تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

گووگڵ خزمەتگوزاری موزیکی بڵاو کردەوە.

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2011/11/20

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔1۔ )

 

گووگڵ فرۆشگای فرۆشتنی موزیکی کردەوە، بەڵام دانیشتوانی سوید دەبێ چاوەڕوانی ئەو خزمەتگوزارییە بن.
لە مانگی مەی ئیمساڵەوە نزیکەی یەک میلیۆن خەڵک کڕیاری گووگڵ موزیکن. ئێستاش گەورە ماڵپەڕی گەڕان خزمەتگوزاری بۆ هەموو خەڵک دەکاتەوە، لانی کەم لە ئامریکا.
دەکرێ مرۆڤ ئارشیڤێکی دەنگ بۆ خۆی ساز بکا و تاکوو ٢٠ هەزار گۆرانی تێدا جێگا بکاتەوە، پاشانیش لە هەموو کومپیۆتەر و ئاندرۆید موبایلێکەوە دەستت پێیان رابگات.
بەرپرسی نێوەڕۆکە دیجیتاڵییەکەی گووگڵ Jamie Rosenberg دەڵێ ئەم خزمەتگوزارییە بە بێ نرخی بەرانبەر و خۆڕاییش دەکرێ.
ئێستاش دەکرێ لە گووگڵ موزیکدا لە شوێن موزیک بگەڕێی و گووگڵ موزیک پەیماننامەی لەگەڵ سێ لە چوار گەورە کومپانیا بەرهەم هێنانی گۆرانی بەستووە. گۆرانییەکان دەکرێ راستەوخۆ لە دوکانی ئاندرۆیدەوە بکڕدرێن، هەر وەک ئەوەی پێشتریش دەکرا لەو شوێنانە پەرتووک و فیلم بکڕدرێ.
ئەوانەی گووگڵ‌پڵاس بەکار دێنن، دەتواننن گۆرانی و موزیکەکانیان لەگەڵ هاوڕێکانیان بەش بکەن، بەڵام تەنیا گۆرانیەک بۆ هەرکام لە هاوڕێکانیان.
ئەم خزمەتگوزارییە راستەخۆ لەگەڵ Spotifyی سویدیدا لە بەربەرەکانێکدا نیە، لەبەر ئەوە بەکارهێنەر ناتوانێ ئەو گۆرانیانەی کە نەیکڕیوە راستەوخۆ لێی بدا. بەڵام زۆرتر Apples Itunes Match بە بیر دەخاتەوە کە دەرفەت بە بەکارهێنەر دەدا ئارشێڤێکی تایبەتی لە گۆرانییەکانی لە ئای‌تونێسدا هەبێ کە دواتر دەکرێ بە شێوەی راستەوخۆ لە هەموو کومپیۆترێکدا بە Icloud لێ بدرێ. بەو جیاوازییەوە کە خوزمەتگوزارییەکەی ئاپڵ بە نرخێکی بەرامبەرە.

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

پاشکۆقەبارە
Image icon Googlemusic1.jpeg102.9 ک.ب.

بۆچوونەکان

تەنیا من ماوم بلاوم بکاتەوە . .. !ههههههه، رۆژێک دێت هەموو کۆمپانیاکان ئەیفرۆشنە گۆگل و ئەچن لەمالەوە سەیری ئیشەکانی گۆگل ئەکەن هههه