تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

دەستەیەکی سایبریی دەیان میلیۆن دولاری لە رێگای لاپەڕەی ساختەوە وەدەست هێناوە

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2011/11/13

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

 

ئف‌بی‌ئای گەورەترین دەستەی قۆڵبڕی لەسەر تۆڕ تێکشاندا. ئەو دەسته ‌ئینتەرنێتییە لە ئێستلاند میلیۆنها کومپیۆتەری لە سەراسەری جیهاندا تووش کردووە.

ئەو دەستە قۆڵبڕه ئێستلاندییە،‌ چوار میلیۆن کومپیۆتەریان لە جیهاندا بە تورجانێک بە ناوی دی‌ئن‌ئس چەینجەر ـDNS Changerـ گیرۆدە کردووە، ئەوان بە نەرمەواڵەیەک‌ خەڵکیان خڵەتاندووە و بە شێوەیەک رێنوێنیان کردوون کە کرتە لەسەر لاپەڕەی ساختە بکەن و بەم جۆرە بە هۆی ئاگاداریی سەرتۆڕەوە، ئەوانیان خستووەتە ژێر دەسەڵاتی خۆیانەوە و بەم شێوەیە 15018171 دولاری ئامریکاییان بەدەستهێناوە.

ئەم رێکخراوەیە لە ساڵی 2007وە لە شاری تارتوو لە ئێستلا وەک کومپانیایەکی ئایتی دەستی بەکار بووە.

ئف‌بی‌ئای لە راگەیاندراوێکدا ئەوەی نووسیوە کە زیاتر لە دوو ساڵە ئەم قۆڵبڕییەی خستووەتە ژێر چاوەدێرییەوە، تاکوو رۆژی سێ شەممە لە ژێر چالاکییەکدا بە ناوی ـ Operation Ghost Click ـ هیرشی کردە سەریان.

جێگری بەرپرسی ئف‌بی‌ئای لە بنکەی شاری نیویۆرکدا بە ناوی ـ Janice Fedarcyk ـ دەڵێ هۆی سەرکەوتنی ئەم چالاکییە هاوکاری نێوان هێزەکانی ئامریکا و ئێستلاند بووە کە بوەتە هۆی گرتنی 6 کەس لە بەرپرسانی ئەم کومپانیایە و دەستبەسەرا گرتنی راژەکارێکی زۆر کە بەکاریان ‌هێنابوو.

ئەو شەش کەسە گیراوە لە لایەن هێزەکانی ئێستلاندەوە راگیراون، بەڵام بە پێی وتەی ئف‌بی‌ئای، ئامریکا خەریکی ئەوەیە کە بیانباگوازێتەوە بۆ ئەو وڵاتە. زیاتر لە 500000 کومپیۆتەری ئەو وڵاتە‌ لە هی تاکە کەسی و کۆمپانیاکانەوە بگرە تاکوو رێکخراوی دەوڵەتی وەک ناسا لە خۆ دەگرێ، گیرۆدە کردووە.

بەم جۆر دەتوانی سەیر بکەی بزانی تووش بوویی:

بگەڕێ بزانە رێکخستنی راژەکاری دی‌ئن‌ئس لە کومپیۆتەرەکەتدا چۆنە:

لە پی سی دا: مێنۆی ستارتی کومپیۆتەرەکەت بکەوە، پاشان پەنجەرەیەکی رەشت بۆ دەکرێتەوە، لەوێدا دەنووسی ـ ipconfig /all ـ پاشان دوگمەی ئنتەر لێ بدە. لە شوێن راژەکاری دی‌ئن‌ئس ـDNS Servers ـ بگەڕێ و ئادرەس‌نمرەکان بنووسەوە و لەگەڵ لیستەکە بەراوەردی بکە بزانە‌ لە لیستەکەدا هاتوون.

لە ماک دا: کرتە لەسەر هێمای سێوەکە لە لای چەپی شاشەکەوە بکە و هەڵبژاردەی "‌ رێکخستنی سیستەم و نێتڤۆرک" هەڵبژێرە. کاتێک پەنجەرەکە دەکرێتەوە بەشی کارامەی نێتڤۆرکەکە لە بڕگەی چەپ و دی‌ئن‌ئس لە لای راستەوە. ئادرەسنمرەکانی بنووسەوە و لەگەڵ لیستەکەی ئەوان هەڵیسەنگێنە.
[url=https://forms.fbi.gov/check-to-see-if-your-computer-is-using-rogue-DNS]لەم بەستەرەوە[/url] لە ماڵپەڕی ئف‌بی‌ئای دەتوانی ژمارە‌ئای‌پی‌یەکە لەگەڵ لیستەکەی ئەوان هەڵسەنگێنی بزانی تێدایە.

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

پاشکۆقەبارە
Image icon Dator.jpg132.65 ک.ب.

بۆچوونەکان

دەستخۆش كاك حامیدی خۆشەویست " 15018171 دولاری ئامریکاییان بەدەستهێناو" بە دەم خۆشە !

سپاس قزوانی بەڕێز. بێ گومان زۆرە، بەوەش کەوتووە کە بە پووڵی کوێ دەیژمێری، سەردێڕی هەواڵەکە سەدان میلیۆن بوو، بەڵام بە کرۆنی سویدی. لەبەر هاسانکاری من کردم بە دولار.