تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

بەرزکردنەوەی ئای‌ئۆ‌ئس ٥.٠.١ بڵاو کرایەوە.

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2011/11/19

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

 

ئێوارەی رۆژی ١١ی مانگی ١١ی ئیمساڵ گەورە کومپانیای ئاپڵ بەرزکردنەوەی ـ iOS5ـی بڵاو کردەوە. ئەمەش هیوایەکی دیکە بەوە دەدا کە ئەو گیروگرفتانەی لەو سیستەمی ئای‌فۆن ٤ ئسدا هەن، بۆ بەکارهێنەرانی چارەسەر بکا.
ئاماجی سەرەکی ئاپڵ لە بڵاو کردنەوەی ئەم وەشانەدا ئەوەیە کە ئەگەر مرۆڤ پێی خۆش بێ دەتوانێ بە بەرزکردنەوەی OTA ئیتر پێویستی بە ITunes و کومپیۆتەرێکیش نابێ.
شێوازی داگرتن و دامەرزاندنی لە سەرچاوەی هەواڵەکەدا روون کراوەتەوە.

بۆچوونەکان

دەست خۆش ، بەس ئامانجی لەوە گرنگتر ئەوە بوو کە کێشەی باتری هەبووە زوو دا ئەبەزی .

بژین،

دەستخۆش وایە کە تۆ دەڵێی بەڵام هەواڵەکە ئامانج لە بڵاو کردنەوەی ئەم نەرمەواڵەیە یە. هەر بژیت کاک جوتیار

کاک حامید وێنەی ئایفۆنەکە بە لای چەپدا خوار بۆتەوە دەست کاری بکە

ههههههههه. کاکە رەوەند زۆر خەریکی بووم تاکوو بە تەنیشتیشدا توانیم بڵاوی بکەمەوە، ئێستا بچم راستی بکەمەوە؟! تۆبە. لەم وەشانە نوێیەی کوردئایتی گرووپدا هێشتا کێشەم لەگەڵ ئەو بەشە هەیە. دەبێ ئەندازەیەکی تایبەتی بێ، گەورەتر و بچووکتر بێ، پەیامێک سەرهەڵدەدا کە گوایە "وێنەکەت چووکەیە". وێنەکەم بردووە لە چوارچێوەیەکی ٦٠٠ لە ٣٠٠دا جێم کردووەتەوە، راستم کردووەتەوە هێشتا قەبووڵی نەبوو، عەیب نەبێ منیش لە داخان بۆم خەواند، لەبەر ئەوەیە کە خوارە. سپاس بۆ تێبینییەکەت.

كاك حامیدی خۆشەویست سڵاو :
[b]" ئەندازەیەکی تایبەتی بێ، گەورەتر و بچووکتر بێ، پەیامێک سەرهەڵدەدا کە گوایە "وێنەکەت چووکەیە".[/b] سەبارەت بەم كێشەیە سەردانی ئەم پەرە بكەن و بە داگرتنی ئەو نەرمەواڵە بە سادەیی دەتوانن ئەندازەی وێنە بێ هیچ ئامێریك دستكاری بكەن بێ ئەوە كە قەبارەو چونیەتی وێنە بێتە خوارۆ
شێوەی كار :
دوای دامەزراندنی نەرمەوالە لە سەر وینە كرتەیێكی راست بكە و لە سەر ئەم لینكە كرتە بكە resize pictures بە دەڵێ خۆتان ئەندازەكەی دابنێ
بەستەر بۆ داگرتن : [url=http://imageresizer.codeplex.com/]http://imageresizer.codeplex.com/[/url]
لەگەڵ رێزمدا

دەستخۆش کاکە قزوان، لە راستیشدا پێویست بەو نەرمەواڵەیە نیە. من لە فوتوشاپدا دەیخەمە قاڵبەوە، دەنا بە ئۆفیسیش دەکرێ قەوارەکەی بگۆڕی. کێشەکە ئەوەیە کە پانایی ٣٠٠ و درێکی ٦٠٠ وەرگێڕیتەوە قەبووڵی ناکا! دەنا ئەو قەوارەیە ئێستا هەیەتی دروستە بەڵام راستی بکەیەوە، دیسان قەبووڵی نیە. سپاس بۆ تۆی بەڕێز