دەستەیەك هاككەر هاككەرێكی تر هاك دەكەن
بازاڕێكی سەرهێڵی دراوەی دزراو و ماڵپەڕی هاككراو لەلایەن دەستەیەك هاككەری ڕکابەرەوە هاك کرا. دەستەیەك هاككەر بە ناوی (d33ds) دزەیان كردە ناو بازاڕی سەرهێڵی هاككەرێكی ڕکابەر، كە دراوە و چوونەناو ماڵپەڕە بەناوبانگەكان دەفرۆشێت.
ئەم بازاڕچە نایاسایییە لە ڕابوروودا بۆ ئەوە بەکار هێنراوە كە بانگەشە بكات بۆ زانیاریی دزراوی سوپای ئەمریکا، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، پاسەوانی نیشتمانیی كارۆلینای باشوور و دامەزراوەی تر. خاوەنەكەی کە هاککەرێكە خۆی بە (Srblche) دەناسێنێت هەروەها خزمەتگوزاریگەلێكی پێشكەش دەکرد کە ڕاژەكاری دەسبەسەرداگیراویشی لەخۆ دەگرت کڕیارەکەیان دەیویست و دیاری دەکرد.
بەگوێرەی قسەکانی ڕۆب ڕەكوۆڵد (Rob Rachwald)ی بەڕێوەبەری ستراتیژیی ئاسایش لە هاوبەشگەی ئاسایشی ئیمپرڤا (Imperva)، وا باوەڕ دەكرێت (Srblche) کووەیتی بێت. ڕۆژی پێنجشەممە ڕەکوۆڵد وتی: "ئێمە شوێنپێی هەژمارەكەی فەیسبووکیمان هەڵگرتووە."
کاتێك کە هاككەرێك هاك دەکرێت، شیمانەیەكی زۆر هەیە کە زانیاریی دزراوی هەستیار لە هاوبەشگەکان ئاشكرا بێت و بڵاو ببێتەوە. ڕەكوۆڵد وتی: "بۆ ئەوەی ڕێكخراوەكان خۆیان لەم دۆخە بەدوور بگرن، پێویستە چەندین تەگبیری پێشوەختە وەربگرن. دەبێت بە شێوەیەكی ڕێكخراو گووگڵ بەكار بهێنن بۆ گەڕان بەدوای هێماگەلی پێکرانی ماڵپەڕەکانیان، چونکە ئەمە کارێكی گشتییە کە لەلایەن هاككەرکانەوە بەكار دێت. هەروەها پێویستە کە ماڵپەڕەکانیان بە پێكران-پێو (vulnerability scanner)ێك تاقی بکەنەوە و بەرنامەیەکی ئاگرەدیوار دامەزرێنن."
هاككەرەکان پێشبڕکێی پلەیەكی بەرزتریانە لە ڕیزبەندیی یەکەمەکاندا.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون