تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

پانەسۆنیک و تاتێکی پۆڵایین

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/11/08

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔16۔ )

 

کۆمپانیای Panasonic ی ژاپۆنی ، تاتەبژمێرێکی دروستکردووە بەناوی "Toughpad FZ-A1" ، ئەم تاتە تەواو جیاوازە لەوانیتر، ئەگەر لەبەرزایی ١٢٠ سم وە بەربێتەوە زیانی پێناگات و پارێزراوە لە تۆز و تەڕبوون، دەتوانرێت لە پلەی گەرمی نێوان ١٠ بۆ ٥٠ پلەدا بەکاربهێنرێت.
"تەفپاد" مۆنیتۆرەکەی ١٠،١ ئینجە و لەڕۆژی ڕووناکدا دەتوانی بخوێنیتەوە ، ئەمە تایبەتمەندییەکە لەوانیتردا نییەو سیستەمی کارگێڕی ئەندرۆید ٣،٢ لەخۆگرتووە ، پاترییەکەی بۆ ماوەی ١٠ کاژێر بەرگەدەگرێت.
کێشی ئەم تاتە قورسە ٩٧٠ گرامەو پیشانگەرەکەی ٧٦٨x١٠٢٤ پیکسڵە و چارەسەرکەر(پرۆسێسەر) ١،٢ گیگاهێرتزە و بیرگەکەی (ڕام) ١ گ.ب .
هەروەها دوو کامیرای لەخۆگرتووە ئەوەی پشتەوە ٥ م .ب وە پێشەوە ٢ م.ب وە Bluetooth v2.1 + EDR, 802.11a/b/g/n Wi-Fi, GPS و مایکرۆ USB و مایکرۆ SD و مایکرۆ HDMI لەخۆگرتووە و دەتوانیت بە 3G یەوە بیکڕیت.
دەتوانن بە هەردوو ٣٢ گ.ب و ١٦ گ.ب بیکڕن و بڕیارە لەبەهاری ٢٠١٢ بکەوێتە بازاڕەوە بەنرخێکی گران لە ٨٥٠ بۆ ٩٩٩ یۆرۆ.

[Youtube]VxGw3zr5u3M[/youtube]

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

بۆچوونەکان

سەرسامم بە بیرگەکەی 1گ ب زۆر خێرا دەبێت بە رای من پێشبینی دەکەم کە زۆر باش بێت بەڵام ئایا 3Gدەخوێنێتەوە ئایا GSMپاڵپشتی دەکات

نووسەری بابەت دەكرێ پێمان بڵێی - كاژێر - ت لە كوێوە هێناوە ... ئەم وشە بێخاوەنە كەس نازانێ بۆ و كێ و لە كەی لە كاتژمێرەوە خۆی گۆڕی بۆ كاژێر ؟ تكایە ئێوە بە لاسایی كردنەوەی رادیۆكانی باشوری كوردستان ، زمانی كوردی تێك مەدەن.

ئەی بڵێ سەعات؟!

دەستخۆش مام زەندی.

سوپاس بۆ ئەم هەواڵە، بە ڕاستى بە پێی ئەم ریکلامە بێت بەرهەمێکی نایابەو زۆر تۆکمەیە وە فرۆشێکى باش بۆ خۆی دەستەبەر دەکات. سەرکەوتوو بن

پاشکۆقەبارە
Image icon Panasonic-Toughpad-A1.jpg41.82 ک.ب.

دەستخۆش بۆ هەواڵەکەت، دەڵێن دڵ ئاگای لە دڵە، منیش دوێنە تاقیم کردەوە و "کوردئایتی گرووپ"یشم پێ نووسی، ٦٤ گیگ بوو بە سۆرانی زۆر جوانیش دەینووسی، پرۆگرامێکی تێدابوو بە ناوی "کویک ئەدیت" کە بە سۆرانی یان هەر زمانێکی دیکە دەتوانی پێی بنووسی. زۆر کارئاسانی تێدا کراوە. دەتوانی سەیری ئەم وێنەیە بکەی.

پاشکۆقەبارە
Image icon Kurditgroup.jpg33.32 ک.ب.

کاکە زەندی دەست خۆش
وابزانم گرفتێکی گەورەت بۆ حەلکردم، جیۆلۆجیستەکان بۆڵە بۆڵیانە ئەڵێن ئەم ئامێرانە ناسکۆڵەن و بەدەستمانەوە ئەشکێن، تەڕ ئەبن و هتد. ئەمجارە ئەڵێم ئەوە ئێوەو ئەوەش تاتەیەکی پۆڵاین :)

کاک کاردۆ بۆتانی کاژێر واتا کاتژمێر ئەی خۆ ناشنوسێت سەعات وئەو شتانە

کاردۆ بۆکانی، تۆ بۆ چەلحانێ و ڕێسان دێیتە ئێرە، ئەگینا دوای چەندین پەیام نازانیت و ناشتەوێت بزانیت فەرهەنگەکە و زکورد و فەرهەنگی کراوە ...هتد لێرە چین و لە چیەوە هاتوون. بەردوام هێرش بێتام بە کوردییە شەق و شڕەکەتەوە دەکەیتە سەر کەسێک بە پاراویی دەنوسێت.
بۆیە ماڵت ئاوابێت، دەستبەرداری خزمەتەکەت بوین لێرە، چونکە تۆ نامانخوێنیتەوە.

بژین

کاک کاردۆ من دامهێناوە ئەو وشەیە ئایا هەڵەکەیم پێ بڵێ بە بەڵگەوە ؟

لە بەر ئەوەی سیا كاردۆ بۆكانی لێ بلۆك كردم ، بەو پێناسەوە بۆچوونم نووسی
@ sia : منت بلۆك كرد . دەكرێ پێم بڵێی بۆ ؟ ئێوە تاقەتی رەخنەتان نیە ، پێم بڵێ ڕەخنە مەگرە ، منیش دەڵێم جار ، چی دەكەن بیكەن . و ڕەخنە ناگرم .
من هێرشم بۆ كەس نەكردووە و كەسیش ناناسم تا كێشەیەكم لەگەڵی هەبێ ، ێەوەی نووسیومە كۆمەڵێك پرسیار بووە و بە دووای وەڵام بووم كە كاك سیا زەحمەتی كێشا قڕ و قاپی (بلۆك) كردم . رووی قسەم لە جەنابی وردە دیكتاتۆرەكەی ناو كوردئایتی گرووپ نەما .

@ ئاكار : من ناڵێم بنووسە سەعات . من وەك لە سەرەوە نووسیبووم وشەكە خۆی كاتژمێر ە كە پێكهاتەكەی دیارە لە كات و بژاردن لە فۆرمی بكەر دا واتە ژمێر درووست بووە ، بەڵام كاژێر چۆنە؟ كوا كاژێر ماناكەی خۆی دەبەخشێ ، ێەم هوشەیە بۆ یەكەم جار دوو ساڵ لەمە بەر لە نێو گۆفار و رۆژنامە و رادیۆ ناوخۆكانی كوردستانی باشور هاتە سەر زمان بێ ئەوەی كەس بزانە لە كوێوە هات ماوەیەك كاری پێكرا كە دوواتر بە تووندی ڕەخنە لەو جۆر سەرو كلك بڕینی وشەكان كرا و ئیتر ئەم وشەیە بەرە بەرە ڕاگەیاندنەكان كردیانەوە بە كاتژمێر . ئێستاش حەق نیە ئێوەی كوردیزان بە لاسایی لەو دەق و وتار و وتانەی ئەوێ وا بنووسن .

تێبینی : نووسینەكانم جاری وایە هەڵەی تێدەكەوێ ، ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی شوێنی پیتەكان لە كیبوردی كوردئی تی بۆ ماك لیۆن تا ڕادەیەك گۆڕاوە، بۆیە تەواو لە سەری ڕانەهاتووم .

کاک کاردۆ من نەموتووە سەعات !, باشە پێم خۆشە گفتوگۆیەکی سەرهێڵی بکەین ئەگەر بکرێ ئیمەیڵ ئادرێسەکەت بە پەیامێکی تایبەت ڕەوانە بکەی , بژیت .

سڵاو کاک کاردۆ@ کاکە گیان من هەرگیز لە ڕەخنەکانی تۆ زۆیر نابم، برای بەڕێز،
کاتژمێر : Watch :
کاژێر: Hour
بەڕای بەڕێزتان گونجاوە بۆ هەردووکی کاتژمێر بەکاربهێنی ، کات- ژمێر : بریتییە لە ئامێرێک کە کات دەژمێرێت ، ئەگەر باو باپیرانمان هەڵەیەکیان کردووە، بۆ ئێمە دەبێ دووبارەی کەینەوە، من هەزار دەستخۆشی لەو کەسە دەکەم وشەی کاژێری داهێنا،چونکە پڕکردنەوەی کەلێنێکی زمانەکەمان بوو.
لەگەڵ ڕێزم

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

Dest xosh kake Zandy giyan bo dwain peyamet, xozge hemo kesek dil u deroni toi bo rexne gerten boaye.
Kake Naser giyan cenabishet eger persiyaret heye le sekoi persyarda detwani binosi. Serkewto bi.

دەست خۆش مامە زەندی گیان بۆ هەواڵەکە شتێکى نایابە
بەڵام نرخەکەى یەکجار زۆرە ئەگەر هەرزانتربێت / بکرێت زۆر باشە من وەک خۆم ئەم نرخەى پێ نادەم هەرچەندە شتێکى نموونەیە بە لاى منەوە
بژین

زۆر سوپاسی وشەجوانەکانت ئەکەم کاک حامیدی بەڕێز.
کاک هیوا و Mr. Zana@ ئەمە زۆر تۆکمەیە، بەڵام نازانم بەرهەمەکانی Panasonic بۆ ئەوەندە گران بەهان، ئە مەبۆ گەڕیلا و پێشمەرگە چاکە.
منیش پێم وایە زۆر گرانە، باوەڕناکەم ١٠٠ هەزاری لێبفرۆشن.

undefined

کاک ناسر گەر کێشەیەکت هەیە وا باشترە لە سەکۆ بینوسیت نەک لێرە