تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ کۆدکردن

لە چی ئەدیتەرێک کۆد ئەکەیت؟ و بەیەک دێڕ بۆ؟

هیوا

هیوا

بڵاوکراوەتەوە

2011/11/01

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔8۔ )

بێزار بووم لە بازبازێنی Eclipse بۆ Xcode کاتی ئەوەیە شتێک (ئەدیتەرێک) بەچاکی فێر بم. کاندیدەکان
۱. Emacs - بەلاش - لەبەر ئەوەی ل تراڤۆڵدس بەکاری ئەبات (MicroEmacs) لە ڕاستیدا
2. TextMate - بەپارەیە 45 یۆرۆیەک - لەبەر ئەوەی ئەپڵ خۆرەکان عەزیان چویتێ و منیش عەزم چویتە ئەپڵ.
مایک ئازادە بەڵام لەبابەت دەرمەچۆ تخوا.
بۆ ئیحما
http://en.wikipedia.org/wiki/Editor_war

سڵاو،
لەسەر ماک کە زۆرجار لە کۆنفراسەکانی پێشکەشکردنی بەرهەمەکانی ئەپڵیش تەماشای بکەی، دەبینی لەسەر کۆمپیوتەری پێشکەشکارەکە دامەزراوە. ئەویش [url=http://www.barebones.com/products/textwrangler/]TextWrangler[/url]ــــە.
[url=http://www.barebones.com/products/textwrangler/]TextWrangler[/url] هەرچەندە وەشاندنێکی تری هەیە بەناوی BBEdit کە بەپارەیە، بەڵام ڕام وایە زیادەیە پارپێدانی. ئەوە زۆر گرنگە TextWrangler هەمان کات جیاکەرەوەیە، گەڕان لە ملیۆنەها پەڕگە دەکات، دەتوانێت بۆ نمونە دۆکۆمێنت و بوخچەی پێبەراورد بکەی (ئەمە کاتێک کاری وەرگێڕان و سکریپ دەکەی، تەواو تەواو پێویستییەکە نەبێتەوە)، وەگەڕخستنی کۆدەکان و Debuging ......هتد
[b]تێبیینی: ئەگەر تا ئێستا هەر بەکارهێنەری مشک و GUI بویت، توخنی [url=http://chawg.org/wiki/VIM]VI Vim[/url] و [url=http://chawg.org/wiki/Emacs]Emacs[/url] ئەوانە مەکەوە. Emacs هی ڕیچار ستاڵمانە، ئەمە خۆی عاسییە چجا دەستکاریکەرەکەی.[/b]

بژین

سوپاس کاکە سیا، تەماشای[url=http://www.barebones.com/products/textwrangler/] TextWrangler [/url]ئەکەم. ڕاستی Vi Vimو هاوشێوەکانیم بەکارهێناوە بەڵام وای لێ هاتوە لە eclipse ئەچم esc دا ئەگرم وا ئەزانم xcode و بە پێچەوانەشەوە cmd+spc دا ئەگرم وا ئەزام لەولام. گرفتەکەش لەوەیە ئاندرۆید و ئایفۆن دروستکردنی شتێکی سادەش بۆیان بەبێ eclipse و xcode سەختە، بەڵام ئەمەوێت فێری یەکێکیان بەچاکی بم و نەجات.

من Emacs بەکاردێنم چونکە 20 پەنجەم هەیە.
دەتوانیت وا بیگونجێنیت، هەموو کارە پێویستەکان ئەنجام بدات، لە ژەنینی مۆسیقا تا یاری و ناردنی ئیمێڵ و هتد

شتێکی تریش, لەبەر Lisp
بەڕای من زیرەکترین داهێنانە لە مێژووی زمانەوانیدا:
http://www.paulgraham.com/quotes.html

ئەگەر ویندۆز و لینوکس بیت و بە ڕووکارەوە [url=http://sourceforge.net/projects/mooedit/files/]Medit[/url]. یان [url=http://netbeans.org/]Netbeans[/url] کە تۆزێک لە Eclipse سووکترە. بەڵام لەسەر ماک بۆ کوردی و IDE زۆر باش هەیە و سەرچاوە کراوەیە بەناوی [url=http://www.activestate.com/komodo-edit/downloads]Komodo[/url].
بژین

پێشنیاری [b]Emacs[/b] دەکەم هەرچەندە بۆ چەند کاژێرێک بەکارم بردووە بەڵام خێرا ئامراەزاکان ئەهاتە بەر دەست و خێرابوو لە نووسین هەرچەندە بۆ [b]TextMate[/b] تاقیم نەرکردووەتەوە و ئێستا سەیری ڕوومەتەکەیم کرد لە گووگڵ وە VI Vim تێی هەڵە بەڕاستی سەڕەتانە .

VIM بۆ ئەوانە ناشێت گرافیک بەکاردەبەن.

لەو دوو کاندیدە منیش Emacs پەسەند دەکەم.
زۆرجار پرۆژە و زمانەکان و ئارەزووی خۆشت بڕیاردان ئاسان دەکەن، بۆ شێڵ لەسەر لینوک Vi باشترە، بۆ پرۆژەی دۆت نێت ڤیژواڵ ستۆدیۆ لەسەر ویندۆز بۆ کاری تر Eclipse. ئێکلیپس زیادەکراوی زۆرە و کارئاسانی زۆری تیایە تەنانەت بۆ دیزاینیش، ئەگەر من بۆ ماک و بەرهەمەکانی ئەپڵ نەرمەواڵە دروست بکەم ئەوا دەچمە XCode و واز لە Eclipse دێنم.