تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئوبونتو پلەی یەکەمی لەدەستدا

تێکۆشەر

تێکۆشەر

بڵاوکراوەتەوە

2011/11/09

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔16۔ )

 

سیستەمی کارگێڕی بەناوبانگی ئوبونتو پلەی یەکەمی لەدەستدا لە نێوان دابەشکراوەکانی تری لینوکس. ئەمەش بەهۆی بەکارهێنانی unity ـەوە.
بە گوێرەی ماڵپەڕی [url=http://distrowatch.com/]Distrowatch[/url] کە تایبەتە بە سەرژمێری دابەشکردنەکانی لینوکس، ئوبونتو بۆ یەکەمجار دوای ماوەیەکی دوورو درێژ ئەم پایەی لەدەستدا. دەبێ بگوترێ کە شێوازی سەرژمێریەکە لەڕێگای ژمارەی ئەو کرتانەی کە لەسەر دابەشکردنەکانەوە دەکرێت ئەنجام دەدرێت.
دابەشکراوی یەکەم لە کاتی ئێستادا Linux Mint ـە. کە لە سەر ئوبونتو داڕێژراوەو هەمان گورزەکانی ئوبونتو بەکاردێنێت.
پلەکانی سێیەم و چوارەم و پێنجەم بەر ئەم دابەشکراوانە دەکەوێت فێدۆرا، دێبیان، ئۆپن سوسە

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک تیکۆشەر، دیارە لینکوس مینت، بەکارهێنانی ئاسانە بۆ بەکارهێنەرانی ویندۆز، بۆیە لە پلەی یەکەمدایە.
[b]تێبینی:-[/b]
بۆ هەموو نوسەرە بەڕێزەکان ، لەکاتی دانانی سەرچاوە ، لەلای چەپەوە نوسراوە ناونیشان، ئەگەر هەر وشەیەک لەبۆشایی ناونیشاندا بنوسیت ئەوە دەبێت بە بەستەر، جوانتریشە لەهەموو بەستەرەکە.

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

بژیت کاک زەندی، سوپاس بۆ روونکردنەوەکەت.
سەبارەت بەوەی کە لە ویندۆز دەچێت، پێناچێت ئەوە هۆکارەکە بێت. بەڵکو بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هێشتا Mint گنۆمی سێ بەکارناهێنت بەڵکو هەر گنۆمی کۆنەکە واتە وەشانی 2.32 بەکاردەبات. ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە گنۆمی کۆن زیاتر هاوڕێ بوو لەگەڵ بەکارهێنەر وەک لە وەشانی سێ.

دەست خۆش منیش هۆکارەکەی بۆ Gnome3 دەگەڕێنمەوە .

هەر بژی ئوبونتو ، هەر چەنە عەداوەتم بۆ دروست بووە لەگەڵ Unity .

بژین،

بۆ برا ؟ وەڵاهی Unity بە شەکرەوە ئەخورێ .

unity کاتی دەوێ کە جێگای خۆی بکاتەوە لە دڵی بەکارهێنەر بەڵام بیرمان نەچێت تەمەنی unity زۆرنییە هێشتا گۆرانکاری و پێشخستنی زۆر زیاتری دەوێ. ئەگەرچی لە دواین وەشان کاری زۆرتریان تێداکردووە، زیادکردنی توانای دەستکاریکردنی global menu و launcher کارێکی ئێجگار پێویستە بکرێت. هەرجەندە لە رێگای ترەوە دەکرێت بەڵام دەبێت ئاسانتر بکرێت.

لەگەڵ ئەم وەشانە نوێیە کۆمەڵێ باش Bugـی کردووە ، لەوەتەی من ئوبوونتوو بەکاردەبەم ئەم وەشانە زۆرترین جار تووشی کێشەمی کردووە بەم ماوە کەمە.

بژین،

ئوبونتو بەدەر لە کانۆیکاڵ، بریتییە لە وەشاندنی ناجێگیری دێبیان SID هەمیشە و مینت هەر ناجێگیری ئوبنتووە و تەنها شت دەیکەن ئەوەیە ڕووکاری سوزەیان لە ودا کۆپی کردووە. هەموو کلیلەکانیان هەر لە ئوبنتووە دێت.

ئەرێ برادەران ئەم گوگڵە چیە لە هەواڵەکە دەرکەوتووە؟

دروستە کاک سیا کە ئوبونتو لە دێبیانی دایکەوەیە بەڵام ئەو ناوبانگەی کە ئوبونتو دای بە لینوکس بۆ بەکارهێنەری ئاسایی، هیچ یەکێک لە دابەشکردنەکان نەیانتوانی پێشی ئوبونتو ئەو کارە بکەن. من خۆم یەکێکم لە رێگای ئوبونتوەوە بووم بە بەکارهێنەری لینوکس تەنانەت ناوی دێبیانیشم نەبیستبوو!

من باسی ئەوە ناکەم، دێبیان ڕەنگە بۆ بەکارهێنەرێکی نوێ لە لینوکس هەر نەشێت، بەڵام دێبیان لە ڕاژە و لەسیستەم دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای نەوەدەکان. لە ڕاژەدا پێشڕەوە. ئەوە باسێکی ترە، من تەنها سەرنجم لەسەر بەچکەدابەشکردنەکان هەبوو.

سڵاو کاک تێکۆشەر، کاکە ئەو گوگڵە بووە بەکلکی من لێم نابێتەوە، مۆر ناچالاک ئەکەم شتێکی تر دەنوسرێ، هەرچی لەو مۆرەدا بنوسم، گوگڵ دەرئەکەوێت.
لەوانەیە فۆرشرابێتم خۆشم ئاگام لێ نەبێ، ههههههههه

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

من ئونبنتو م زۆر پێجوانە سوسە هەر وەتر بەڵام بەرای من بە کارهێنەر زیاتر ئوبنتو بە کار دێنێت وە من وەشانە نوێیەکەم نیە ئایا چۆنە تاقیتان کردیتەوە

بژین

دایگرە و بە بێ دامەزراندن تاقی کەوە .

کاک زەندی، سوپاس بۆ روونکردنەوەکەت. سەیرە!

کاک زەندی وەک دیارە نووسراویشە گووگڵ تیم دیارە شتێ هەیە !