هێڕشیکی نوێ بۆ سەر وێستگەئەتۆمییەکانی ئێران
دوینێ یەک شەممە ئێران ڕایگەیاند کەوا ۆرمێکی نوێ بەناوی "Duqu" لە یەکێک لە سیستەمەکانیاندا کە ئامەژەیان پێنەکردووە کامیانە، دۆزراوەتەوە سیستەمەکەی توشکردووە، بەڵام بە وتەی " غوڵامڕەزا جەلالی" لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی دەنگوباسی IRNA، توانیاویانە دەستبەسەر بارودۆخەکەدا بگرن و نەهێلن زیان بەسیستەمەکانیان بگەیەنێت.
ئێران ئەم ڤایرۆسەی بە تەواوکەری ڤایرۆسی " Stuxnet " هەژمار کردووە کە پار هێڕشی کردە سەر وێستگە ئەتۆمەییەکانی ئێران.
پێدەچێ ڤایرۆسی " Duqu " لە مانگی ئەیلولدا دۆزرابێتەوە، ئەم ڤایرۆسە لەلایەن هەردوو کۆمپانیای ئەنتی ڤایرۆس Symantec و F-Secure وە شیکراوەتەوەو ، پێیان وایە لەهەمان ڤایرۆسی "Stuxnet " دەچێت و ئەو لایەنەی لەپشت ڤایرۆسی "Stuxnet " وەن ، هەمان ڤایرۆسیان دروستکردووە، کە زۆربەی پسپۆڕان پێێان وایە ئیسرائیل بێت.
جیاوازی " Duqu" لە"Stuxnet " ئەوەیە کە Duqu بۆ سیخوڕیکردنە لەکۆمپیوتەرەکان و ڕیگەخۆشکەر بۆ ڤایرۆسی "Stuxnet ".
جێگای ئاماژەپێکردنە ئەمە سێهەم جارە بە ڤایرۆس هێرش بکرێتە سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران ، لەنیسانی ڕابردووشدا بە ۆرمی " Stars" هێڕشیان کردە سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەڵام نەیاتوانیوە زیانێکی گەورەی پێ بگەیەنن جگە لە هێرشی یەکەم توانیتیان چەند مانگێک کارەکانیان دوابخەن.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
راستە لە كرۆم وایە ، لای منیش وایە . بەڵام لە فایر فۆكس وانیە ! css
ئەڵێی لە ماک وانیە؟ 200 KB تێکی دام فەرمون
http://cl.ly/0t0P340n1G0X272W0G24
دەستخۆش بۆ ئەو هەواڵە ڤایرۆساوییە :)
لە کرۆم لای منیش هەر سەرەتای دێڕەكان هەندێکیان دەشێوێن و لەگەڵ یەكتر ناڕێکن. کەچی لە هەر سێ وێبگەڕی ئیکسپلۆرەر، ئۆپێرا و فایەرفۆکس چ عەیبی نییە!
یا ڕەبی لە ڤایرۆس بەدوور بن!
سڵاو
لە FireFox بێ کێشەیە، ئەوە پەیوەندی بە کرۆمەوە نییە بەلکو پەیوەندی بەرێخستنی روکاری ئێرەوەهەیە کە لەو ویبگەڕە بە باشی دەر ناکەوێت