تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

پێشنیارێک

تێکۆشەر

تێکۆشەر

بڵاوکراوەتەوە

2011/11/21

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

سڵاو هاورێیان، ماندوونەبن!
لەم چەند رۆژەی دواییدا ئەم بیرۆکەیەم بەخەیاڵدا هات، کە دەبووایە زۆر زووتر بیرم لێبکردایەوە بەڵام بەهەرحاڵ.
پێم وابێت ئەوە ساڵی یازدەیەمینی کوردئایتیگرووپە، بەردەوامیی ئەم پێگە خنجیلانەیەش بەهەوڵ و تێکۆشانی کۆمەڵێک کەسی خۆبەخش ماندوونەناسەوە بووە. جگە لە هەوڵ و ماندووبوونی هەموو ئەو دڵسۆزانە بەبێ ئەوەی قرۆشێکیان دەستکەوێت، لەسەرگیرفانی خۆی/خۆشیان ئەم پێگەیەیان بەزیندوویەتی هێشتۆتەوە. بۆیە نەک ئێستا، دەبوایە زۆر زووتر بیرێک لەم مەسەلەیە بکرابایەوە.
بۆیە من پێشنیاردەکەم، ئەوەی پێی خۆشبێت و بیەوێت بە گوێرەی توانا هاوکاری ئەم پێگەیە بکات. رێگایەک هەبێت ئەم هاوکاریە بگەیەنرێت. ئەمەش دەکرێت لە ڕێگای دانانی هەژمارێکی paypal یان هەژماری بانکی یان هەر جۆرێکی تر بەباش بزانرێت.
مەبەست لەم پێشنیارە تەنها ئەوەیە کە بارە قورسەکە نەکەوێتە ئەستۆی تاکە کەسێک یان چەند کەسێکی دیاریکراو. رەنگە لە داهاتوو ئەگەر بڕی هاوکاریەکە زیاتربێت لە پێویست، بتوانرێت پرۆژە و کاری تری پێبکرێت.

کاکە تێكۆشەر ئەمەن بە گیان و بە دەڵ لەگەڵ ئەم پێشنیارە جوانەم.جێگای خۆیەتی .
بەڵام بە داخەوە ئەوی كە لە رۆژ هەڵاتە ناتوانێت بە بۆنەی ئەوە كە paypa لێرە كا ناكات یان ئێمە ناتوانین ئەو هەژمارەمان بێت لەبەر " تەحریم".

سلاو بۆ گشت لایەک
کێشەیەکم هەیە بە هاوکاریتان مەمنونم
ویندۆزی 7 بەکار دینم باشترە بلێم داتایەکی نویم کرێوە وە ویندۆزی 7 ، وە ویستم کە بە کوردی بنوسم بەلام پیتەکان هە موی شوێنەکانی گۆراوە بۆ نموونە پیتی ب بوە بە ف وە هەروها ،،، بۆیە هاوکاریتان جیگای سوپاسە.

سوپاس کاکی تێکۆشەر، خۆزگە کێشەی گەورەی ئێمە پارە بوایە. کۆمەڵێک ڕێز و خۆشەویستی

دەستخۆش کاک تێکۆشەر!
ئەمە بکەین، یەکسەر ئەبێ بەهەڵا، کوردئایتی گرووپ سواڵ ئەکەن ، کاکە جارێ ئێمە زۆرمان ماوە بۆ ئەو گیان و ئاستە.
ئێمە هەرگیز پێش ناکەوین، ٨ ساڵە ڕژێمی سەدام ڕووخا، تا ئێستا ناتوانم لەڕێگەی بانکەوە ٢٠٠ دۆلار بنێرینەوەبۆ نەخۆشێ، هەر بینای بەرز و گوندی ئینگلیزی و تورکی ئەکەنەوەو دەڵێن ، تەمەشاکەن کوردستان چەند پێشکەوتووە.
کوا پێشەکەوتنی ئایتی، کوا سیستەمی ترافیک، لەشەڕی ناخۆ زیاتر ، خەڵک بە ڕووداوی هاتووچۆ دەمرن.
هەرچەند بیر لەکەو کوردستانە ئەکەمەوە، خەریکە جەڵدەی دەماغم لێدا.
ئێستا ئەبوایە ٤٠٠٠ گەنجی کورد ئۆنلاینبوایە لە مالپەڕی کوردئایتی گرووپ و ڕۆژی پەنجا هەواڵ و بابەتی نوێمان هەبوایە،بەڵام چار چییە، زۆربەی خەڵک حەساسیەتیان بەئایتی هەیە.
دووبارە دەستخۆش بۆ پێشنیارەکەت.

undefined

ئەمن وامدەزانی دڵی من پر لە داخە...!ئەم پێشمەرگەت مەگۆرە بەو ٤٠٠٠ گەنجە ! ئەمن خۆ هەر هیچ نازانم وەلێ ئوانەی كە دەڵێن ئایتی دەزانین هەر لەم گەنجانە لە بەشی ئایتیش وەرن با خۆمان تاقی بكەین بەوەڵاهی دەیانكەم بە بابۆلەیێ یاپراخ .باشە سەرۆكی بەرێز !
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/45992.jpg[/img]