Samsung Galaxy Tab 10.1 و دیزاینێکی نوێ
ماوەیەک لەمەوبەر گەورە کۆمپانییای ئەپڵ سکاڵای لە دژی تاتەبژمێری سامسۆنگ گالاکسی 10.1 بەرزکردەوە بەوەی کە گواییە سامسۆنگ هەستاوە بە کۆپی کردنی ئایپاد لە ڕووی بڵندگۆ و ڕووکار وچوارچێوەی کانزایی پێشەوە و هەندێک کرداری تر.
لە مانگی 9 ی ئەم ساڵدا ئەم سکاڵایە لە دادگای وڵاتی ئوسترالیاو ئەڵمانیا توانی سەرکەوتوانە ببێتە هۆی وەستانی فرۆشتنی ئەم بەرهەمە لە زۆربەی بازاڕەکانی ئەوروپا و جیهاندا.جگە لە هەندێک وڵات بۆ نموونە هۆڵەندا کە یاساو ڕێسای تایبەت بەخۆی هەیە بۆ کڕین و فرۆشتن.
هەربۆیە سامسۆنگ هەستاوە بە نوێ کردنەوەی ئەم بەرهەمە بە گۆڕینی چوارچێوەی کانزایی پێشەوە و هەروەها لابردنی بڵندگۆکانی کە بە دوو کرداری سەرەکی ئەم ساختە کارییە دادەنران. بەڵام تائێستا گۆڕانکاری لە گۆشەی چەماوەییدا نەکراوە
.
کۆمپانیای کۆریای باشوور ڕایگەیاند کە پێداچوونەوەیان بۆ ئەم بەرهەمە کردووە و مانگی داهاتوو دەست دەکرێت بە فرۆشتنی، بەڵام کاتی ناساندنی ئەم بەرهەمە دیاری نەکراوە.
کۆمپانیای کۆریای باشوور ڕایگەیاند کە پێداچوونەوەیان بۆ ئەم بەرهەمە کردووە و مانگی داهاتوو دەست دەکرێت بە فرۆشتنی، بەڵام کاتی ناساندنی ئەم بەرهەمە دیاری نەکراوە.
سەرچاوە:

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون