تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

فلاش ماڵئاوایی لە تات و تەلەفۆنی دەستی دەکات

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/11/09

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔20۔ )

 

بەپێێ ZDnet کۆمپانیای ئەدۆب چیتر پشتگیری فلاش بۆ وێبگەڕەکانی تەلەفۆنی دەستی و تاتەبژمێرەکان ناکات و گرنگی تەواو بە HTML5 دەدات.
" ستیڤ جۆبس" ی کۆچکردوو یەکێک بوو لەڕەخنەگرە سەرەکییەکانی فلاش پلەیەر، ناوبراو پێی وابوو، زۆری بەکاربردنی پاتری و بەریەککەوتنەکانی(کراش) OSX بەهۆی فلاش پلەیەر بوون، بۆیە بوار نەدان بە فلاش لەلایەن "جۆبس" وە، ناکۆکیەکی گەورەی خستبووە نێوان ئەدۆب و ئەپڵ.
هەنوکە ئەدۆب گرنگی دەدات بـــــە:
١) نەرمەواڵەی بەکاربەری بۆ مۆبایل (Mobil-apps)
٢) فلاش لە کۆمپیوتەردا بەبێ وە لە وێبگەڕدا.
٣) بایەخدانی تەواو بە HTML5 .

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

بۆچوونەکان

کەس وەک من پێی خۆش نیە :) ڕەحمەت لە گۆڕت ستیڤی گیان

Apple Won

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

بۆ ئەوەندەت پێ خۆشە کاک هیوا، دەڵێی پشکێکت لە ئەپڵ هەیە :)

ئەی جێگرەوەی فلاش چی ئەبێت ؟

[url=http://en.wikipedia.org/wiki/HTML5]HTML5[/url] کاک توانا.

کاك زندی خۆشەویست لە گەڵ رێز و سڵاو ! هەر بژیت . هیوادارەم ئەم نووسراوە بابەتەكە جوان بكات .
[url=http://en.wikipedia.org/wiki/HTML5]HTML5[/url] :
ا
وێبگەرەكانی سافاری و فایر فۆكس پاڵپشتی لێ دەكن
دەتوانی ئیمەیلەكانەت بە شێوازی ئافلاین بخوێنیت
دەتوانی بێجگە لە چوار گۆش لاپەرەكەت بە تەواوی شكلەكان دابنیت
لە گەشتی گرینگتر ئەوەی ئەگەر وێبگەرەكەت نەرمەوالی فلاشی لە سەر نەبێت ئەتۆ دەتوانی وێنە لە گەڵ دەنگەت بێت لە فایلە ڤیدیۆیی
بكار بردنی هەر بەرنامە و پرۆژەیێك بۆ هەر سیستمێك
زۆر كەس دەڵێن كە هاتوە كە جاوا لا بوات بەڵام بە پێچەوانە هاتە كە جاوا پێشكەوتوو بكات وەلێ فلاش لا دەبات چۆن فلاس هەم cpu زۆر دەگریتە خوی هەم نەرمەوالەی بۆ خوێندنەوە گەرەكە " LifeHacker "
نموونەكان :
[url=http://www.feedtank.com/labs/html_canvas/]http://www.feedtank.com/labs/html_canvas/[/url]
[url=http://alteredqualia.com/canvasmol/]http://alteredqualia.com/canvasmol/[/url]
[url=http://peterned.home.xs4all.nl/3d/]http://peterned.home.xs4all.nl/3d/[/url]
[url=http://andrew-hoyer.com/experiments/cloth/]http://andrew-hoyer.com/experiments/cloth/[/url]
[url=http://www.addyosmani.com/resources/googlebox/]http://www.addyosmani.com/resources/googlebox/[/url]
[url=http://spielzeugz.de/html5/liquid-particles.html]http://spielzeugz.de/html5/liquid-particles.html[/url]
[url=http://www.professorcloud.com/mainsite/canvas-nebula.htm]http://www.professorcloud.com/mainsite/canvas-nebula.htm[/url]
[url=http://mrdoob.com/projects/chromeexperiments/ball_pool/]http://mrdoob.com/projects/chromeexperiments/ball_pool/[/url]
[url=http://bomomo.com/]http://bomomo.com/[/url]
سەر چاوە :[url=http://webdesignledger.com/]http://webdesignledger.com/[/url]

مام تێکۆشەر، پشک لای من بەس هی پشیلەیە بەخوا :)
بەس سەرئێشەی زۆر بۆ دروستکردوم فلاش، ئیشێکی چەوری باشم بەبۆنەیەوە فەوتا، بە کابرام ئەوت لە فلاش نازانم شێت ئەبوو، وای ئەزانی دنیا بەس ئەوەیە لاپەڕەکەت شتی جوڵاوی لەسەر بێ، خواکردی چوە لای کەسێک لەبری HTML5 وێنە جوڵاوەکەی بە GIF بۆ دروستکردبوو :)

بەڕێز هیوا، ستیڤی ڕەحمەت لە بڵاگی خۆی لەسەر ڕەتکردنەوەی فلاش لە ئایفۆندا، زۆر شتێکی جوانی نوسیبوو. ئەو دەمە من هاوڕای بووم تا ئێستاش.

کاک هیوا ئەوە تەنها لەلای تۆ، پشک تەنها هی پشیلەیە.
فلاش پلەیەر هەتا ئێستا هیچ کێشەیەکی بۆ دروست نەکردووم نە لەسەر ئوبونتوکەم نە لە ئەندرۆیدی مۆبیلەکەم. دەتوانم بڵێم، پێویستیەکە کە هەبێت لەسەر سیستەم. ئیتر ئەگەر html5 باشتری بکات ئەو چاتر. بەڵام دەبێت بەکارهێنەری ئایفۆن خەون بە فلاش پلەیەرەوە ببینێ هەتا ئەو رۆژەی html5 بە تەواوی جێگای دەگرێتەوە :)

کاک تێکۆشەر
وابزانم ئەم خەونە تەنها بۆ ئەو بەکارهێنەرانەیە کە ئامێرەکانیان Jailbreak نەکراوە ئەگەرنا لە Cydia ئەتوانیت Frash دابەزێنیت بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە لە بری Flash ....

دەست خۆش فانەکان ئاپڵ کەوتونەتە هەلەکە سەما لە زۆر ماڵپەڕی جیهانی بە بۆنەی ئەم هەواڵەوە دژی ئاندرۆید،هیچ زەرەرکی بۆ دەستییەکانی ئاندرۆید نیە ، چونکە هەر دەمێنێت ەوە لە ئاندرۆید چ کاتێ ویستت دەتوانی بەکاری بێنی و بیشیسڕیتەوە ، وە هەروەها هەتا کۆتایش ئەدۆب پشتگیری هەر کێشەیەکی پاراستن دەکات لە ئاندرۆید ، وەک برادەرێ وتی فلاش لە وەشانی پێشو دە ئەوەندە خێرایەکەی زیای کردووە ، ئیتر چی؟

بژین،

تێناگەم جەماوەری ئایفۆن دڵیان بەوە خۆشە کە فلاش نامێنێ و HTML5 دێت؟!!
ئاخر، ئەوەندە بە دوای ئایفۆنەوەن تۆزێک بخوێننەوە باشترە :) هەموو پڕۆژەی HTML5 و بەتایبەت کۆدیکی لێدانی دەنگ و ڕەنگ و یەکەم کۆمپانیا لە پشتییەوەی بە توندی و هەموو یوتیوبی بۆ ئەو خزمەتە دیاری کردووە، ئەویش گووگڵە. ئەندرۆید و گووگڵ ئێستا دەستیان زۆرتر بەسەر دەنگ و ڕەنگدا گرتووە و لە داهاتوودا زۆرتر.
لە یەکێک لە بەرنامەکان جارێک وتیان ئەپڵ هەڵەیە ستیڤ جۆب هەموو شتە، منیش لای خۆم لام وابوو، کە هەڵەیە ئەو بۆچوونە. بەڵام ڕۆژگار ڕاستیکردەوە دوای نەمانی ستیڤ دڕکی ئەپڵ بەگشتی ئەوەندە تیژ نییە.
بژین

پێم خۆشە گفتو گۆ بکەین هیوادارم زانستیانە قسە بکەین بۆ ئەوەی سود بەیەکتر بگەیەنین. تەنها بۆ نوسینی ئەم وەڵامە یەک دوای نیوەڕۆم بۆ تەرخان کردن، هیوادارم سودێکی هەبێت.
هوجومەکە لەسەر منە باشترە ۲ وشە بڵێم :)
actionscript زادەی پیویستیەک بوو ئێستا نەک نەماوە، بەڵکە کەوتۆتە ناو دەریای چارەی گرفتی زادەکەیەوە. کەواتە با تۆزێک بخوێنینەوە:
ئایا ئێوەی بەکاربەری ئوبونتو، چی واتان لێ ئەکات پشتگیری بەرهەمێک بکەن ۱٠٠٪ خاوەندارێتی هەیە؟ کەس بۆی نیە دەستکاری هیچ شتێک بکات لە خۆیان زیاتر؟ ئەوە پرسیارە سەرەکیەکەی منە بۆ ئێوە یان لێرە کەس ڕیچارد ستاڵمان ناناسێت؟ (لەم گروپەی وا ئەزانن من پشکم هەیە لە ئەپڵ) ڕیچارد ستاڵمان[۵] ئەمەیە کە لە ۲٠٠٤ ئەو قسەیەی من کردم، ستیڤ جۆبس توانی بەچەکویش دایکوتێت بەسەری خەڵکانێکدا کە بەڕاستی کوالیتی لەگەڵ ئەوەی تازە فێری بوون و لەبەردەستیانە بۆیان جیا ناکرێتەوە. ڕیچارد لە ۲٠٠٤ ئەڵێ: "بەکارهێنانی فلاش لەوێب سایتەکانماندا گرفتێکی گەورەیە بۆ کۆمەڵگاکەمان" [٤] کۆمەڵگا مەبەستی ئەمریکاو کوردو یابانی نیە، مەبەستی کۆمەڵگای سەرچاوە کراوەیە چونکە ڕیچارد بونیادنەری GNU'ە کە دایکی لینوکسی وێنۆچکەکەی کاکە تێکۆشەرە.
ئایا دوای خوێندنەوەی http://www.apple.com/hotnews/thoughts-on-flash/ هێشتا ماوە بەڕێز و حورمەتەوە بە ئەدۆبی بوترێت بەڕاستی کارێکی مەزنتان کرد، خوا ئاوەدانی کا، ئیتر سەرکانی خۆشترە تا دەمەو ئێوارێ لانی کەم؟ چونکە دنیای دیجتاڵ ئەوەیە وەک دووکەسی ٤۵ و ۳۸ ساڵ بەمنیان وت دوای ۱۵ ساڵ کاتی ئەوەی لەسەر کانی ئەپڵ تۆزێک بحەوێینەوە، بەڵام نازانین کەی ئەویش وشک ئەکات و کانیاوێکی باشتر لە جێگایەکی تر ئەتەقێت.
ئایا دنیا و من و هەموومان نازانین Android بڵاوترە تا iPhone خۆ لە خۆشیا نیە.بۆچی؟ چاوی جوانە؟ جافا لە سی++ و objective c نازداردترە؟ Eclipse ڕۆح سوکترە تا Xcode؟ گەر کۆنسۆرتیەمەکەی لە پشت نەبایە، گوگڵ ئەبوایە گۆرانی بەباڵای Nexus S بوتایە. بەڵام ئایا ئەبێ وەک لە سەکۆ دانرابوو، ئایا خوا هەڵ ئەگرێ کابرا قاتێکت بەتەواوی خۆی بۆت ئەدورێت، تۆ بڵێی وەڵا ئەو خەیاتەی تر باشە چاکەتەکم بۆ ئەدورێ بەس بۆ پانتۆڵەکە ئەبێ بچم بۆ لای یەکێکی تر؟ لێرە لەبابەت دەرناچم، مەبەست ئاکشن سکریپتەکەی ئەدۆبیە بەرامبەر HTML5 لەسەر وێبگەڕەکان کە وا خەرییییکە شوکور ستاندارد ئەبن و تەرکیزیان کردۆتە سەر شتی تر بۆ بەردەوامی شەڕی باشترین بوون.
ئایا گەر HTML نەبوایە، نەک وێب بەم ساتە نەدەگەیشت بەڵکو وەک پرۆگرامی نوسین ئەبوایە پشتمان بە جەنابی PDF ببەستایە تا بۆ یەکتری بنوسین؟ وابزانم شەڕی unikurd و خودی بوونی کوردئایتیگروپیش زادەی ئەم نەهامەتیانەیە کە کاتێک کۆمپانیایەک ئەزانێت سوچێکی پارەی دەستکەوتوە، ئەپڵ خۆی لە هەمویان خراپترە لەوەدا، ئیدی تا دوا تنکۆکی خوێنی شەڕ لەگەڵ dropboxیش ئەکات بۆ ئەوەی بەشەپارەی ئەویش بۆ خۆی بێت.
کەواتە بە کورتی و بە کوردی خراپی flash کە نازانم ئێوە باشیەکەی لە کوێدا ئەبین، پێم خۆشە بەڕاستی بزانم بۆچی لاتان باشە، بەس تکایە باسی پێشتر نەکەین باسی ئێستا بکەین،بەڕای من خراپیەکانی بە کورتی و کوردی ئەمانەن:
۱. سەرچاوە نەکراوەیە [۲]
۲. سروشتی ناسەلامەتی ئاکشن سکریپت [۱][۳]
تێبینی، هەردوو paperی ۱ و ۳ کە لێرە دامناون خۆیان بۆ سەرزەنشتی فلاش نەنوسراون، بەڵکو پینەو پەڕۆی فلاشن
سەرچاوەکان
[۱]
Zhou Li and XiaoFeng Wang. 2010. FIRM: capability-based inline mediation of Flash behaviors. In [i]Proceedings of the 26th Annual Computer Security Applications Conference[/i]
(ACSAC '10). ACM, New York, NY, USA, 181-190.
[۲] http://www.apple.com/hotnews/thoughts-on-flash
[۳] Alex Moshchuk, Steven D. Gribble, and Henry M. Levy. 2008. Flashproxy:
transparently enabling rich web content via remote execution. In [i]Proceeding of the 6th international conference on Mobile systems, applications, and services[/i]
(MobiSys '08). ACM, New York, NY, USA, 81-93.
[٤] http://en.wikipedia.org/wiki/Adobe_Flash#Scripting_language
[۵] http://en.wikipedia.org/wiki/Richard_Stallman

دەستخۆش کاک هیوا، ماندوونەبیت براگیان. سەبارەت بەوەی کە ئێمە پشتگیری لە بەرهەمێکی داخراو دەکەین و پێمان ناخۆشە هتمل5 جێگای بگرێتەوە. نازانم بۆ وا تێگەیشتووی. من هەرگیز مەبەستێکی وام نەبووە، باوەرناکەم نە کاک سیا و نە کاک جوتیاریش ئەوە مەبەستەکەیان بێت. بیروڕاکانی من دژی ئەپڵە و هیچی تر. ئەوە ئەپڵە دژایەتی و ئەم و بایکۆتی ئەم و ئەو دەکا. یان پێیان وایە ئەندرۆید بەهەڵە لەدایک بووە. من ئێستاشی لەگەڵ بێت دەڵێم فلاش پلەیەر بەرهەمێکە لەسەر سیستەم، پێویستە کە هەم بێت ئیتر ئەو قسەیە هەرگیز بەمانای پاڵپشتی ئەدۆب و دژایەتی هتمل5 نییە. لە خۆشەویستی ئەدۆب نییە بەڵکو پێویستمە! بەڵام ئەگەر سبەی رۆژ شتێکی باشتر هات ئیتر خوا نەیبڕێ.
سەبارەت بە هجومەکەش، بەخوا برا من حەدم نییە هجوم بکەمە سەرکەس، تەنها بیروڕا دەربڕینەو هیچی تر.

کاک هەردی، ئەو کردارە بۆ هەموو کەسێک گونجاو چارەسەر نییە، خەڵک هەیە نازانێت Jailbreak چییە. هەیە نایەوێت گەرەنتیەکەی بفەوتێ بەهۆی نەبوونی فلاش پلەیەر و گۆڕینی پاتریەکەی.

تەنها وێبداڕێژە کە نایەوێ واز لە ئەکشن سکرێپت و ئەدۆب فلاش بێنێ , ئەی بۆ گووگڵ خۆی یەکەم کەس واز لە بەکاربردنی ئەدۆب ناهێنێ ؟ چی کردووە تا چی تر من ئەدۆب فلاش بەکارنەبەم بۆ سەیرکردنی گۆرانیەک لە یوتوب ؟ , سەرچاوەکراوەکان خۆشیان تا ئێستا هیچ هەنگاوێکیان نەبووە , بۆ ؟ ئایا همتل ٥ شایەنی ئەوە نییە بیخەیتە جێی بەرهەمەکەی ئەدۆب ؟ ئان مەسەلە چییە ؟
منیش دژی بەرهەمەکەی ئەدۆبم , زۆربردنی بیرگە و cpu .... , بەڵام سوپاس بۆ ئەدۆب کە خزمەتێکی باشی پێشکەش کردووە بە هەموو کەموکوڕیەکانیەوە .

من بە کوردی پەتی لەسەرەوە نوسیومە، کە بەڵێ ستیڤ واتا ئەپڵ هەقیان بوو کە فلاشیان لە ئایفۆندا نەبوو، وە من خۆم بابەتەکەی ستیڤم خوێندۆتەوە لەسەر ئەو کێشەیەی کە ستیڤ بەداخەوەیە و بە ئازاری باسی دەکات، بەڵام هەق بوو!
فلاش وەکو شوڕشێکی نوێ بوو بە ئێستاشەوە، بازدانیشی بەڕاستی کرد. بەبێ ئەو ئەو چێژەی لە ڕەنگ و دەنگدا هەیە نەدەبوو هەرگیز. وە جۆرە پەڕگەی SWF سەرچاوەکراوەیە. بەڵام لە ژێریدا هەزاران شت دەشاردرایەوە هەمیشە کێشەی پاراستنی هەبووە، دیارە کوردیش جوانی وتووە:
داری بەرز بەردی تێ ئەگیرێ.

کاک ئاکار دەمێکە گووگڵ یوتوبی لە گۆڕیندایە و بەرەبەرە هەمووی کردووە بە HTML5
youtube.com/html5
بەڵام بە داخەوە WebM کرد بەسەر ئەوانەی ترەوە و h.264 کوشت.

کاکە تێکۆشەر، دێڕی "هوجوم" بۆ کردنەکە بە نیشانەی ":)" هاتبوو کەواتە هیچم لە دڵ نیە.
بەڕێز سیا، پەیامەکەتم خوێندەوە بە دڵنیاییەوە.
کاک ئاکار دەست خۆش، ناوی فلاش لە API ی ئاندرۆید تەنها فلاشی کامێرایە. ئەم بابەتەی تەک کرەنچیش شتێکی گرنگی تیایە کە جگە لەوەی گوگڵ وازی هێناوە لە API ی نەخشەکانی بۆ فلاش و سەرچاوەیەکیشم دەست نەکەوت ئەوە پشت ڕاست کاتەوە کە وەشانەکانی داهاتوی کرۆم فلاشی لەگەڵدا بێت.
http://techcrunch.com/2011/09/02/google-abandons-maps-api-for-flash/
تەنها پێم خۆش بوو بابەتەکە دەوڵەمەنتر بکەم و هیچی ترو زەڕەیەک هەستم بە هیچ شتێک نەکردوە. کاکە جار جار مەجال بدەن با پیاو بە دڵی خۆی قسە بکات خێرا ئێوەش هەست مەکەن شتێک هەیە. قسەیەو ئەکرێت و هەقە یەکتر باشتر بناسین :) ئەوە ئێستا هوجەمەکە بەتەواوی لەسەر منە :)

بە مایکرۆ ئەم هەواڵەش گەرم کەمەوە باشە، Occupy Flash!
Cool
http://www.bbc.co.uk/news/technology-15797399
کەواتە هەر ئێمە نین!