تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

ووشەی زمانێکی ئەوروپی تێکەڵ بە ڕستەیەکی کوردی

گۆیژە

گۆیژە

بڵاوکراوەتەوە

2011/11/13

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔8۔ )

بەڕێزان سڵاو،

هەندێک جار کە دەمەوێ بابەتێک بنووسم بە کوردی (لە ئیمەیڵێک دا بێ یان لە ms word دا) بەڵام ووشەی، بۆ نمونە، ئینگلیزی تێبکەوێ، ووشە ئنگیلیزییەکە دەچێتە سەری دێڕ. واتا ناتوانم ووشەیەکی ئنگلیزی تێکەڵ بە دێڕێکی کوردی بکەم. بەڵام ئەبینم لە هەندێ وێبسایتی کوردیدا توانیویانە ئەو کارە بکەن. بۆ نمونە kurditgroup وەکو خۆتان دەبینن توانیویانە ئەم کارە بکەن. ئایا ئێوە دەزانن منیش چۆن ئەو کارە جێبەجێ بکەم؟
سیستەمەکەم: Windows 7 proffesional english service pack 1
تێبینی: پرۆگرامی kurditgroupم دامەزراندووە

زۆر سوپاس

سڵاو، لەوانەیە ئەوە تەنیا کێشەی تۆ بێت، من ئۆفیسی ٢٠٠٧ م هەیە، ئەو کێشەیەم نییە، ویندۆزەکەشم هەر ٧ .
ئایە ئۆفیسەکەت ٢٠٠٣ یە؟

بەڕێز زەندی،
سوپاس بۆ وەڵامەکەت. من بەڕاستی هەمیشە ئەم کێشەیەم هەبووە، نەک هەر لەگەڵ ئۆفیس بەڵکو، ئەگەر هەڵەنەبم، لەگەڵ هەموو وێبمەیڵێک دا.
هەرچەندە پرۆگرامی kurditgroupم دامەزراندووە بەڵام لە ویندۆزی ٧ دا وابزانم پێویستناکات چونکە ئەتوانی بۆ نمونە لەژێر زمانی ئینگلیزیدا تەختەکلیکی کوردی دامەزرێنی/هەڵبژێری.
من تەنها پرۆگرامی kurditgroupم دامەزراندووە. لەپاڵ ئەوەدا هیچ پرۆگرامێکی ترم دانەمەزراندووە.
تێبینی: ئێستا ئۆفیسی ٢٠١٠م هەیە، بەڵام پێشماوەیەک openofficeم بەکار دەهێنا، بەڵام هەمان گرفتم هەبوو.
سەرنجی ئەم ڕستەیە بدەن کە ووشەی ئینگلیزی تێکەڵی ڕستەی کوردییە:
"برادەرانی سەکۆی kurditgroup ئەم کاتەتان باش".
ئەو ڕستەیەی سەرەوە لە هۆتمەیلدا بەم شێوەیە دەردەچێ: ".ئەم کاتەتان باش kurditgroup برادەرانی"
وەکو دەبینن جێگاkurditgroup گۆڕاوەو ڕستەکەش هیچی بەسەر هیچەوە نەماوە. تەنانەت ئەگەر سەرنج بدەن خاڵی کۆتایی "." ڕستەکە هاتۆتە پێش ڕستەکەوە.

سوپاس بۆ هەر هاریکارییەک.

سڵاو کاک گۆیژە هیوادارم بتوانم یارمەتیت بدەم تەماشای ئەم وێنەیە بکە لە ئۆفیسی ٢٠١٠ دا گەر لە پێش دەست کردن بە نوسین کرتە لەسەر ئەو هێمایە بکەیت کە ئاماژەم پێ کردووە ئەوە هیچ کێشەیەکت بۆ دروست ناکات، بەڵام گەر بە شێوەى وێنەى دووەم بێت ئەوە بەو شێوەیەى لێ دەکات کە خۆت باسی دەکەیت.

بەڕێز کاک ڕەوەز،
زۆر سوپاس بۆ ماندووبوونت. بەداخەوە کێشەکەم بەو پێشنیارەت چارەسەر نابێ چونکە من هەر لە بنەڕەتەوە کرتەی ئەو هێمایەم کردبوو. کێشەکەی من هەر لەگەڵ ms office دا نییە، بەڵکو لە هەر شوێنێکدا بنووسم ئەو کێشەیەم هەیە. واتا ئەگەر بەکرتەی ئەو هێمایەش لە ms office دا کێشەکە چارەسەربکرایە ئەوا لە شوێنەکانی تردا ئەو کێشەیەم هەر ئەبوو.
بەڕاستی زۆر سەیرە ئەم کێشەیە. لەوە دەچێ هەر من ئەم کێشەیەم هەبێ. ئەمە یەکەم سیستەمیش نییە کە من ئەم کێشەیەم هەیە لەسەری. بگرە پێش ئەم ویندۆزەش هەر کێشەم هەبووە.
دەتوانی پێم بڵێی ئایا تۆش تەنها kurditgroup ت دامەزراندووە بۆ ئەوەی بێ هیچ کێشەیەک بتوانی بە کوردی بنوسی؟
دووبارە سوپاس.

کاك گۆیژە،

تۆ بڵێ تەختەکلیلی کوردی بۆ ویندۆز، نەك (kurditgroup)ت دامەزراندبێت :)

هەوڵ بدە تەختەکلیلەکەت بخەیتە ژێر زمانی عەرەبیی یەكێك لە وڵاتە عەرەبییەكان.

گەر واش چارەسەر نەکرا، ئەوا لە (Control Panel\Clock, Language, and Region)وە بڕۆ (System Locale) بکە بە یەکێك لە وڵاتە عەرەبییەكان (سەیری وێنەکەی خوارەوە بکە!). لەوانەیە کێشەکەت لە شوێنەکانی تری جگە لە وۆردیشدا بۆ چارەسەر بکات.

سەرکەوتوو بیت!

کاک زمانیار سوپاس بۆ سەرنجەکانت.
بەداخەوە کێشەکەم هەر وەکو خۆیەتی تەنانەت پاش ئەو هەنگاوانەش کە جەنابتان باسی دەکەن.
زۆر سوپاس

ئەتوانی چەند وێنەیەک دابنێی کە لە کوێیو کوێ ئەو کێشەت هەیە. بە وێنەوە.

سلاو هاورێیان منیش هەمان بۆچونی كاك سەفام هەیە ئەگەر لە ناوەكەی هەلەم نەكردبێت با هەندێك وێنەی ئەو شوێنانە نیشان بدات كە كێشەی بۆ دروست دەبێت بۆ ئەوەی زیاتر پرسیارەكەی رون بێت و ئێمەش وردتر وەلامی بدەینەوە سوپاس.