تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

چاینا بۆ یەکەم جار بازاڕی تەلەفۆنی هۆشمەندی لە ئەمریکا وەرگرت

hardy_uk

Hardy_uk

بڵاوکراوەتەوە

2011/11/23

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

 

بە پێی هەواڵێکی Strategy Analytics کە کۆمپانیایەکی سەربەخۆی جیهانیە بۆ بە دواداچوون و چاودێری کردنی بازاڕی مۆبایلە هۆشمەندییەکان بە گوێرەی دوایین لێکۆڵینەوەیان ئەوەیان ڕایانگەیاند.کە وڵاتی چاینا بۆ یەکەم جار بووە خاوەنی گەورەترین بازاڕی فرۆشتنی مۆبایلی هۆشمەندی جیهان لە سێ چارەکی ئەمساڵدا کە بەمەش توانی بەسەر وڵاتی ئەمریکادا سەرکەوێت کە بە گەورەترین بازاڕی ئەو جۆرە ئامێرانە هەژمار دەکرێت.

ڕێژەی فرۆشتن لە چاینا %58 زیادی کردوە بڕی ئامێری فرۆشراو 23.9 میلیۆن بووە بە بەراورد لەگەڵ ئەمریکا کە ڕێژەی فرۆشتن لە %07 کەمی کردووە بڕی فرۆشراو 23.3 میلیۆن بووە.
لە ڕیزبەندی شیکار کردنەکەدا وا دەردەکەوێت کە لە چاینا مۆبایلی Nokia لە پلەی یەکەم و Samsung لە پلەی دووەم دێت.لە ئەمریکاش HTC پلەی یەکەم وApple پلەی دووەم.
Neil Mawston بەڕێوبەری تایبەت لە کۆمپانیای ناوبراو ووتی بەڵام تائێستاش ئەمریکا گەورەترین بازاڕی تەلەفۆنی هۆشمەندە لە جیهاندا لە ڕووی داهاتەوە پێ دەچێت بە هۆی گرانی لە نرخدا ئەم جیاوازیە دروست بوبێت.

بۆچوونەکان

سەرەتا دەستخۆشی بۆ هەواڵەکە.

تێبینیی ئەوەم هەبوو لە چی فەرهەنگێکدا (چاینا)ت دۆزییەوە؟! لە کوردیدا تەنیا بە دوو جۆر ناوی ئەو وڵاتە دەبرێت: ١- چین ٢- سین (صين)، کە یەکەمیان ڕاست و دروستترە، چونکە دووەمیان دەقاودەق لە عەرەبییەوە وەرگیراوە. بەڵام ئەم (چاینا)یەی بەڕێزت پیدەچێت لە بێژەکردنی ئینگلیزییەکەوە هاتبێت، کە لەگەڵ کوردیدا زۆر ناسازە و دانوویان پێكەوە ناکوڵێت!

هەروەها لە کوردیدا نیشانەی لەسەدا (%)ی ڕێژەی سەدی دەخرێتە لای چەپی ژمارەکەوە نەك لای ڕاستی ژمارەکە وەك جەنابتان لە دوو شوێنی هەواڵەکەدا واتان کردووە.

سەرکەوتوو بن!

سوپاس کاک زمانیاری بەڕێز.
بە دڵنیاییەوە تێبینیەکانت لە سەرچاوم دادەنێم هەوڵدەدەم ئەم هەڵانە دووبارە نەبنەوە بەڵام بۆ ئەم هێمایە (%) ئەگەر سەرنج بدەیت ژمارەکەی تەنیشتیم بە ئینگلیزی نووسیوە بۆیە هێماکە کەوتۆتە لای ڕاستەوە ئەگەر ژمارەکانم بە کوردی بنوسیایە ئەوکات هێماکەم لای ڕاست دادەنا.