نوێکردنەوەی کوردئایتیگرووپ 2
دیارە دوای نوێکردنەوەی کوردئایتیگرووپ زۆر تێبینی و بۆچوون هەن سەبارەت بە ڕووکار و بەشە جیاکان.
گرنگترین کار کە ئەنجامدراوە، گۆڕینی دروپالی 6 بۆ 7 بوو.
بۆ ڕەچاوگرتنی هەموو تێبینی و ئامۆژگارییەکان، دەکرێت بەیەکەوە ڕووکارێک درووست بکەین کە بەدڵی هەموو لایەک بێت. مەبەست لێرە دەنگدان نییە لەسەر ڕووکارێک بەڵکو پێشکەشکردنی بیرۆکەیە. لەهەمان کاتدا دەتوانین لۆگۆیەک هەڵبژێرین، هەرچەندە بەڕای من هەڵبژاردنی فۆنتێک بۆ ئەم مەبەستە خۆی لە خۆیدا لۆگۆیە.
هەر چۆنێک بێت، پڕۆسەی گۆڕانکاری بە پێی کات لەوانەیە چەند مانگێک بخایەنێت.
ڕێز و سڵاو
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
دەستخۆش و ماندوونەبی کاک بەردەقانی،
برادەران زۆر پێشنیار و بۆچوونی تەواویان خستەڕوو ،منیش ئەم چەند خاڵە زیاتر مەیلی ڕاکێشام:
وەکو کاک سیامەندیش وتی ،لە سەروو بەیداخ مەودایەکی زۆر زیاتر لە پێویست هەیە کە لە بنەڕەت کردنەوەی ماڵپەرەکە ئەوەی دیار دەبێ تەنها لۆگۆکەی کوردئایتیگرووپ و ئەو مەودایەیە. هەر لەسەر هەمان باس ،مەودای نێوان سەرەتای هەواڵەکان و هەڵبژاردنەکانی بەکارهێنەر کەمێک زیادە.
خاڵێکی گرنگ ئەوەیە کە لە ماوەی پێشووشدا باسێکی لێوە کرا ،ئەویش هاوپۆلەکانە. سەرەکیترینیان (هەواڵ - ڕاپۆرت یان هەموارکردن وەکو (Review) ,پڕۆژەکانیش (کە هەیە).. هتد گەر پێویست بێت. ).
بۆ پەڕەی هەواڵەکان واتا پەڕەی سەرەکی ،تەنها سەردێڕی هەواڵەکە دەردەکەوێت ،من وای بە پێویست دەزانم کە کورتەیەک لە هەواڵەکە دەربکەوێ و پاشان درێژەی هەواڵ. هەم بۆ خوێنەر و هەم بۆ پاراستنی سەردێڕی هەواڵەکان لە یاریپێکردنیان و سەردێڕی بەناو سەردێڕ.
دیزاینیش هەروەکو وترا ،لۆگۆیەکی بێ خەوش و ئیتر کاتی ئەوەش هاتووە کوردئایتیگرووپ شێوازی خۆی هەبێ ،ڕەنگی خۆی بگرێت.
بمێنن لە خۆشیدا.
بۆ مەسەلەی لۆگۆکە، وای بەباش دەزانم خۆت داوا بکەی لە هەموو ئەندامان کە هەر یەکەو ئەگەر بە قەڵەم رەساسیش بێت لۆگۆیەک دروست بکەنو لێرە پیشانی بدەن ئینجا گونجاوترینیان هەڵبژێردرێت و لەلایەک دیزانەرێکی باشەوە ڕێکو پێک بکرێت و پاشان دابنرێت :)
زۆر دەستان خۆش بێت کاک بەردەقانی زۆر سادە و جوانە، من دوێنێ کە سەردانی ئێرەم کرد وام زانی بەهەڵە هاتووم بەلامەوە هەندێ جوان نەبوو چونکە بە ستایلەکەی پێشتر ڕاهاتبووم، بەڵام کە ورد بوومەو بینیم سادە و جوانە. وەک برادەران ئاماژەیان پێکرد زۆر بۆشایی هەیە لە تەنیشەتەکانەوە، هەڵبەتە ئەوەی سەرەوە چاککراوە دەست خۆش، خۆزگە فۆنتەکە هەر ئەوەی جاران دەبوو کورد وێب و وەیەک ڕەنگیش دەبوون، بەڕای من کوردئایتیگروب(نوسینەکەی سەرەوە) خۆی لۆگۆیە، شکڵی نوسینەکەی زۆر جوانە بە لاتینی، ئەو فەرمانەش نەماوە کە بۆ نیشاندانی کۆمێنتێک پێش بڵاوکردنەوە هەبوو، دووبارە دەستخۆش.
كاكە بەردە لە گەڵ رێزوو سڵاو بە تەواوی لەگەڵتام وایە كاری درووستكردنی رووكار كاری تیمیە دەی فەرموون وا هەر لێی ئەڵێن ئادەی دوو ستایلی بەشی باش پێشنیار بكن ! هەمووكەسێك بۆ قەسە ئازایە !()
- سەروو بن قەسەم ئەمەی كە ئەم رووكارە بە تایبەتە
- لە وەڵاتانی خوا پێداو درووستكردنی پرۆژەیێكی لەمە چكۆلەتر كاری تیمێكی بەهێزە كە هەر یەك لە بەشێك پێشكەوتوون ئەویش ستایلێكی گۆڤار لێرە ، ئەویش تاكێك درووستی كردوە.
- ئایا پاڵپشتی لە دیتابیسە كە بس نیە ؟
- ئێستا پێتان خۆشە یارمەتی بدن ! ئەم ماڵپەرە نموونەی كۆدی ستایلی جۆرواجۆری زۆرە لە سەر دانەیێك بۆ بەشێك لە ستایلی پێشنیاریتان كڵك لێ وەربگرنوو بیخنە روو :
[url=http://www.htmldrive.net/]http://www.htmldrive.net/[/url]
! دەڵێن لۆگۆ بەراستی عەیبە بۆ مەگەر كۆمپانیە گەورانە زۆریان لۆگۆی تكسیان نیە
كاكە دنیا ئاخرەتیە
سەڵاو
کاک بەردە گیان مەبەستم رووکارەکەیە لە لای ڕاست و چەپەوە مەوداکەی زۆرە، ئەگەر بکرێ بە ڕەنگیگی یەک کەم کاڵتر یان تۆختر دیاری بکرێ، یان جیا بکرێتەوە لە باکگراوندی نوسینەکاندا وەک ئەوەی خواری خوارەوە، هەڵبەتە مەبەستم چوار ئاڵاو و کۆترەکان نیە. کاکە کێژوان بڕوا بکە باشم بزانایە یەکسەر پێشنیارم دەکرد، من تەنها خوێنەرم لە کورد ئایتیگروپ و هیچی لێ نازانم . وایە لۆگۆ پێویستە، ئەوەی دورپال بۆ نمونە، یان لینکوس، تویتر زۆر جوانن. شتێکی لەو جۆرە تەعبیر بێت لە بیرۆکەی سایتەکە، دەستان خۆش دووپارە
ئەگەر بکرێت:
١/ چالاکردنی BB-code یا هەرنەبێت کۆدەکانی ، URL و Youtube چالاکبکرێت لەبەشی بابەت و هەواڵ.
٢/ هەواڵەکان پێش ئەوەی درێژەش بخوێنیتەوە، کەمێک سەردێڕ قەڵەوتربکرێت لە ناوەڕۆک.
٣/ سەرچاوە ، جوان نییە هەموو بەستەرەکە دەربکەوێت ، چونکە جاری وا هەیە بەستەرەکە زۆر درێژە ئەوەش بەناشیرینی دەردەکەوێت.
٤/ ئەگەر پاشبنەما کەمێک ڕوونتر بکرێتەوە مالپەڕەکە جوانتر دەبێت و تێکستەکانیش جوانتر دەرکەون، پاشبنەما وەکو ئەم جیگە بۆچوونەبێت و ئێرەش کەمێکیتر ڕوونتربێت.
سەرکەوتوبن
هەر منم یان ئێوەش ناتوانن لە dictio بچنە ژورەوە؟ ئەمهێنێتەوە بۆ kurdirgoup.org/user و دوایی هیچ! ئەچمەوە بۆ dictio....org هەر ئەڵێ login with kurditgroup
بەردەی بەڕێز؟
ئیمەش هەمان کێشمەمان هەیە، چوونەژوورەوەی کورد ئایتی لەگەڵ Dictio ڕەبتیان نەماوە، پێم وایە هەر خەریکەخاسی دەکات.
[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]
نە کردنە کوردی گرینگتری و بەر چاو ترین شوێن کە ئەویش گەرانە کاتێ هێجت نە دۆزیەوە ئەم هەلەیە نیشان دەداتگەڕانەکەت بێ ئەنجام بووCheck if your spelling is correct.Remove quotes around phrases to search for each word individually. [i]bike shed[/i] will often show more results than [i]"bike shed"[/i].Consider loosening your query with [i]OR[/i]. [i]bike OR shed[/i] will often show more results than
کاکە بەردەقانی دەستەکانت خۆشبێت بۆ گۆڕانکاری چاکسازییەکان، لەم هەواڵەدا یەکەم وشە کە Zet کردبووم بەبەستەر BB-code کەی دەرکەوتبوو، بەڵام کە کرتەت لەسەر دەکرد بۆ درێژە دیار نەدەما، بەستەرەکەم لابرد کردمە Bold قەڵەوم کرد، بەهەمان شێوە کۆدەکەی دەردەکەوت، بەڵام لەدریژەدا چاک دەبێت.
[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

کاکە دووبارە دەست خۆش بۆ نوێکردنەوە و کاتێکت سەرف کردوە لە بەرزکردنەوە و ڕاست و چەپی ڕووکار ... , بەڵام ئەم ڕووکارە بۆ سایتێکی هەواڵێ بە ڕای من نابێ لەوەتەی وایە بە خودێ ئەڵێی بە زۆر ئەمهێنن بۆ ئێرە .
کاک سەفیین دووبارە ئێستا ناچێتە ژورەوە بۆ دیکتیۆ .
بژین،
زۆر چاکە، سەفەرێکی خۆش.
بژین،
سڵاو هاوڕێیان، دەست خۆش دیزاینێکی سادە و جوانە، بە ڕای من بە فۆنتی کوردوێب زۆر جوانتر نووسینەکان دەردەکەون. هەوەها هیوادارم کێشەی لێکپچڕانی نووسینەکان چارەسەر بکرێن. لۆگۆیەک خراپ نییە و ئەگەر تەنیا بە نووسینەکەش بێت، باشترە فۆنتێکی تایبەتی بێت کە لە نووسینێکی ئاسایی جیا کرێتەوە. دەست خۆش.
ئەمەیان باشتر دیارە , بۆ تاقیکاری لۆمان دانێیت و تاقیبکەینەوە , بژیت .
ترافیک لایتیش بێت، جوان دیارە، ئەمەی ئێستا فۆنتەکان بۆ نوسین زۆر خۆشن ، کەبەلاتینیش بنوسی زۆر جوانە، بەڵام بە سۆرانی وەکو Unikurd web جوان نییە، بەڕای من و زۆربەی هاوڕێیان، لەوانەش هی ئەوەبێت ڕانەهاتووین لەگەڵیدا.
بژین رێكوو پێكە
حەزم بەو ترافیک لایتەیە، زۆر جوانە!
دەستخۆش.
دەستەکانت خۆش بێت، زۆر جوانە.
[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]
دەستخۆش ئێستا جوانتر دیارە،
پرسیارێک:
لە هەندێک پەیام وشەى [b]undefined[/b] یان لۆگۆى GooGle دەردەکەوێت،بۆ؟ ئەگەر هەڵە نەبم کاک بەردەقانى لە پەیامێک ئەمەى نوسى ببوورن لە بیرم نەماوە لە چى پەیامێک بوو!!!
سەرکەوتووبن
کاک ئامانج، ئەو کێشەیە لە بەشی هەژمار ، لەوێدا دانانی مۆر چالاک ناکرێت، هەڵەیەک هەیە ئیتر نازانم هەر منم ، یا ئێوەشە، ئەگەر بکرێ ، برادەران کەسێکتان مۆرەکەتان چالاک بکەن و لینکێکی دابنێن، بزانن ، کار دەکات؟
لای من مۆر چالاک ناکرێت.
مامە زەندى لەم بابەتیش وایە!!!
[url=http://kurditgroup.org/node/13956]http://kurditgroup.org/node/13956[/url]
سڵاو.
من ئەمڕۆ بابەتێکم بڵاوکردەوە، کە پێش دوو هەفتەیەک دەبێت دەستم بە نووسینی کردوە و لای خۆم پاشەکەوتم کردبوو، ڕێکەوتی بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە ڕێکەوتی پێش دوو هەفتەیە کە هەواڵەکەی تیا دروست کراوە، خۆی دەبوو ڕێکەوتی ئەمڕۆ بێ هی بڵاوکردنەوە کە.
تەماشای [b]http://kurditgroup.org/node/14080 بکە. بەوەدا هەستم پێکرد، کە کەوتووەتە بنەوەی هەواڵەکان، ئایا دەکرێ ئەوە چاک بکرێت؟؟[/b]
[b]
[/b]
كاك بەردە خۆشەویست سڵاو دستكاری ئەم بارەت لە سەر پەڕەی سەرەكی و فەرهەنگەكە زۆر نایابە بە خێرایی سەر هێلی من كە ٣٨ كیلۆبایتە زۆر بە رێك وپێكی باز دەبێت هەر بژیت هەر بژیت دەستخۆش سەرۆك بەردەی نەمر .