پرۆژەی تۆری كۆمەڵایەتی مایكرۆسۆفت بەناوی socl
دوای ئەوە كە گوگڵپڵاس هات بۆ ركەبەركێ لەگەڵ فیسبووك، ئێستا مایكرۆسۆفتیش گەرەكیەتی تۆرێكی كۆمەلایەتی وەک فیسبووک بە ناوی«Socl» دابمەزرێنێت کە لەسەر پرسیار و وڵام خۆی گرتووە. لە مانگی June لاپەرەی یەكەمی ئەم پلاتفۆرمی مایكرۆسۆفتە بەم ئادرەسە بڵاو دەبێتەوە www.socl.com . لاپەرەیێك كە ئەم ناوە بە شوێنی خۆیدا رادەكێشێت “Tulali" . دروشمی ئەم لاپەرە ئەمە یە كە " پەیدا بكە ئەو شتەی كە پێویستت هەیە ، ئەو شتەی كە دەیزانیت هاوبەشی كە " . تۆماس هۆستۆن لە وێبلاگیThe Verge نووسیویەتی كە ئەم لاپەرەی چاو لێ بووە و وێنە و بەڵگەی لێیە.
socl مایكرۆسۆفت زۆر لە گۆگڵپڵاس و فیسبووك دەچێت. لاپەرەی socl بە سێ لا بەش كراوە لە لای چەپ، بەكارهێنەر هاورێیان و بابەتەكانی كە شوێنكەوتوویان بووە دانراوە و لە لای راست دەتوانێ چاتی ڤیدیۆیی بكات و هەروەها ڤیدیۆی یووتیووب ببینێت. لە بەشی نێوەڕاستدا، بابەتی نووسراوەی نوێی هاورێیان دەبینێت.
ئەم تۆری كۆمەڵایەتییە كە لە لایەن مایكرۆسۆفت درووست بووە، زۆرتر تۆرێكی كۆمەڵایەتی پرسیار و وڵامە. متۆری گەڕانی بینگیش بە یارمەتی هاتووە و ئەندامان دەتوانن بابەتەكانیان لە گووگڵپڵاس و فیسبووك لە نێو ئەم تۆرەدا ببینن و دەستكاری تێدا بكەن. ئەڵبەت تا ئێستا مایكرۆسۆفت هیچی لەم بارە باس نەكردوە.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون