تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

G-mail بەشێوازێکی نوێ

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/11/02

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔10۔ )

 

دوێنێ گــوگڵ وەشانێکی نوێی G-mail ی، وەشاند کەهەندێک گۆڕانکاری لە دیزاین و ڕووکار و شێوازی گەڕاندا کراوە، بەشێوەیەک کەبەکارهێنەر دەتوانێت زیاتر دەستکاری و ڕێکخستن و گۆڕانکاری ئەنجامبدات.
ئەگەر ئێستا هەر بەکار‌هێنەرێک G-mail کەی بکاتەوە لە گۆشەی ڕاستی خوارەوە نوسراوە Switch to the new look ، گەر بتانەوێت بیگۆڕن بۆ شێوازە نوێیەکە کرتەیەکی لێبکەن و دوای ئەوە پەنجەرەیەک دەکرێتەوە دوو هەڵبژرادن هەیە ، گەڕانەوە بۆ شێوازی کۆن یا بەردەوامبوون بۆ شێوازی نوێ، پاش ئەوە دەگەنە گرتەیەکی ڤیدیۆیوی کە " Jason Cornwell" ی دیزاینەری گوگڵ باسی نوێکارییەکانی ئەم وەشانەو گۆڕانکارییەکان دەکات ، لەخوارەوەی ئەم هەواڵە دەتوانن هەمان ڤیدیۆکلیپ ببینن.
جێگیای باسە ئێستا بەکارهێنەر سەربەخۆیی زیاتری هەیە لە بەکارهێنانی G -mail و دەتوانێت بەئارازەووی خۆی لە زۆر جێگادا گۆڕانکاری بکات.

فەرمــوون ساتێک گوێ لە Jason Cornwell بگــرن.

[youtube]vfW5e6jVsMs[/youtube] [i] [/i]

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

بۆچوونەکان

دەستەكانت خۆش كاك زندی بەرێز -
بەتایبەت ئەوەم بە دەڵە كە ئایكۆن بەجێگای نووسراوە دانراوە . بە بروای من خەرێكە گووگڵ زۆر گۆرانكاری لە بەشی ستایڵ و رووكاری لە دەبێت .
سپاس بۆ بابەتەكەت

دەست خۆش ، پێم وایە ستایڵی هەموو خزمەتگوزاریەکانی وەک لێ ئەکات ، چونکە ماوەیە پێش ئێشتا رووکاری Blogspotـیشی گۆڕی.

بژین

کاک زەندی کاتێک ئەو هەواڵەم بینی بە ویندۆس ئێکس پی بوم کە ڤیدیۆکەم دابەزاند بینیم دیزاینەرەکە بە سیستەمی ماک کاری دەکرد منیش ویندۆسم گۆری بۆ ماک وەک و گولەی لێ هاتوە زۆر خێرا دەبێتەوە گۆگڵ مەیل زۆر جوان و خێرا بوە لە جاران بژیت

بەچی گۆڕیت بۆ ماک لە ویندۆزەوە؟

کاک سیا گەر مەبەستت دامەزراندنە ئەوا لە رێگای DVDدام بەزاند

ویندۆز بۆ ماک لەسەر کۆمپیوتەر بێجگە لە ماک، هەوڵێکی شکستخواردووە. ئەتوانی وێنەی سیستەمەکە و بەشەکان دابنێی کە چۆنە؟ بۆ نمونە یەک وێنە App store بگرە.

بژیت , کارەکان کەمێک خێراتربوون و بە دڵمە .
ئەم ماوەیە نوکتەکان ڕوو لە زیاد بونن بۆ نموونە خوێندنەوە Exe لە دابەشکراوێکی لینوکس و ماک لە سەر بیرگەیەکی ٢٥٦ مێگا بیتی و ئاواهی ئیتر .

ببورە لێت تێنەگەشتم کاکە سیا بەلام بۆ کاکی ئاکار
بابزانێت من ئەوەندە گێل نیم لەسە ر بیرگەیەکی ٢٥٦ مێگا بایتی دای مەزرێنم ئەوەش زانیاری کۆمپیتەرم

لەبەر ئەوەی شارەزاییم لە سیستەمەکە نیەدو رۆژە دام ناوە نەم توانی وێنەی بگرم

Model Name:iMac
Model Identifier:iMac9,1
Processor Name:Intel Core Solo
Processor Speed:3.4 GHz
Number Of Processors:1
Total Number Of Cores:1
L2 Cache:2 MB
Memory:1 GB
Bus Speed:800 MHz
Boot ROM Version:IM91.008D.B00
SMC Version (system):1.13f3
Serial Number (system):W87552DW2E2
Hardware UUID:00000000-0000-1000-8000-0016174EE065

ئەو کۆمپیوتەرەت نییە، بە هەڵە کۆپی کردووە، ئەوەی داتناوە ئامێری imac ساڵی ٢٠٠٩ ڕۆڵەی ٩،١ ئینتێڵ. ئەوە ئێکس پی لەسەر نییە و بەدیڤیدی بکرێتە ماک.
وێنەیەکی ئامێرەکەت بگرە لەسەر مێزەکەی خۆی.

بژین

نانا ئەستەخفیرالله برا مەبەستم تۆ نەبوو پێش تۆ کابرایەک کردبووی !