تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

کەم بوونەوەی ناوچەی ژێردەسەڵاتی ئینتەرنێت ئکسپلۆریر

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2011/11/19

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

ناوچەی بەکارهێنانی ئینتەرنێت ئکسپلۆریر بۆ یەکەم جار دوای ١٠ ساڵ لە ریزبەندی وێبگەڕەکاندا گەیشتە ژێر ٥٠ لە سەددا.
ماڵپەڕی Netmarketshare.com وەک ساڵانی رابردوو دەستی دایە هەڵسەنگاندن و ریزبەندی وێبگەڕەکان لەسەر کومپیۆتەرە کەسیەکان، تەلەفوونە هۆشمەندەکان و تاتەژمێرەکان. لەو هەڵسەنگاندنەدا ژمارەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت ئکسپلۆریر گەیشتە ژێر لەسەددا ٥٠.
بەم جۆرە ئێستا ٤٩.٥٩ لەسەددی بەکارهێنەران ئیتنەرنێت ئکسپلۆریری مایکرۆسافت بەکار دێنن. لەم هەڵسەنگاندنەدا وێبگەڕی فایرفوکس بە ٢١.٢ بکارهێنەرەوە دووهەم و گووگڵ کرۆم بە ١٦.٦ لە سەددی بەکارهێنەران سێهەم و سافاری کومپانیای ئاپڵیش بە ٨.٧٢ لە سەددا بوو بە چوارەم.
یەکێک لە گرینگترین هۆکاری ئەم دابەزینەی ناوچەی دەسەڵاتی ئینتەرنێت ئکسپلۆریر لە بازاڕی وێبگەڕەکاندا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە سیستەمی ئاندرۆیدی گووگڵ و iOS لە تاتەژمێر و تەلەفوونە هۆشمەندەکاندا بەکار دێن، ئەمەش لە خۆیدا بووتە هۆی بەکارهێنانی زیاتری وێبگەڕەکانی گووگڵ کرۆم و سافاری.
بە پێی راپۆرتی زنوس نیوز، بە جۆرێک کە لە بازاڕی موبایلدا وێبگەی سافاری بەهۆی پێشوازییەک کە لە لایەن ٦٢ لەسەدی بەکارهێنەران لە ئای‌پاد و ئای‌فۆن، کراوە لە سەریسەرەوەیە و دوای گووگڵ کرۆم کە رێژەی ١٨.٦ لە سەددا لە ریزی دووهەمدا وەستاوە.

بۆچوونەکان

خۆ نەبێ لە چاو کاڵی ئینتەرنێت ئێکسپلۆرەر بێ بەکاربەر خۆکاری ئەو وێبگەڕەی لا دامەزراوە هەندێک نازانن و هەندێک ڕاهاتوون , بژیت کاک حامید .

هۆکار ئەوەیە ئێستا گەر یەکێک تازە لاپتۆپ بکرێت هیچ لە ئینتەرنێت نەزنێت ئینتەرنێت ئێکسپلۆرەر بە کار دێنی بە تایبەتی لە کوردستان چونکە لاپتۆپەکانی ئێستا هەموی ویندۆس ٧ ی لەسەرە

سپاس کاکە ئاکار، زۆر راستە.
کاکە رەوەند بێ گومان وایە، خۆ هێندێک کەس وا دەزانن ئێکسبلۆریر هێمای ئینتەرنێتە و تەنیا ئەوە بە وێبگەڕ دەزانن. کەسی وا هەبووە کێشەی هەبووە و تەلەفوونی کردووە، لە جێگای وێبگەڕەکە، دەڵێ ئینتەرنێتەکەم خراو بووە!