ماکبووک پرو ١٥ی تەنکتر بە رێگاوەیە؟
بە پێی هەواڵی چەندین سەرچاوە، کومپانیای ئاپڵ سەرقاڵی تاقی کردنەوەی کومپیۆتەری ١٥ ئینجە.
بە پێی هەواڵی [url=http://9to5mac.com/2011/10/30/apple-reportedly-completes-testing-of-15-inch-lcd-for-ultra-thin-macbook-pro/]9to5mac[/url] کە ئەویش لە [url=http://www.macotakara.jp/blog/index.php]Macotakara[/url] وەرگرتووە، ئاپڵ تاقیکارییەکانی لەسەر ١٥ ئینجیش تەواو کردووە و شاشە ئڵسیدی LCD یەکەشی لەوانەی پێشوو تەنکترە. ئەم کومپیۆتەرە ناوی "ماکبووک ئایر پرو" ـ MacBook Air Proـ یە، بەڵام بە پێی هەمان سەرچاوەی پێشوو ئەم کومپیۆتەرە ناوی "ماکبووک پرو ـ فامیلی" ـ MacBook Pro-familjen ـ یە. بە پێی هەمان سەرچاوە، ئەو ئوپتیکاڵ درایڤە لە نێو دەچێ.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
ببورە کاک حامید مەبەستت کومپیۆتەری ١٥ ئینجە. مبەستت شاشەکەی بو
تێبینییەکی چكۆلە: لە کوردیدا دەمێكە بە ئینچ دەڵێن (گرێ).
زمانیار کاکە گیان لە کوردیش هەر بە ئینج زیاتر ناوی دەبەن
سوپاس لۆ تۆش.
بەپێچەوانەوە، کورد پێویستی بەوە نییە وشەکانی زمانەکەی ببێتە جیهانی یان گەردوونی وهتد... ئەوەی گرنگە ئێمە وشەکەمان هەیە پێویستە بەکاریشی بهێنین لە هەرکوێیەك بێت نەخوازەڵڵا لە هەواڵ و دەقی زانستی و تەکنەلۆجیدا. بڕوانە سویدییەکان بزانە بە گرێ دەڵێن چی -بۆ خۆشتان زۆر لە سوید ژیاون- واژەی (TUM)یان بۆ داناوە و تەنانەت لای وان لە کوولەکەی تەڕیشدا (inch) باسی نییە؛ عەرەبەكانیش هەروەتر، ئەوانیش (بوصة) بەكار دەهێنن. بەنەوتراوی نەمێنێتەوە کە (گرێ)ی کوردی لە گرێی پەنجەکانی دەستەوە سەرچاوە دەگرێت کە مەودای هەریەکیان بۆ ئەوی تر نزیکەی ٢سم و نیوە و ئەمەش زۆر ژیربێژانەیە بۆ یەکەیەکی پێوانە کە دریژییەکەی (٢.٥٤سم)ە؛ ڕیشەی (tum)ی سویدییەکانیش بە سەلیقەی زمانیاریم دەگەڕێتەوە بۆ وشەی (tumma) کە واتای پەنجەی بەرانە یاخود سپێكوژە دەدات و لەتەك (thumb)ی ئینگلیزیدا هاوڕەگ و وێکچووشن. تەنیا میللەتێك من بزانم فارسن کە دەڵێن (اینچ)، کە ئەمەش بۆ فارسی نامۆ نییە، وەکوو فارسەکان خۆیان دانیان پیاناوە لە (٧٠%)ی عەرەبییە و باقییەکەی هەندێ ئینگلیزی، فەرەنسی و ڕووسی و تەنیا پجێکی دەمێنێتەوە بۆ فارسیی ڕەسەن، گەر ریشەی هەبێت! کەجی کورد تەنیا بۆ وشەیەکی وەکوو گەسك (١٣) وشەی هەیە. بشبوورن سەرم ئێشاندن!
سەبارەت بە زمانی فارسی، ئەوە قسەی عەرەبن و ناهەقیشیان نییە، تازە قورئان و ئەدەبیاتێک لایان چەسپیوە و پێیان وایە هەموو فارس لەوانی دزیوە.
یەک تۆز بابگەڕێنەوە ئەو سەردەمەی عەرەب وەکو نەتەوە ئاین بەرپابوو، ماقوڵ نییە فارس و ئەدەبیاتی فارسی و دەوڵەت و شانشینێک بە زمانی فارسی هەبوون و هەروەها یاسا و دراویش و بازاڕیش (دراو هەر بیزەنتی بوو) لەو ناوچانەی کە عەرەب هەبوون. کە وەکو هۆز ژیاون نەک دەوڵەت هەرگیز، ئەوان لە عەرەب دزیبێ!! ئەمە کاتێک کە لەسەر دەمی خەلیفەی ٥ ئەمەوی " عەبدولمەلیک کوڕی مەروان کوڕی حەکەم" بە زۆری بیری نەتەوەیی حەجاج کوڕی یوسف@ یەکەم پارەی بە عەرەبی و ئیسلامی دەرچوو و دەواوین و یاسای دەوڵەت هەمووی فارسی بوو (٦٨٥/٧٠٥) زاینی.
هیچ سەلماندێک و لۆجیکێک ناتوانێ پێچەوانەکەی بسەلمێنی، کەواتە دەبێت عەرەب لەوانی وەرگرتووە و کە دروست وایە و سەپێندراوە و چەسپاوە. نمونەی شتی وا زۆرن لە جیهان و نوێ نییە.
کاتێکی خۆش
کاکە حامید،
وەكوو تاکەکەس هەرکەس ئازادە تەنانەت زمانێكیش بەکار بهێنێت کە تەنیا خۆی تێیبگات، بەڵام وەك وتم سەردەمێكە کورد (گرێ) بەکار دەهێنێت (سەیری وێنەی هاوپێچ بكە)، دەبینیت کە ئەوە ئەو مامۆستا بەڕێزانەی كۆڕی زانیاریی كورد دایانناوە لە بەغدا و هەموویشیان شارەزا و پسپۆڕ بوون و هەن لە زمانی كوردیدا. ئیتر جەنابت یان کەسێكی تر لەگەڵ گرێكوێرەدا لێیان تێكبچێت، ئەوە کێشەی خۆتانە، نەك زمان و وشەكانی، چونكە وشەمان زۆرن كە زیاتر لە یەك واتا دەبەخشن و ئەوە تەنیا ئەو پێوەندییەیە کە تێیدا بەکار دێت، دیاریی دەکات کە مەبەست پێی کام واتایەتی.
پەکكوو كە پێت شەرمە یاخود نابەجێیە زمانی شیرین و دەوڵەمەندی كوردی لەگەڵ عەرەبی و سویدیدا هاوشان بزانیت. ڕاستە کورد هەلی نەبووە زمانەکەی وەکوو زمانێکی فەرمیی دەوڵەت بەكار بهێنێت، بەڵام زۆر ئاشکرا و بەڵگەنەویستە کە کوردی هەر زۆر لە سویدی دەوڵەمەندترە و گەر هاوشانی عەرەبیش نەبێت لێی کەمتر نییە. بەداخەوە هەر ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە (خۆبەکەمزانین) بوو کە هێشتا گەورەترین ئاپۆڕەی کورد لە هەر چوار پارچەکە واتە (کوردانی باکوور) زۆر درەنگ خەبەریان لە کۆیلەیەتی و چەوسانەوەی خۆیان بووەوە. باسی وشەی تۆمارکراوی سویدیشت کردووە، کاکە خۆ زمان بریتی نییە لەو وشانەی کە ئەکادیمیایەك تۆماری کردوون!!! كورد هەر بنزاراوەیەکی دەئەوەندەی (دەقاتی) سویدیی پرلەقەرز وشەی هەیە.
هەرچەند وەكوو وتووتتە ئەوە پسپۆڕ و شارەزای دەوێت کە بزانن زمانی فارسی چەند وشەی هەیە، بەڵام مانگ بەچاو دیارە و بە پەنجە هێمای بۆ دەکەن؛ بەڵێ ئەگەر کوردیش وەکوو فارس ئەو خواستنە بەرفراوان و بێسەروبەرەی بکردایە (بەتایبەت کە بێدەوڵەتیشە، بیانووی باشی هەبوو)، ئێستا دەمانگوت هەموو زمانەکانی دونیا لە کوردی وەرگیراون، چونکە هەموو واژەکانی زمانانی دونیامان دەدزی و بە هی خۆمانمان دەژمارد!!! بەڵام سوپاس بۆ خوا كورد لە هەموو شتێكدا ڕەوشتبەرزی پیشان داوە و ئەمەشی پێ نەشیاو و شاق بووە. تەنیا بۆ بەرچاوڕوونی ئەگەر لە (مشتقات)ی وشە عەرەبییەكان شارەزاییتان هەبێت، ئەوكات دەزانن لە نیوە زیاتری فارسی لەو (مشتقات)ە پێکهاتووە: (قسم، مقسوم، تقسیم، قسمت، قاسم؛ فعل، فاعل، مفعول و هەتا ئەو کۆتایییەی کە هەر نایەت)....
سوپاس!


ئەزیزم، من مەبەستم ئەوە بوو سەربەستی لەوەی چۆن دەدوێیت، نەك بێم و باسی گووگڵ ترانسلەیتت لۆ بکەم. ئەم هەویرەش جەنابتان خەریکنی ئاو زۆر دەبات و ئێرەش جێی ئەو هەموو چەلەحانێیە نەبوو بینووسن.
ئەوە هیچ بەڵگە نییە لەسەر کوردنەبوونی ئەو مامۆستا بەڕێزانە، کە (جمال عبدول) ئێستاش وا بەردەوامە لە کاروانی خزمەت بە زمانی کوردی لە سلێمانی و چەندین فەرهەنگ و کتێبی نایابی بۆ کوردی نووسیوە. ئاخر تۆ بدەبێت زانیت کە ئەو فەرهەنگە لە ناوەڕاستی هەشتاکاندا نووسراوە و هێشتاش خەرمان بەرەكەت کە لەو سەردەمی بترۆپکی ەعسیزمەدا توانیویانە بە چاپی بگەیەنن. خۆ جەنابت هێشتا ناوەکەت بە لاتینی نووسراوە و گەر بکرێت بە سۆرانی ئەوە دەبێت (هامید) نەك حامید. گەر بڵێیت ناوەکەشت عەرەبییە، ئەوا ناوی ئەو نووسەرانەش هەموویان عەرەبین بێجگە لە دوو ناویان کە کوردین و گەر باش سەرنج بدەیت، دەبینیت کە بە کوردییەکی زۆر جوان نووسراوە (شاڵی و هەورامانی).
ئێستاشی لەگەڵ بێت، وەکوو کاك دیاکۆش لە چاوپێکەوتنەکانیدا ئاماژەی پێداوە، پێم وایە زمانی کوردی ئەوەندە دەوڵەمەندە کە دەکرێت زمانی تەکنەلۆجیای زانیاری و بگرە گشت زانستەکانی تریشی پێبنووسرێتەوە.
تەنیا مەبەستم ئەوە بوو کە بەکورتی و پوختی پێتانبڵێم (گرێ) کوردیی (inch)ە. ئەگەریش پێتان بەریخواردووە، دیسان ئازادن کە چئ بەکار دەهێنن، بەڵام سووکایەتی و قسەی ناشیرین بە ئایین لە هیچ کوێدا جێی نابێتەوە بەتایبەت لە سەکۆیەکی تایبەت بە ئایتیدا.
من قەت خۆمم لە کەسی تر گەورەتر و زلتر نەگرتووە، بەڵکوو ئامادە نیم خۆم کەمتر بگرم، هەر ئەوەندە و تکایە لێکدانەوەی هەڵە بۆ وتەکانم مەکە. ئەوەش کە سەبارەت بە فارسی نووسیومە بەبەڵگەوە وتوومە. کاتێکیش باسی ڕەوشتبەرزیم کردووە، باش دەزانیت مەبەستم لە هیچ حیزب و دەستە و گرۆ و تاقم نییە کە وەك خۆت ئاماژەت پێداوە پێکهێنەری سەرەکیی نەهامەتییەکانی میللەتی کوردن، بەڵکوو من مەبەستم لە میللەتی ڕەمەکیی کوردی کڵۆڵە کە سەرەڕای ئەو چارەڕەشییانەش دزی نەکردۆتە پیشە و زمانەکەی خۆی بەو هەموو سنوورداری و بێدەوڵەتییەوە پاراستووە و پەرەی پێداوە. ئیتر ئەمە دوا لێدوانمە و گەر ئەوەندە بیرتەسك بن و بەبێ هۆ قسەی لابەلا بە ئایین و کەسێتی خەڵك بکەن، حەز دەکەن هیچ ڕایەك لەسەر بابەت و بۆچوونەکانتان دەرنابڕم و هیوادارم باشیش بزانن کە درۆ و ڕیا و بێفەرهەنگی پیشەی بەندە نییە و هەر کارێك خوازیاری خۆی هەیە.
سوپاس.
کاک حامید، خۆزگە لە کشتوکاڵیشدا وابوونایە. بیرمە کاک بەکر شوانی وتی بێجگە لە تەلەفزیۆن و سەتەلایت و تراکتۆری فۆرگەسن، دێی ئێمە و خەڵک و بەرووبووم و پێشکەوتنی وەکو هەزار ساڵ بەر لەئێستەیە لە ڕووی جۆرایەتی و چەندایەتی دەیان جاریش کەمی کردووە.
تۆ یەکجار بڕۆ ڤیستیڤاڵی بەربووم و جوتیارانەوە، ماڵت ئاوابێت گرێ یان گرێدان کابرایەکی ئەڵمان بەس باسی ئەوەی دەکرد کە ٢٧ جۆرە گرێدانی پەتیان هەیە. ماست لای خۆمان و پەنیر و سپییای هەر ئەوەی باو باپیرانە (هێشتا کەمتری کردووە) خۆت باش دەزانی سپییای چەند هەزار جۆری هەیە لەم ئەوروپایە.
من وەکو خۆم سیامەند، گاڵتەم بە ناسیۆنالیزم دێت و پێم وایە هاوشانی و ئاین و دەردەکانی ترە، تەنها ئامرازێکە بۆ لغاوکردن و دەسەڵات و کوێلەکردن. دەی وەرە ٢٢ ساڵە لە سێ پارێزگاین، وەزیرێک هی سلێمانی بێت، دەبێت جێگرەکەی هی هەولێر بێت، قسەی کەسیشیان لای ئەوەی تر ناخوات.پێش ئەوەی چوار پارچە و پێنج پارچە لەیەکدەین، ئەوانەی کە ژێردەستی کوردن چییان کردووە!؟ وە دەوڵەت و حوکمڕانی کوردی، چەند ئەرمینیا بە پشتگیری ئەوروپا و لۆبی ئەرمەنی لە جیهان، خۆشیی و سەرفرازی و ئازادی بۆ میللەتەکەی هێنا، ئێمەش ئەوەندە گەر خراپتر نەبێ!
باسەکە لە ئایتییەوە دەرچوو، جا لە کوێ خۆی دەگرێتەوە!؟
:)
بژین