تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

پرۆژەی تۆری كۆمەڵایەتی مایكرۆسۆفت بەناوی socl

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2011/11/19

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

 

دوای ئەوە كە گوگڵ‌پڵاس هات بۆ ركەبەركێ لەگەڵ فیس‌بووك، ئێستا مایكرۆسۆفتیش گەرەكیەتی تۆرێكی كۆمەلایەتی وەک فیس‌بووک بە ناوی«Socl» دابمەزرێنێت کە لەسەر پرسیار و وڵام خۆی گرتووە. لە مانگی June لاپەرەی یەكەمی ئەم پلاتفۆرمی مایكرۆسۆفتە بەم ئادرەسە بڵاو دەبێتەوە www.socl.com . لاپەرەیێك كە ئەم ناوە بە شوێنی خۆیدا رادەكێشێت “Tulali" . دروشمی ئەم لاپەرە ئەمە یە كە " پەیدا بكە ئەو شتەی كە پێویستت هەیە ، ئەو شتەی كە دەیزانیت هاوبەشی كە " . تۆماس هۆستۆن لە وێبلاگیThe Verge نووسیویەتی كە ئەم لاپەرەی چاو لێ بووە و وێنە و بەڵگەی لێیە.
socl مایكرۆسۆفت زۆر لە گۆگڵ‌پڵاس و فیس‌بووك دەچێت. لاپەرەی socl بە سێ لا بەش كراوە لە لای چەپ، بەكارهێنەر هاورێیان و بابەتەكانی كە شوێنكەوتوویان بووە دانراوە و لە لای راست دەتوانێ چاتی ڤیدیۆیی بكات و هەروەها ڤیدیۆی یووتیووب ببینێت. لە بەشی نێوەڕاستدا، بابەتی نووسراوەی نوێی هاورێیان دەبینێت.
ئەم تۆری كۆمەڵایەتییە كە لە لایەن مایكرۆسۆفت درووست بووە، زۆرتر تۆرێكی كۆمەڵایەتی پرسیار و وڵامە. متۆری گەڕانی بینگیش بە یارمەتی هاتووە و ئەندامان دەتوانن بابەتەكانیان لە گووگڵ‌پڵاس و فیس‌بووك لە نێو ئەم تۆرەدا ببینن و دەستكاری تێدا بكەن. ئەڵبەت تا ئێستا مایكرۆسۆفت هیچی لەم بارە باس نەكردوە.

بۆچوونەکان

دەستخۆش و سەرکەوتوو بی.

دڵنیام ناتوانێت بگاتە گۆگل+

دەست خۆش ، ئەمەش هاتوو خۆیی ئەکات بە ژوورەوە ، ئەمەشمان کەمنەبوو ئەمیشی هاتە سەر . . . !

کاک ڕەوەند وەک باسیەکەن پرسیار و وەڵامە و کەمێکیش جیاوازە نەگەیشتن بە گـ + ئەوە لە دوایدا بەراورد دەکرێ., کە من بە دڵمە .