هاککەران هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل
دوێنێ یەک شممە ٦/١١ گرووپی هاککەری بەناوبانگ "Anonymous" هێڕشیان کردە سەر مالپەڕەکانی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل (IDF) و مالپەڕی زمانی ئینگلیزی موساد و مالپەڕی ئاسایشی ئیسرائیل کە ناسراوە بە Shabak یان Shin Bet.
بەهۆی ئەم هێڕشانەوە چەند ڕایەڵەیەکی ئەو مالپەڕانەی ئەماژەم پێکردووە داگیرابوون رۆژی یەکشەممە.
ئەم هێڕشانە لەکاتێدا کرا کەوا رۆژی هەینی گرووپی هاککەری " ئەنۆنیمس" هۆشداریان دایە ئیسرائیل کە ڕێگە نەگرێت لەو کەشتییانەی کەوا یارمەتی و کەلوپەلی خێرخوازیان بۆ هەرێمی غەزەی فەلەستین پێ بووە کە لە وڵاتانی کەندا و ئایرلاندەوە نێردرابوون.
وتەبێژێکی حکومەتی ئیسرائیل لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی هەواڵی [url=http://news.idg.no/cw/art.cfm?id=DAE4A593-C22B-3044-24FB8A6822D0862F]ComputerWorld[/url] ،وتی داگرتنی ئەو مالپەڕانە بەهۆی هەڵەیەکی یەکێک لە ڕایەڵەکانەوە بووە، بەڵام لەڕاستیدا هاککرابوو.
هەروەها مالپەڕی حکومەتی ئیسرائیل داگیرابوو ، بەڵام "Ofir Gendelman" وتەبێژی حکومەتی ئیسرائیل یەکشەممە لە[url=https://twitter.com/#!/ofirgendelman/status/133245645866811393]Twitter [/url]نوسی بووی کەوا هۆکارەکەی هەڵەی بەریەکەوتن (کراش) بوو نەک هێرشی هاککەران.
شایانی باسە گرووپی " ئەنۆنییمس" رۆژی هەینی لە[url=http://www.youtube.com/watch?v=Str1Tpji_oE&feature=related] گرتەیەکی ڤیدیۆیی یوتوبدا[/url] بە توندی ڕەخەنەیان لە حکومتی ئیسرائیل گرتە کەبەناوی بەرگری لە تیرۆر، ڕێگە بەهاوکاری مرۆیی نادا تۆ دانیشتوانی هەرێمی غەزەی فەلەستین.
[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش کاک زەندی گیان، پێ دەچێ ئەم گروپە هاککەرە زۆر باش بن، ئەمساڵ کە بانکی پایباڵ و بانکەکانی تر رێگەیان نەدا کۆمەکی پارەکان بگاتە جولیان ئەسانگ و ویکی لیکس هەڕەشەیان کرد کە بانکەکان هاک دەکەن.
دەست خۆش كاكە زندی خۆشەویست وەڵا هەك ،هەر لە خۆیان جوانە
سوپاس کاک زه ندی
ده سیان خۆش بێت یا خوا.
http://www.youtube.com/watch?v=QNxi2lV0UM0
ئەی بڕیار نەبوو سێ ڕۆژ لەمەوپێش فەیسبووک هاک کرابایە لەلایەن هەر ئەم گرووپەوە ؟Operation Facebook
http://www.youtube.com/watch?v=psmkTVe72Q0&feature=mfu_in_order&list=UL
دەستخۆش کاک زاندی.
ئەدی فیس بوک چی بسەر هات بە تەما نەبون 5ی مانگ هاکی کەن لەانەیە پرۆژەکەیان گۆری بێت بۆ هاک کردنی رایەڵەکانی ئیسرایل
زیاد لە جارێک لە تویتەر و یوتیوب و هتد ... وتیان ئەوە ڕاست نییە و هێرش ناکەینەسەر فەیس بووک
http://www.youtube.com/watch?v=psmkTVe72Q0&feature=channel_video_title
بۆچی هێرش ناکەن یاخود ناتوانن
هیودارین گورزێکى بەهێزیش لە فەیس بووک بوەشێنن.