تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئەڵمانیا زۆری هێناوە بۆ فەیسبووك

زمانیار

زمانیار

بڵاوکراوەتەوە

2011/11/04

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔19۔ )

 

دەزگایەکی پاراستنی ئەڵمانیا جەختی کردەوە کە فەیسبووك شوێنپێی بەکارهێنەران هەڵدەگرێت، تەنانەت پاش ئەوەی کە هەژمارەکانیشیان دەسڕنەوە.

یووهانێس كاسپاری سەرۆكی دەزگای پاراستنی زانیاریی هامبۆرگ (DPA) وتی کە دەزگاکەیان [url=http://www.datenschutz-hamburg.de/news/detail/article/trackingverdacht-bei-facebook.html?tx_ttnews%5BbackPid%5D=1&cHash=3ed97ed5ff52059a46db1da856a74a7a]ڕاپۆرتێكی بڵاوکردۆتەوە[/url] دەربارەی ئەوەی فەیسبووك چۆن [url=http://www.zkurd.org/proje/ferhengdev.pl?penase=cookie%20%28%3D%20Cookie%29][color=#0066cc]شەكرۆكە[/color][/url] یان دەقەپەڕگەیەکی پچکۆلانە کە لە گەڕۆکی ئینتەرنێتی کەسەکاندا هەڵدەگیرێن و سەردانە ئینتەرنێتییەکان تۆمار دەکات.

كاسپار هەروەها وتی بەبێ ڕەزامەندیی بەکاربەر، فەیسبووك دەبێت بەپێی ڕێوشوێنەکانی پاراستنی زانیاریی یەکێتیی ئەورووپا هەر زانیارییەكی هەڵگیراو بسڕێتەوە.

بەڵام لە وێبگەڕەکاندا شەکرۆکەکان بەئاسانی دەسڕێنەوە. فایەرفۆکس سازکارییەکی هەیە، بۆ نموونە بۆ سڕینەوەی شەکرۆکەکان کاتێك وێبگەڕەکە دادەخرێت؛ ئەمەش بە شێوەیەکی کاریگەر هەوڵەکانی ماشینەوەی زانیاریی لە ژمێرەكەوە نوشوست پێدێنێت.

دەزگای پاراستنی زانیاریی هامبۆرگ کێشەیەکی تری هەڵپەسێردراوی لەگەڵ فەیسبووكدا هەیە. ئەوان هێشتا چاوەڕوانی وەڵامی فەیسبووکن سەبارەت بە کرداری ڕووناسینەوە [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Facial_recognition_system](facial-recognition)[/url] کە خۆکارانە هاوڕێکان دەناسێنێت و ناوەکانیان پێشنیار دەکات. بۆیە پێیان وایە کە دەبێت ڕەزامەندیی بەکاربەران وەبگیرێت بەر لەوەی سیستەمەکانی فەیسبووك لە دەموچاویان بکۆڵێتەوە و بیانبپێوێت تا ئەم کردارە چالاك بکەن. فەیسبووك تا دووشەممەی داهاتووی لەبەردەمدایە بۆ وەڵامدانەوەی ئەم شكاتە.

کاسپار ڕایگەیاند کە ئەگەر گفتوگۆکان شکست بهێنێت، دەزگای پاراستنی زانیاریی تایبەتی هامبۆرگ ڕێوشوێنی یاسایی دەگرێتە بەر. ئەوەش بوترێت ئەم دەزگایە دەسەڵاتی سەپاندنی سزای هەیە.

بۆچوونەکان

ماوەک پێش ئیستاش زانیاری خەڵکی دەفرۆشتەوە بە وڵاتان ئیستاش ئەم کارە دەکات

ئەمەن لە بی بی سی فارسی وتارێكم گوێ لێ بوو كە 78 ٪ خەڵك بۆ پەیدا كردنی هاورێی سكسیدەچنە ناوەی فیس بووك وە هەروەها رووسیە 284 مڵیۆن دۆلاری لە فیس بووك دابەش كردووە . بۆ سیخۆرەگی خەڵكەكەی . بەبروای من تویت زۆر باشترە هەم ئەندامانی تەمەنیان لە سەرە و هەم زانیاری باشتر لێ پەیدا دەبێت.

بە شەرەفم رێك ٤ جارم خوندەوە تا لێی حاڵی بووم . من پێم سەیرە بۆ هەوڵ دەدەن زمانی كوردی لە خۆتان قورس كەن . وشەی سەیر و سەمەرەی وا دەنووسن كە ئەگەر لە بۆكان و مهاباد و سلێمانی و هەولێر و سنە بیڵن تەماتەتان تێ دەگرن... كاكە ئەوەی ئێوە دەیكەن خزمەت نیە

بەڕێز کاردۆ بۆکانی،
ئەو وشە سەیر و سەمەرانە کوردین ،ئەگەر کەمێک شارەزاییت لە زمانێکی تری زیندوو هەبێ لەوە تێدەگەی کە وشەکان بۆ نموونە لەناو ئایتی بۆ هەر زمانێک سەرەتا ئەستەمە بۆ وتن و تێگەیشتن. ئەمەش کە تۆی ((حاڵی نابی لە مەفهومی ئەو مەجموعە مەسەلانە ،ئەل حەقی ئێمە موتەهەم مەکە)).

kurdish eAgleراست دەکات لە ئای تی د ا جیوازی زیاتری هەیە بۆ نمون لە ئای تی دا زمانی سلێمانی بە کار دێت وە بە تەختەلکلیلی کوردی سۆرانی دەنوسرێت وە بادینیش بە کوردی لاتینی وە کاکە ئەوەش باش بزانە لە ئای تی دا لە جیاتی(ئا) (نا) (بەڵێ)و(نەخێر )هەیە
بژیت

کاک ڕەوەند هەموو میللەتانی دنیا هەر وان، بەشەرزاراوەیەک زیاتر فەرمیترە لەوانی تر، ئەمەش هۆکاری زۆرە. بەڵام بەهەردویکدا بێت زۆر ئاساییە و دەبێت وابێت. زاراوەی سلێمانیش بە سەدان جیاوازیان هەیە لەگەڵ نوسینی بنەڕەتیدا. بەڵام بۆ ئێوەیەک لە هەولێر و دەوروبەری ئەوەی بە گۆرانی قسە بکات، بە سلێمانی دەزانن، هەروەکو چۆن خەڵکی گەرمیان و سلێمانی و هەورامانیش ئەوەی بە بۆی وت لۆ ئیتر دەڵێ هەولێرییە.

هەمووی ئاساییە.
@ کاردۆ بۆکانی: تا ئەو ئاستەی ڕەخنە دەگریت بیگرە، بەڵام تەماتە تێگرتن و قسەی بەرز و نزم بنوسی، هەمان کات دەیسڕمەوە و دەتوەستێنم. ئەوەی هەواڵەکەی نوسیوە لە نوسیندا بە باردەقانی جەنابت وشەی کودی پەتی دەنوسێ.
بژین

ئەمە ئەو برادەرە نییە تەیارەیەکی درووست کردبوو بە ماستاو ئیشیەکرد ؟

kardo bokani ئاساییە کە بەلاتەوە قورس و گرانبێت چونکە پێت ئاسایی نییە لە جیاتی کوکیز بڵێی شەکرۆکە لە جیاتی وێب براوسەر بڵێی وێبگەڕ. ئەو کوردیەی کاک زمانیار پێی دەنووسێت کوردیەکی زۆر جوان و پوختە. کەسیش باسی خزمەتی نەکردووە. ئەوەی لێرە دەکرێت کەس خاوەنی نییە بەڵام خۆشیش نییە، مرۆ ئەوەندە بێ ویژدانانە هێڵی راست و چەپ بدا لەو کارە گچکانەی کراون.

هاوڵاتی لە جیاتی تەماتە تێ گرتن، هەواڵەکەی گرتۆتە کوردی هەر ٦ پارچەکە. یەکەمجار لە زیندەوەرزانی (بایۆلۆجی؟!!) کە گوێم لە وشەی ووزەماڵە (power plant=mitochondria)بوو خەریک بوو دوو تەماتەی سور بخۆم لە خۆشیان :)
http://www.hawlati.co/babetekan/8763

وامزانی تۆمەتینا بەس لەگەڵ مەسئولەکانا دەکرێ، بە ڕاست لە جەژنا تەماتەش گران دەبێ؟

هیچی وای ناچێتە سەر هەر یەک ڕوبعی .

باسەکە بوە باسی تۆمەتینا بە هەر حاڵ گەر تۆ گەرانێک بە ناو لاپەرە کوردیەکانی نێت دا بگەرێی ئەوا دەبینیت هەمو لاپەرەکان بە کوردی سلێمانی نوسراوە من خۆم خەڵکی هەولێرم لە هەولێر دەژیم دەکرێت زمانی هەولێر بەکار بێنم بۆ نمونە ئا نا بەڵام نەخێر و بەڵێ بە کار دێنم وا باشترە ئا یان نا سپام بکرێت یاخود ئەندام هەیە دوای چەند جارێک دەنوسێت دەست خۆش بە راستی ئەمە هیچ سودی نیە تۆ 5 جار یان زیاتر بنوسیت

بژین

بەڕێز ڕەوەند، هەر لە بنەڕەتەوە زانیار و شتەکانت هەڵەن، لەسەرەوە بۆم نوسیوت. ئەوە پێی ناڵێن زمانی سلێمانی و هەولێری ...هتد. ئەوانە هەموو لە مەندەلییەوە تا ئەنتاڵیا و کرماشان و قامیشلی پێیان دەوترێت زاراوە Dialect و هەمووشی ناوی زمانی کوردییە. وە هەموو میللەتان وایە، تۆ بە زاواوەی هەولێری دەئاخەفی من بە گەرمیانی کاک حامید بە کەڵهوڕی، بەڵام پێکەوە هەموومان هەوڵ ئەدەین بە کوردی بنەڕەتی بنوسین. ئیتر لە هەرچوار پارچەکەدا مێژووی زمان و ئەدەبیات لەو میرنیشینی بابانەوە ڕەگێکی قوڵی داکوتیوە و دەبێت بەشێکی باشی بەرن، هەرچەندە زۆر کەمیشە.
ئەم دیاردەیە بەلاتەوە سەیرە، دەبا لەو کوێخاییەی هەولێر دهۆک هەوڵیان بدایە، پڕزانیاریتان بکەن نەک ئەوها. چونکە هەموو میللەتانی دنیا وان و کوردیش یەکێکە لەو میللەتانە. من رووی قسەکانم لەوانەیە کە گەنجێکی پڕ ئارەزوو و ئاواتی وەکو جەنابت بێبەشدەکەن لە ناسینی خودی زمانەکە و زاراوە و ناوچەکانی کوردستان.

بژین

@كوردیشئێگڵ : منوهكبهكارهێنهرێكی كوردی تا ڕادەیەك شارەزای زمانی كوردی لەوە تێنەگەیشتم بە دوو جار خوێندنەوە بە سەری بابم . نووسەری دەق یا نهووسەرانی ماڵپەڕەكە خۆیان چوون ێیجازە و بەڵگەی داتاشینی وشەیان بە خۆیان داوە و لە سەر بنەمای ئینگلیسی بە بێ ێەوەی بزانێ كوردی هێلنجی بەو وشەیە د یا نا ، وەرگێران و داتاشینی وشەی كردووە .

@سیا : وشەی بەرز و نزم و كاڵ و كرچ كاری من نیە . تەماتە تێگرتن تەعبیرە لە وەرنەگرتنی كردار یا وتار لە لایەن خەڵكەوە . جەنابت وەرە وڵامی پرسارانەم بدەوە‌ :
١- نووسهریههواڵ كوردیزانهبهمانایتهواوهكهی
٢- ێهووشانهینووسهریههواڵبهكاری دێنێ لە كام دیوان و ئەنجومەنی باوەڕپێكراو (وەك كۆڕی زانیاری كورد بۆ نموونە ) مۆڵەتیان وەرگرتووە؟
٣- ئایا كوردی پەتی دەبێ تایبەتمەندیەكەی ئەوە بێ خەڵكی كووچە و بازاڕ لێی تێنەگەن ؟

@ئاكار ئومێد : نائهوهمننیم .

@تێكۆشهر : نائاسایی نیە ، كێ و كەی و كام ناوەندی جێی متمانە وتی ئێوە بە كوكیز بڵێن شەكرۆكە ؟
من هێڵی ڕاست و چەپ نادەم . كوردئای تی گرووپ لە بواری تەكنیك دا خزمەتی زۆری بە بە كارهێنەری كورد كردووە كە دیاریشن و منیش دەستی ماندووبونیان دەگوشم . بەڵام قسەی من لە بوواری زمانەوانیەوەیە.

لەگەڵ كاك سیاشم . ئاخافتنی سلێمانی زمان نیە و تەنانەت زاراوەش نیە ، بەڵكە بن زاراوەیە .

ژمێریارییەکان و تاقیکردنەوەکانی ناو دەزگای ناسا بۆ لێکۆڵینەوە لە گەردوون .من لێی تێناگەم هەروەک چۆن لە ئایینی بودیی تێناگەم ،کەواتە تۆش کە باسی کوچە و بازاڕ دەکەی ئاساییە لە ئایتی تێنەگەن و زمانە بەکارهاتووەکە لۆمە بکەن ،ئەگینا هەر ئەو زمانە لە کوردئایتیگروپ و چاوگ و پێگەکانی تر کە کەسانێک لە ئایتی تێدەگەن لە زمانەکەش کێشەیان نییە.
لە دارتاشێک بپرسە بزانە داری جاو لەکوێ دەهێنن !

+ بۆچوونەکەی کاک بڕوا، ئەو فەرهەنگە هەر لێرە پڕۆژەیە و دەیان هەزار جار باسکراوە کە بەفەرمی و لە باشوور لە ژێر پاڵێوی دەزگا بەرپرسەکانی زمانەوانی دەرچووە و چاپکراوە و وا دووەم چاپی دەکرێتەوە کە زۆر لەوە زۆرترە لە وێب هەیە. ئەوانەشی کۆیان کردۆتەوە کوردیناسی باش و بەئەزموونن و لەسەر فەرهەنگەکانی تری وەکو کەمالنامە و هەمبانە بۆرینە ...هتد بناغەی گرتووە.
پێش ئەوەی قسە فرێبدەیت و خەڵک بدەیتە بەرتەماتە و نووسەر و تاوانی داتاشین و ئەمانە هەڵبەستی، یەکەمجار پرسیار بکە:
کە ئایا ئەم وشانەی دەیکەن کوردییە و چۆن؟
کەسیان مؤلەتیان هەیە؟ ئەگەر هەیە کامەیە؟
نووسەر زمانزانە یان نا بەڵگە و بناغەی؟
زمانە زندووەکانی دنیا شتی وایان هەیە؟ ئەگەر هەیە کام زمان؟

کەی ئەوانەی سەرەوە بە نەرێنی بوو، دەتوانی پەلار بهاویت.

کۆتایی باسەکە و کاتێکی خۆش.

@kurdEagle : قسە و باسێكم لەگەڵ ئێوە نیە . من نازانم بۆ كورد ئەوەندە بتاقەت دەبێ بە ڕەخنە؟ و تەواو
@سیا : سێ پرسیاری وا بۆخۆت وروژاندووتە ، من داوا دەكەم خۆت وەڵام بدەیەوە یا خود لینكی وەڵامەكان دابنێ.
بەڵام گلەیی بێ لێتان نازانم بۆ من تاوانبار دەكەن بە بێ حورمەتی ، ئەگەر تەماتە كە مەسەلە بوو .. كاكە تەماتە لە من گرن ... بەڵام وەك باسم كردم تەماتە تێگرتن لێرە دا ئیستعارە بوو كە باسم كرد بەڵام جەنابت پێداگریت لە سەر وەوەیە من قسەم فڕی داوە و وەك ئەوەی قسەی ناحەزم كردبێ .. نا وانیە بە زۆر بە سەرمی دامەبڕن . سپاس

+Kardo_bokaniکاتێک پەیمێک دەنوسی هەوڵ بدە وشەکان پێکوە نەنوسێنی

بژین

[b]+ بۆچوونەکەی کاک بڕوا، ئەو فەرهەنگە هەر لێرە پڕۆژەیە و دەیان هەزار جار باسکراوە کە بەفەرمی و لە باشوور لە ژێر پاڵێوی دەزگا بەرپرسەکانی زمانەوانی دەرچووە و چاپکراوە و وا دووەم چاپی دەکرێتەوە کە زۆر لەوە زۆرترە لە وێب هەیە. ئەوانەشی کۆیان کردۆتەوە کوردیناسی باش و بەئەزموونن و لەسەر فەرهەنگەکانی تری وەکو کەمالنامە و هەمبانە بۆرینە ...هتد بناغەی گرتووە.[/b]