تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

بەردباران کردنی گووگڵ، یوتوب و فەیسبووک

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2011/11/18

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔12۔ )

 

هێزە چەکدارەکانی باڵی توندهاژۆی کۆماری ئێران بەتایبەتی بەسیج بە لاسا کرنەوەی رێوڕەسمی رجم کردنی شەیتان لە عەرەبستاندا، گووگڵ، یۆتوب و فەیسبووکیان بەردباران کرد. ئەم هەواڵە لە زۆر سەرچاوەدا بڵاو کراوەتەوە و لە رادیۆ ئێرانیەکانی شاری ستوکهۆڵمیشدا باسێکی گەرم و گوڕی هێناوەتە ئاراوە.

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

پاشکۆقەبارە
Image icon 7nov.sangsar youtube-facebook-google١.jpg38.81 ک.ب.

بۆچوونەکان

کاکە حامد، تۆ بڵێی لاری پەیج گریابێت؟

کاک حامید تۆ بڵێی هۆکار چی بێت ؟

کاکە هیوا لەوە ناچێ.
کاکە رەوەند دەیان هۆکار هەیە بۆ ئەو کارە. هۆکاری سەرەکەی ئەوانە دژی زانستی ئیمڕۆیین و پێیان خۆشە خەڵکەکە بە هەژاری و نەزانی بمێنێتەوە بۆ ئەوە گوێڕایەڵ بێ.
رێبەران و دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە چەندین جار وتوویانە کە ئێمە شوانین و خەڵکیش مەڕوماڵاتن و مەڕوماڵاتیش پێویستی بە شوان هەیە!
دەیان و سەدان کورت و درێژ فیلم لەو سێ ماڵپەڕەدا کۆ کراونەتەوە کە پڕن لە زانیاریی و پەردەهەڵدانەوەی درۆ و پڕوپووچ کە من لە ژێرەوە چەند نموونەیان دێنمەوە.
مەلایەک بە وتەی خۆی ئەویش لە زمان ئیمام جەعفەر سەجاد کە یەکێکە لە ئیمامەکانی دوای حەزرەت عەلی و لە ١٢ ئیمامەکەی مەزهەبی شێعە، دەگێڕێتەوە کە سەر و مل و سینگی نیوە رووتی کچان و ژنان دەبێتە هۆی سیکس و ئەویش لە درێژەدا دەبێ بە هۆی هاتن و سەرهەڵدانی زەویلەرزە یان بومبەلەرزە. یان ئەگەر پیاوێک سەیری ژنی خەڵكیتر بکا ١٠٠٠ ساڵ دەچێتە بەندیخانە!
کچێکی ٢٢ ساڵەی ئامریکایی پاش بیستنی ئەم هەواڵە لە فەیسبووکەکەی خۆیدا داوای لە ژنان کرد کە بە سەر و ملێکی لە ژنانی ئیرانی زیاتر رووتەوە بچێنە نێو شەقامەکان و رۆژی دواتە زیاتر لە ٢٠ هەزار کچ و ژنی بە سەرو ملی ئازادەوە لە شەقامی شارە جۆراوجۆرەکانی ئەو وڵاتەدا کۆ کردەوە و نە بای هات و نە بۆران، هۆی هاتنە نێو شەقامی ئەم ژنانەش ئەوە بوو کە ئەو وتەیە لەگەڵ زانستی ئیمڕۆ ناگونجێ و بە درۆیان خستەوە.
ئەحمەدینژاد کە ئێستا سەرۆککۆمارە وتوویە من خەرمانەی تیشک (هالە نور) بە دەوری سەرمدا گەڕاوە، لە مەزهەبی شێعەدا ئەم خەرمانەی تیشکە لە لایەن خودا و مەشایەخەکانەوە بە دەوری سەری کەسانی پاکدا دەگەڕێ و لە هەموو دەردووبەڵا و تەنانەت لە گولەش دەیانپارێزێ. ئەم وتانە بۆ مەلایەک دەگێڕێتەوە، لە شوێنێکی دیکەدا لە نێو فڕۆکەدا لێی دەپرسن بۆ وات وتووە، دەڵێ من وام نەوتووە و من چیم تاکوو تیشک بە دەوری سەرمدا بگەڕێ! ئەم دوو کورتە وتووێژانە کراون بە یەک و بڵاو کراونەتەوە. یان بەڵێن بە خەڵكی دەدا کە نەوت بێنێتە سەر سفرە و خوانیان، هێشتا هیچ هەواڵێک لەو بەڵێنیە نیە.
دەستبازی سەرۆککماری پێش ئەمیش واتە خاتەمی لەگەڵ کچان و ژنانی ئەو وڵاتە ئەویش لە پێش کامێرای هەواڵنێرانەوە.
پڕوپووچی دیکەی وەک بڕیاری لە نێو بردنی گەلی کورد لەو بەشەی کوردستاندا لە زمانی خودی خومەییننیەوە و دەیان وتەی پێکەنینی کە هەمووی لە یاسایی ئەواندا بە سووکایەتی دژمێردرێ، پەردەهەڵدانەوە لەسەر دزی، تاڵان و کوشتاری خەڵک لە شەقامەکاندا و گەیاندنیان بە مێدیای جیهانی، هەموو هۆکاری بەرگرین لەو وڵاتەدا بۆ چوونە نێو ئەو سێ ماڵپەڕەوە و لە مێژە فیلتەر کراون و ئەوانە لە ئێرانەوە دەچنە سەرهێڵ بە فیلتەرشکێن و پرۆکسی دزراو و کڕاوەوە ئەو کارە دەکەن.
هۆکاری لە هەموو گرینگتر ئەوەیە کە ئەو شوێنانە شوێنی گەڕان وڵامە بۆ سەدان و بگرە هەزاران پرس کە بە رۆژدا بۆ خەڵکی پێش دێ و لەوێدا بە شێوەی زانستی وڵامەکەیان دەست دەکەوێ.
هۆکار زۆرن بەڵام ئەمانەی سەرەوە هێندێک لەو هۆکارانە بوونن کە ئەو سێ شوێنە بەردەباران بکرێن.

ئەمە ئەو دنیایە کە لایەک سەلەفییەت و لایەکی تری شیعەگەری بۆمان دەهێنن. ئەمە لەو جیهانەی سەردەمی خاچپەرستی ئەوروپا دەچێت ١٠٠٪ کە مرۆڤ گەمژە دەکەن وەکو ڕەشەوڵاغ هەرچیان ویست بەپێی کتێبەکەی بندەستیان شیکردنەوەی بۆ بکەن و تاوی بدەن. ئایینەکانیان کاتێک دێتە سەر لێبوردەیی هەمووی نمونەی ئاشتی و تەبایی و ڕێزن، کەچی هەر خۆشیان بە سووکترین بوونەوەری ئەم ئەرزە قبوڵمان ناکەن.
کاک حامید سعودیەی ئال سعود و تورکیای گاڵتەجاڕی ئاکەپە ...هتد لەمانە خراپترن، ئێران هێشتا ئاشکراتر و کەللەوشکترن.
بژین و دوای ئەم هەواڵە دەتوانین بڵێین مەرگ مەرگ عیلم و مەعریفەت، دروود بە گیانی پاکت خومەینی :)

ماشەڵا لەو خەڵکە نەخۆشەی .

بژین،

کاکە سیا بە تەواوی لەگەڵتم. هەتاکوو خەڵکەکەش نەخوێندەوارتر و گەمژەتر بێ شوانەکەیان باشتر دەیانلەوەڕێنێ. خەڵکیش کە خوێندەوار و زانا بن. پێویستیان بەو پڕوپووچە نیە.

[b]کاک حامیدی بەریز دەست خۆش بۆ ئەو رون کردنەوەیەت بەتەواوەتی تێتگەشتم کە چەند دوا کەوتو گەمژەن وتەکەی کاک سیاش زۆر جوانە[/b]
[b]---------[/b]
[b]کاک حامید سعودیەی ئال سعود و تورکیای گاڵتەجاڕی ئاکەپە ...هتد لەمانە خراپترن، ئێران هێشتا ئاشکراتر و کەللەوشکترنبژین و دوای ئەم هەواڵە دەتوانین بڵێین مەرگ مەرگ عیلم و مەعریفەت، دروود بە گیانی پاکت خومەینی :) [/b]
[b]-------[/b]
[b]ئێستا زانیم کە چەند دواکەوتون وا خەڵکی بەرەو ثیشەوە دەروات بەرەو جیهانی تەکنەلۆجیاو شتی بە سود ئەمانەش تازە دەگەرێنەوە سەر ئەم بیر و باوەرە پر و پوچە باشە گەر وڵاتێکی ئیسلامن و ئەوەندە پاکن ئەی باشە بۆ پێمان ناڵێن تۆپ باران کردن و کوستنی ئەو خەڵکە موسڵمان و بێ تاوانە لە چیە؟بە کورتی و بە کوردی زانیم دوا کەوتو ترین و نەزانترین میلەتی ئێرانن[/b]
[b]بژین[/b]

نازانم چۆن وەڵامێکم هەبێت، زۆر توڕەبووم لەکاتی خوێندنەوەی ئەم هەواڵە.
سڵاو بۆ مارکس! جوان و دروستی ووت، کە دین ئەفیونی گەلانە!

نەگبەتی کوردیش لەوەدایە بەشێکی داگیرکراومان بە دەست ئەمانەوەیە و بەشەکانی دیکەش دراوسێی.
دەستان خۆش

هههههههه، من پێکەنینم بەو کیڵانە دێت کە بۆ گۆڕەکانیان دانراون ، زۆر گران بەهان.
هەواڵێکی زۆر سەیرە!

دەستخۆش کاک حەمید
ئاین و زانست دوو شتی زۆر دژ بەیەکن،
دەڵین لە نێو کتێبی بیرکاری سعودیەدا هاتووە: کە ئەگەر دوو هێڵ هاوتەریب بن هەرگیز یەک ناگرنەوە، بە ئیرادەی خوا نەبێت!
لە بیرکاریەکانی تردا وایە: ئەگەر دوو هێڵ هاوتەریب بن هەرگیز یەک ناگرنەوە.
بەڵام هەواڵەکە کۆمیدیە، یانی شەیتان دەخەنە ڕیزی فەیسبووک و یوتوب و گووگڵەوە، کە مەزنە شەیتان!

دەستخۆش کاک حەمیدبۆئەم هەواڵە
--------
دەستەیەک دووڕووى دوور لەهیچ دین وئاداب و ڕەوشتێک و نوێخوازیەک ڕێک کەوتوون تەنها بۆ بردنی قوتى ئەم خەڵکە داماوە
گەر ئەوان بیانەوەى دژى ئەوڕوپا و ئەمریکا بوەستن وا لەدژیان ئەوەستن !
ئەبێ ئەوبیرەى ئەوان هی چەند ساڵ بەر لەئێستا بێ!
ئەو فێلە تۆزى لەسەر نیشتووە بۆ خەڵەتاندنى بیرى نوێخوازان.