ناسا- ڕۆبۆتێکی نارد بۆ سەر مەریخ
دوێنێ شەمە کاتژمێر ٣ ی پاشنیوەڕۆ بەکاتی UK، لە ویلایەتی فلۆریداوە [url=http://www.nasa.gov/]NASA[/url] ڕۆبۆتێکی یەک تەنی بەڕێکرد بۆ سەر ئەستێرەی مەریخ. بەڕێکردنی ئەم ڕۆبۆتە کە شەش پێچکەی (تایە) هەیە بەشێوەیەکی سەرکەوتوانە بەڕێکرا بۆ لیکۆڵینەوە و گەڕان بەدوای ژیان لەسەر مەریخ.
ئەم ڕۆبۆتە ناویان ناوە "Curiosity" بۆ ماوەی دوو ساڵ دەمێنێتەوە لەسەر ئەستێرەی ناوبراو و بڕیارە لە ڕیکەوتی ٦ ی گەلاوێژ (ئاب) لەسەر مەریخ بنیشێتەوە.
زانای سەرپەرشتیاری پرۆژەکە "Ashwin Vasavada" ئەم ڕۆبۆتەی بە ڕۆبۆتی خەونەکانی مەریخ ناوبردووە وە دەڵێت، ئەمە باشترین ڕۆبۆتە کە تا ئێستا NASA بۆ ئەم کارە دروستیکردبێت و ناردبێتی بۆ سەر مەریخ وە وتی ئێمە زۆر لەدڵەڕاوکێدابووین لەکاتی بەڕێکردنی"Curiosity".
جێگای ئاماژەپێکردنە ئەم ڕۆبۆتە ماوەی ٨ مانگ و نیو بەڕێوە دەبێت تا دەگات سەر مەریخ و دووری ئەم گەشتەش بە ٣٥٤ ملیۆن میل خەمڵێنراوە و برێ ٢،٥ ملیار دۆلاری ئەمەریکایی خەرجی تێچووە.
زاناکانی NASA ئومێدەوەران کەوا ئەم ڕۆبۆتە بتوانێت زانیاری بوونی ژیانیان لەسەر مەریخ بۆ ئاشکرا بکات.
[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستەکانت خۆش بێ کاکە زەندی. رۆبۆتێکی نایابە، چاوەڕوان دەبین بزانین سەرکەوتن بە دەست دەهێنێ.
دەسخۆش کاک زەندی بۆ ئەم هەواڵە زۆر گرنگە،
http://marsprogram.jpl.nasa.gov/programmissions/missions/past/viking/
کاکە زەندی زۆر راستە بەڵام من زۆر گەش بینم بەم جۆرە لێکۆڵینەوانە. دەزانی ئێستا پێویست ناکا فڕٶکە بنیشێتەوە بۆ ئەوە دیسان تانکەکەی پڕ بکا و لە ئاسمانەوە یەکێکی دیکە دەتوانێ وەک "پۆمپ بێنزین" بەسەر سەریەوە بوەستێ و پڕی بکاتەوە. ئەو جۆرە مەکینانە بە ئوتۆم کار دەکەن کە رەنگە تۆزقاڵێک بەشێ چەند ساڵیان بکا، یان ساکارترینیان ئەوەیە کە بە رووناکی و تیشک کار بکا. ئەوانە تەنیا رۆبۆتێکی تەنیا نین، بەڵکوو تاقیگەیەکیشیان پێیە. ئەوەی دەیدۆزنەوە راستەخۆ لەوێ تاقی دەکەنەوە و وێنەی جۆراوجۆری لێ دەگرن و دەینێرن بۆ ناسا.
کاتی خۆی ئارشیڤێکی دەوڵەمەندی رۆیترزم لە بەردەستا بوو، نوێترین ڤیدیۆی ئەم پرۆژانەیان بۆ دەهات، منیش زۆریانم وەردەگێڕا بە کوردی و دەبوو بە هەواڵ. زۆر حەزم لەم جۆرە هەواڵانەیە، لە میتری ستوکهۆڵمیش چەند رۆژ لەمەوبەر دیتم، ئەگەر ئەم هەواڵەی تۆم نەبینایە، بە دڵنیایەوە وەرم دەگیڕا. دیسان دەست خۆش و سەرکەوتوو بی.
ئێمەش با هەر زەقەی چاومان بێت، دەستخۆش کاک زەندی پێم باشە بابەتی گەردوونی و ناسا زیاد بکرێن،ئەگەر بگونجێ بەشی تایبەتیشی بۆ بکرێتەوە، چونکە پێویستن.
شادبن
کاکە زەندی وا بزانم ئەم رۆبۆتەیە کە ئاوی دیتەوە. هەواڵەکەی لێرەدا بڵاو کراوەتەوە ئەگەر دەکرێ و بە ئەرک نابێ سەیرێکی بکە چوونکە ئەگەر وا بێ هەواڵیکی زۆر گرینگە. فەرموو:
http://news.yahoo.com/nasa-telescope-confirms-alien-planet-habitable-zone-162005358.html
وا بزانم [url=http://www.voanews.com/kurdish/news/Kepler-22b_6dec11-135116983.html]ئەمە[/url]ش پێوەندیدارە بێرەوە:
...............................................
ناسا: هەسـارەیەك دۆزراوەتەوە لە چەند ڕووەوە لە زەوی دەچێت
ئەمڕۆ ئاژانسی ئاسـمانیی ئەمەریکا NASA ڕایگەیاند کەوا ئەو زانایانەی لەسەر تیلسـکۆپی Kepler کار دەکەن هەسارەیەکیان دۆزیوەتەوە لەدەرەوەی کۆمەڵەی خۆر کە لە چەند ڕوویەکەوە لە زەوی دەچێت.
هەسارەکه ٦٠٠ سـاڵی تیشکی لە زەویـیەوە دوورە و ناوی لێنراوە Kepler-22b و تیرەکەی نزیکەی دووهێند و نیوی تیرەی زەویـیە و لەو بۆشایـییە (سپاش)ی ئاسـماندایە کە بڕوا دەکرێت شیانی هەبوونی ژیان لەسەر هەسـارەکانی هەبێت.
هەرچەندە خۆری ئەو هەسـارەیە لە خۆری زەوی بچووکترە، بەڵام چونکە بە ڕێژەی ١٥% نزیکترە لێی بەبەراورد بە دووری زەوی لە خۆری خۆمان و وای کردووە پلەی گەرماکەی زۆر لەوەی زەویـیەوە نزیك بێت. دەڵێن ناوەنجیـیەکەی ٢٢ پـلەی سەدیـیە کە ئەوەش بوار بۆ هەبوونی ئاو لەسەر خاکەکەی دەڕەخسێنێت.
لەگەڵ ئەم هەموو زانیاریـیانە هێشـتا زاناکان لە ئێسـتادا ناتوانن بڵێن پـێـکهاتەی سەرەکیی ئەو هەسـارەیە چیـیە.
جێی ئاماژەپـێـکردنە ناسا کاتی خۆی ٦٠٠ ملیۆن دۆلاری تەرخان کرد بۆ دروسـتکردنی تیلسکۆپی Kepler و لە مانگی سێی ٢٠٠٩دا ڕەوانەی واڵای ئاسـمانی کرد بەمەبەسـتی دۆزینەوەی ئەو هەسـارانەی شیانی هەبوونی ژیانی لەسەر دەکرێن.
[u]وێنەکە: هەسارەی Kepler-22b[/u]
