تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئایا ئاپڵ ساڵی ٢٠١٢ دەیگۆڕێت بۆ NVIDIA ؟

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2011/11/27

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔1۔ )

 

بە پێی هەواڵەکانکومپانیای ئاپڵ پلانی ئەوە دادەنێ کە بەگەڕێتەوە بۆ گرافیک کارتی دروستکراوی NVIDIA. ئەم ساڵانەی دوایە ئاپڵ بە تێکەڵاوی لە هەردووک گرافیک کارتەکانی Intel و AMD لە کومپیۆتەرەکانیدا کەڵی وەردەگرت.

دەنگۆی ئەوە هەیە کە AMD نەیتوانیوە ئەو رادە پێویستەی ئاپڵ دەیهەوێ بەرهەم بهێنێ، هەروەها ئاپڵیش لەوەیدا کە بەتەما بووە گرافیک کارتێکی AMD Llano لە دوایین ماک‌بووک ئایرەکەی خۆیدا بەکات بهێنێ سەرکەوتوو نەبووە. ئەگەر ئەم دەنگۆیەش راست بێ، ئەوا NVIDIA باشترین جێنشین دەبێ بۆ AMD. ئاپڵ و NVIDIA سێ ساڵ لەمەوبەر دەمەقاڵەیەکیان لێ پەیدا بوو، هەر بۆیە ئاپڵ مەجبوور بوو AMD هەڵبژێرێ. هێشتا ئەم دەنگۆیە پشتڕاست نەکراوەتەوە، بەڵام کاتی ئەوە هاتووە کە ئەم شەڕە وەلا بنرێ.

بۆچوونەکان

دەست خۆش بۆ ئەم هەواڵە,
واهەست ئەکەم ئەیگۆڕێ.