازی خۆیان ئاڕاستەی هەردوو کۆمپانیای ناوبراو کردووە بەوەی کە ئەم ئامێرە لە ڕووی دەنگەوە هەڵەی تەکنیکی هەیە.
گووگڵ و سامسۆنگ ئەو هەوا'لانەیان پشتڕاست کردەوە کە سامسۆنگ گالاکسی نێکسس لە ڕووی دەنگەوە لاوازە.
لە لێدوانێکیاندا بۆ BBC گووتیان " ئێمە لەو هەواڵانە ئاگادارکراوین کە کێشەی بۆ بەکار‌هێنەران دروست کردووە وە باشترین هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە بە نوێکردنەوە (Update) ی ئامێرەکان لە زووترین کاتدا کە بتوانین" بەڵام کاتی نوێکرنەوەکەیان ئاشکرا نەکرد.
بەکارهێنەرێک گووتی " کاتێ کە لە خەو هەستام بە بێ ئەوەی دەستم بەر مۆبایلەکەم بکەوێت بە شێوەیەکی خۆکار زەنگی بە ئەگاهێنانەوە دەست بە زەنگ لێدان کرد بە ماوەی چەند چرکەیەک لە پاشان بێدەنگ بوو، هەرگێز ناتوانم متمانەم بەم ئامێرە هەبێت بۆ بە ئاگاهێنانەوەم بۆ سەر کار"
ئەوەی کە تائێستا ڕوون وئاشکرا نیە ئەوەیە کە بوونی ئەم هەڵەیە بەهۆی ڕەقەکاڵاکانەوەیە یاخوود نەرمەکاڵا.
جێگەی وەربیرهێنانەوەیە ماوەیەک لەمەو بەر گەورە کۆمپانیای ئەپڵیش ڕووبەڕووی سکاڵای زۆر بۆیەوە لە لایەن بەکارهێنەرانی I PHONE 4S کە سیستەمی کارپێکردنی IOS 5.0 لەسەر دامەزرابوو هەرچەندە لە ماوەیەکی کورتدا هەستان بە بەرزکرنەوەی بۆ IOS 5.0.1 بەڵام هیچ گۆرانکارییەکی پێوە نەبینرا.
ئەم دوو کۆمپانیایە هەتا ئێستاش سکاڵا لە دژی یەکتربەرز دەکەنەوە بۆ وەدەستخستنی زۆرترین پشکەکانی بازاڕ هەرچەندە پشکنەرانی لە بەشی Strategy Analytics پێشبینی ئەوە دەکەن لەسێ چارەکی ئەمساڵدا کە سامسۆنگ بتوانێت سەرکەوێت بەسەر ئەپڵدا و ببێت بە گەورەترین هەناردەی ئامێری هۆشمەندی جیهان.
The study لە لێدونێکدا گووتیان " کۆمپانیای کۆریای باشوور کە بەرهەم هێنەری ئامێرەکانی سامسۆنگە نزیکەی ٢٧.٨ ملیۆن مۆبایلی هۆشمەندی هەناردەی بازارەکانی جیهان کردووە لە سێ مانگی ڕابردوودا بە بەراورد لەگەڵ ئەپڵ کە ١٧.١ ملیۆن و نۆکیا ١٦.٨ ملیۆن بووە.

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک هەردی، هەڵەیەکی بچووکت کردووە، لەدێڕی یەکەم ( دوایین بەرهەمی هەردوو گەورە کۆمپانیای ئەپڵ و گووگڵ)ە، بەڵام سامسۆنگ و گووگڵە.
ئەزانم هەر مەبەستت سامسۆنگ بووە. بەڕوخسەتی جەنابت ،چاکی ئەکەم.

شتێکی نایابە ئەو نێکسسە ، بەلێ کاک زەند راست دەکات ، سوپاس برام لەبۆ هەوالەکەت .

دەستخۆش، ئەگەر بتوانن دوگمەی like لەسەر ئەم هەواڵانە دابنێنێن شتێکی باشە.
شادبن

سوپاس هاوڕێیان دەستخٶش کاک زەندی وەکو ئاگاداریت دوو جار هەواڵەکەم نوسییەوە هەر باشە ئەگەر بە هەڵەیەک دەرچم.
بژین

دەست خۆش بەڵام خۆی کێشەکە ئەوە بوو کە دەنگەکە لە ناکاو کز و زیاد دەبوو ، وە ئەوە پەیوەندی بە Harware ـەوە نیە تەنها پەیوەندی کۆدکردنەوەکەیە یا هی سیتستم نەک رەقەکاڵا .
Google said in a statement. "We will update devices as soon as possible." It appears, then, that the problem lies not in the phone's hardware, but in its software, meaning that a simple OTA update may just do the trick.

[url=

بژین،

کاک زەندی بەخواااا ئەم کۆدانە تەواو نین ، توخوا سەیر پەیامەکەی من بکە واتە دەستکاریکردن بزانە چیم ووسیوە و چی دەرچووە .

بژین،

کاکە جوتیار ئەو کات لەم هەواڵەدا ئەمە نوسرابوو
It is unclear at this stage whether the issues are caused by hardware or software faults. دیارە نوسەری ئەم بابەتە مەبەستی لەو کاتە بووە لەوانەیە ئێستا لە بوونی هەڵەکە دڵنیابن.
بژین

گەیشت نوێکردنەوەکە
http://www.androidcentral.com/galaxy-nexus-ota-update-now-rolling-out-volume-bug-fix

بژین.