تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

بەهێزکردنی پاتری بەڕێژەی دە ئەوەندەی ئێستا

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/11/21

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

زانا ئەمریکاییەکان لە زانکۆی Northwestern University لە شیکاگۆ ، ڕاپۆرتێکیان بڵاوکردۆتەوە دەربارەی درێژکردنەوەی ماوەی بەکاربردنی پاتری لاپتۆپ و تەلەفۆنی دەستی و تاتەبژمێرەکان و ئۆتۆمۆبیلی کارەبایی بەڕێژەی ١٠ ئەوەندەی ئێستا، کەواتە ئەگەر لاپتۆپێک ئێستا پاترییەکەی بەرگەی ١٠ کاژێر بگرێت، ئەو کاتە دەبێتە ١٠٠ کاژێر.
ئەو تەکنیکەی زاناکان دۆزیویانەتەوە ، لە پاتری جۆری (lithium-ion) ە.
پرۆفیسۆر " Harold Kung" کە بەرپرسیاری بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتەکەیە لە پەیامێکدا لە[url=http://www.northwestern.edu/newscenter/stories/2011/11/batteries-energy-kung.html] مالپەڕی زانکۆکەیان [/url]دەڵێت، جگە لە درێژکردنەوەی ماوەی بەرگەگرتنی پاترییەکان ، ماوەی پڕکردنەوەش دە ئەوەندەی پاتری سەردەم خێراتر دەبێت ، دەتوانن بە ١٥ خولەک پاتریەکانتان پڕبکەنەوە.
[b]سیڵیسیۆم و کــــــاربۆن [/b]
ئەم تەکنەلۆجیا نوێیە کاتێک دۆزرایەوە کە زاناکان هەستان بە دانانی هەندێک سیڵیسیۆم لەنێوان شانە تەنکە کاربۆنیەکانی پاتریەکەو بەم کارەش بۆشاییەکانی ناو پاترییەکە زیاتر پڕدەبێتەوە و وزیەیەکی یەکجار زیاتر لە شانەکاندا بەرهەمدێت.
پرۆفیسۆر ":Kung" دەڵێت ،دوای ١٥٠ جار لە پڕکردنەوە کە دەکاتە بەلایەنی کەمەوە سالێک، پاتریەکان پێنج ئەوەندە چالاکتردەمێننەوە لەو پاترییانەی ئەمڕۆ لەبازاڕدان (lithium-ion)، هەروەها ناوبراو پێشبینی ئەوە دەکات کەئەم جۆرە پاترییانە لە ماوەی ٣ بۆ ٥ ساڵیتر بکەونە بازاڕەوە.

بۆچوونەکان

دەستخۆش كاك زەندی، بەڕاستی هیوابەخش و بەسوودە.
ئەترسم پاش ٣-٥ ساڵەکەش بڵێین هێشتا هەر کەمە... بێ گومان زۆربەمان هەروا چاومان لە زیاترە بەوەش ناقەتاین!

زۆر سوپاس کاک زمانیار، کاکە من کەمێک گومانم هەیە، ئەگەر بتوانن ، ئەوەندە بەهێزی بکەن، لەوانەیە هەندێک زیادڕەوی تێدابێت، مەبەستم ئەوەیە، جێگای نابێتەوە لەهەمان قەبارە، ئەگەرنا مەحاڵ نییە، بەڵام بۆ تەکنەلۆجیایەکی تر نەک هەمان جۆری lithium-ion .
تا ئێستا سمارت تەلەفۆنم نەکڕیوە، لەبەر خراپی پاتریەکانیان.

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

كاك زندی دەست خۆش
ئەمن بیستبووم كە هەر كات پاتری لاپتۆپ لاواز بوو لە ناوی فریزێر ١٥ خۆلەكێك دایبنین بە تەواوی گیان دەگرێت و شارژی لە خۆ رادەگرێت وەڵا ئەمە كە جەنابت نووسیوتە زۆر سیرە !
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/Gahname-Gooyait-V2_0.jpg[/img]

پاشکۆقەبارە
Image icon Gahname-Gooyait-V2.jpg42.57 ک.ب.