تۆ لێرەیت

ماڵەوە پڕۆژە

چێنکینز Jenkins

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2011/11/19

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

چێنکینز یەکێکە لە نەرمەکاڵا سەرچاوەکراوەکانی بواری - جێکردنەوەی بەردەام - Continuous Integration کە بەزمانی جاڤا نووسراوە و پێشتر ناسراوبوو بە Hudson.
نموونە: تۆ لەگەڵ ژمارەیەک کەس دەپرۆگرامێنیت، هەر کەسێک لە شوێنی خۆی خەریکی بەشێکی دیاریکراوە، ڕۆژێک لە ڕۆژان هەموو بەشەکان دەبێت کۆبکرێنەوە سەر یەک بۆ پێکهێنانی بەرهەمی کۆتایی. بەڵام ئایا کاری ئەو کەسە جیاوازانە بەسەریەک کاردەکات؟ یان دەبێتە هۆی تێکدانی هەموو سیستمەکە؟
بۆ ئەم مەبەستە دەتوانیت چێنکینز بەکاربهێنیت بۆ بەردوامی تاقیکردنەو و دڵنیابوون لە جۆرایەتی بەرهەمی کۆتایی.
دەزانم ئەم جۆرە سیستمانە سەختن بۆ کۆمپانیای یەک کەسی، بەڵام هیوادارم لە کوردستان تیمی ئەوەندە گەورە هەبێت کە چێنکینز سوودبەخش بێت بۆیان.

بۆچوونەکان

دەستخۆش :
بەڵام كاك بەردە تا كوو زكمان زڵ بێت تیمی وا درووست نابێت.رەش بین ، نیم . هیوادارم رۆژێك خۆم هەواڵەكەی لێرە بنووسم.

کاکە سپاس بۆ ئەم زانیارییە. ئەوەی سەرنجی منی راکێشا ئەوەیە کە نازانم بۆ پیتی ج کراوە بە چ. هەرچی سەیرم کرد لە وشە ئینگلیسیەکەیدا پیتی چ نەهاتە بەرچاوم. تکایە لەگەڵ ئەوەی کاری زانستی و تێکنۆلۆجیکی دەکەن و جێی ڕێز و پێزانینە، ئاگاتان لە زمان بێت و پێوانە ستانداردەکانی زمان بپارێزن. هەر سەرکەوتوو بن.
لەگەل رێزمدا
ئاسۆ

کاکە، چۆن دڵتان دێت، ئەوە نییە دەزگای ئایتیی کوردی هەموو ساڵێك بەخۆشی :) ، ببوورن، بڵێم هەموو ساڵێك تیمێكی بەرناماندن دەنێرێتە ئیماجن-کاپ و لەولاوە بە کۆڵێكی قورسەوە دەگەڕێنەوە، کە کەس نازانێت چی تێدایە؟!!!
ئێمەش ئارەزووی بەدیهاتن و سەرگرتنی ئەو هیوا و ئاواتانەین!