ستیڤ جۆبز لە تەمەنی ٥٦ ساڵی کۆچی دوایی کرد
ئەو پیاوە بلیمەتەی کە لە پشت سەرکەوتنەکانی کۆمپانیای ئەپڵەوە بوو، لە تەمەنی ٥٦ ساڵی کۆچی دوایی کرد پاش ساڵانێکی زۆر جەنگان لەگەڵ شێرپەنجەیەکی نەناسراوە.
ئەمەش ڕاگەیاندنی بەرپرسانی کۆمپانیای ئەپڵە لە ڕیگەی وێبسایتەکەیانەوە نوسیویانە :
"We are deeply saddened to announce that Steve Jobs passed away today.
Steve’s brilliance, passion and energy were the source of countless innovations that enrich and improve all of our lives. The world is immeasurably better because of Steve.
His greatest love was for his wife, Laurene, and his family. Our hearts go out to them and to all who were touched by his extraordinary gifts."

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش بۆ ئەو هەواڵە ناخۆشە، بەڕاستی لەناخی دڵمەوە پێم ناخۆشە.
ئایە زانویتانە ستیڤ جۆبس باوکی خەڵکی سوریایەو دایکیشی ئەمەریکییە؟
خەمبارم بە مردنی ئەم کەسە بلیمەتە.
ستیڤ لەماوەی تەمەنی خۆیدا ، بە تواناو هەوڵدانی خۆی، زۆری بەخشی بە مرۆڤایەتی...
خەمبارم بە مردنی ئەم کەسە بلیمەتە.
ستیڤ لەماوەی تەمەنی خۆیدا ، بە تواناو هەوڵدانی خۆی، زۆری بەخشی بە مرۆڤایەتی...
بهداخهوه
إنا للە وإنا إليه لراجعون.
دوای خۆی مێژوویەکی بەجێ هێشت کە هەموو مرۆڤایەتی شانازی پێوە دەکات و بە مردنیشی هەموو خەمبارن بۆی.
ئەحمەد کایا دەڵێ: مرۆڤ ئەوە نییە لە کفنێکی سپیدا بینێژی، ئەگەر بشسووتێم ببم بە خەڵوز و تەلاشە بکەم، دووکەڵەکەم هەر منم.
کاک ئاراس هونەر ئەوەیە یەک دێڕ پڕۆگرامت نەنوسیبێت، بەڵام وەکو ئەم ئەوەندە کاریزمایەکی بەهێز بیت. زۆر کەمیش قسە بکەیت.
سەرسامم.
ههر چهند به ئاواتم بووم كه برههمهكانت بكڕم بهڵام پارهكم نهی ئهكێشا . یارهبی خۆدا بهت بهخشێ بهراستی ئهتۆ دهمریتوو ئهم كورده زهڵامهیش دهخوات و ژیان دهكات هیوادارم رێگات ههر بمێنێت . رۆژێكهت بۆ بهرۆژوو دهبم
کاک سیامەند، کاتی خۆی زۆر نووسی بۆ ئەپڵ ١، دەزانی ئەم پیاوە بە ڕاستی کەم ژیا و کەڵ ژیا. قسەکەی ئەحمەد کایا جوانە، دەستخۆش، کاتی خۆی لەسەر مێژووی ماکنتۆش شتێکم نووسی ژیاننامەکەیم لە گۆڤارێکا خوێندەوە، لێ هاتوو و سادە بووە. دەڵێ" ئەگەر بەرهەمەکەتت خۆش بوێ سەرکەوتن بە دەست دەهێنی."
گوێ لەو چیرۆکانە بگرە دەیگێڕێتەوە:
http://www.youtube.com/watch?v=UF8uR6Z6KLc
جیرۆکی دووەم بە تایبەتی.
ههواڵێكی ناخۆش بوو، دهنگۆی ئهوه ههبوو گوایه له دهعوهتێكی بیل گهیتسدا تووشی ئهو نهخۆشیه بووه
وەلا پێم ناخؤش بو تۆ سەیر کە کەسێکی ئاوا زیرەک و دەوڵەمەند بە هۆی نەخۆشیەک کۆچی دوایی کرد
بە ڕاستی ناخۆش بوو و زۆر بە داخەوە بووم بە بیستنی ئەم هەواڵە
کاک Kameran ebde@ ئەو جۆرە کارانە لەم جۆرە کەسیاتەییانە ناوەشێتەوە، ئەوان چەند ڕکابەربن ، پەروەردەی دروست ئەخلاق و ویژدانیان هەیە.
باوەڕناکەم هیچ بەرێوەبەرێکی ئایتی بیر لەکاری وابکەنەوە، یەکتری ژەهر خواردبکەن، دڵنیابە ئێستا لەمن و تۆ زیاتری پێناخۆشە، ئەوان شتێک لەلایەن لەهەموو شت پیرۆزترە، ئەوەش ئاڵا و پێشخستنی وڵاتەکەیانە.
کاک ئاراس فلیمەکەی جارەکەی تر دامنا هی ZDF لەگەڵ خۆی و برادەرانیدا، دەڵێ یەک نەرمەکاڵای نەنوسیوە.
بژین
baraste badaxawa
کاک سیامەند سوپاس بۆ ڕاستکردنەوەم، بەوەم نەزانیبوو. ئەوی ٣ چیرۆکەکەی لە www.heute.de کراوە بە ئەڵمانی و دانراوە بۆ تەماشا کردن، بۆ ئەوانەی ئەڵمانی زانن.
چەند خۆشە بەو جۆرە بمری کە هەموو تەنتەکان لەسەرت بنووسن و نەبی بە سەربازی ون.
هەروەك گوتراوە(ژیان لە نێوان دوو كەوانە دایە لەدایك بوون كەوانەی كرانەوەیە و مردن كەوانەی داخستنە )كەواتە با هەولدەین با مێژوویەكی جوان تۆماربكەین لە نێوان ئەم دووكەوانەیەدا وەك ستیڤ تۆماری كرد