تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ماک‌بووک پرو ١٥ی تەنکتر بە رێگاوەیە؟

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2011/11/03

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔12۔ )

 

بە پێی هەواڵی چەندین سەرچاوە، کومپانیای ئاپڵ سەرقاڵی تاقی کردنەوەی کومپیۆتەری ١٥ ئینجە.

بە پێی هەواڵی [url=http://9to5mac.com/2011/10/30/apple-reportedly-completes-testing-of-15-inch-lcd-for-ultra-thin-macbook-pro/]9to5mac[/url] کە ئەویش لە [url=http://www.macotakara.jp/blog/index.php]Macotakara[/url] وەرگرتووە، ئاپڵ تاقیکارییەکانی لەسەر ١٥ ئینجیش تەواو کردووە و شاشە ئڵ‌سی‌دی LCD یەکەشی لەوانەی پێشوو تەنکترە. ئەم کومپیۆتەرە ناوی "ماک‌بووک ئایر پرو" ـ MacBook Air Proـ یە، بەڵام بە پێی هەمان سەرچاوەی پێشوو ئەم کومپیۆتەرە ناوی "ماک‌بووک پرو ـ فامیلی" ـ MacBook Pro-familjen ـ یە. بە پێی هەمان سەرچاوە، ئەو ئوپتیکاڵ درایڤە لە نێو دەچێ.

بۆچوونەکان

ببورە کاک حامید مەبەستت کومپیۆتەری ١٥ ئینجە. مبەستت شاشەکەی بو

تێبینییەکی چكۆلە: لە کوردیدا دەمێكە بە ئینچ دەڵێن (گرێ).

زمانیار کاکە گیان لە کوردیش هەر بە ئینج زیاتر ناوی دەبەن

سپاس کاکە زمانیار بۆ تێبی، بەڵام نینج پێوەرەیەکی نێونەتەوەییە و ستاندارێکی جیهانیە. گرێش وەک وەرەق و دەفتەرەکەی لێ هات کە تەنیا لە نێو کوردا باوە و هیچ ستاندارێکی ناوچەییشی نیە تاکوو بگا بە نێونەتەوەیی. بۆ هاومانا رەنگە باش بێ بەڵام بۆ هەواڵ و دەق نابێ. دیستان سپاس و دەسخۆش.

سوپاس لۆ تۆش.
بەپێچەوانەوە، کورد پێویستی بەوە نییە وشەکانی زمانەکەی ببێتە جیهانی یان گەردوونی وهتد... ئەوەی گرنگە ئێمە وشەکەمان هەیە پێویستە بەکاریشی بهێنین لە هەرکوێیەك بێت نەخوازەڵڵا لە هەواڵ و دەقی زانستی و تەکنەلۆجیدا. بڕوانە سویدییەکان بزانە بە گرێ دەڵێن چی -بۆ خۆشتان زۆر لە سوید ژیاون- واژەی (TUM)یان بۆ داناوە و تەنانەت لای وان لە کوولەکەی تەڕیشدا (inch) باسی نییە؛ عەرەبەكانیش هەروەتر، ئەوانیش (بوصة) بەكار دەهێنن. بەنەوتراوی نەمێنێتەوە کە (گرێ)ی کوردی لە گرێی پەنجەکانی دەستەوە سەرچاوە دەگرێت کە مەودای هەریەکیان بۆ ئەوی تر نزیکەی ٢سم و نیوە و ئەمەش زۆر ژیربێژانەیە بۆ یەکەیەکی پێوانە کە دریژییەکەی (٢.٥٤سم)ە؛ ڕیشەی (tum)ی سویدییەکانیش بە سەلیقەی زمانیاریم دەگەڕێتەوە بۆ وشەی (tumma) کە واتای پەنجەی بەرانە یاخود سپێكوژە دەدات و لەتەك (thumb)ی ئینگلیزیدا هاوڕەگ و وێکچووشن. تەنیا میللەتێك من بزانم فارسن کە دەڵێن (اینچ)، کە ئەمەش بۆ فارسی نامۆ نییە، وەکوو فارسەکان خۆیان دانیان پیاناوە لە (٧٠%)ی عەرەبییە و باقییەکەی هەندێ ئینگلیزی، فەرەنسی و ڕووسی و تەنیا پجێکی دەمێنێتەوە بۆ فارسیی ڕەسەن، گەر ریشەی هەبێت! کەجی کورد تەنیا بۆ وشەیەکی وەکوو گەسك (١٣) وشەی هەیە. بشبوورن سەرم ئێشاندن!

سپاس بۆ روونکردنەوەکەت. بەڵام بۆ کەسێکی وەک جەنابت کە لە زمان دەزانی زۆر سەیرە کە زمانی کوردی لەگەڵ زمانی سویدی و عەرەبی هەڵدەسەنگێنی. سویدیەکان زیاتر لە ٣٠٠ هەزار وەشەی تۆمار کراویان هەیە. ئێمە چەندە! کەس نازانێ. ئەوان ئەگەر نەشیان بێ قەرز دەکەن، بە پێچەوانەی ئێمە کە وەک ئۆسای ناشاڕەزا هەرکەسەو بۆ خۆی بۆی دادەتاشێ. عەرەب بۆ وشتر و بۆ شێر و لەو جۆرە ئاژەڵانە زیاتر لە ٣٠ هاوماڵیان هەیە، با لە یەکتری تێنگەن بەڵام وەک بەڵگەی تۆمار کراو هەیانە، ئێمە چەندەمان هەیە؟ هەموو کەس دەزانێ کە ئینج فارسی نیە و پێوەرەیەکی نێونەتەوەییە با هێندێک نەتەوە و زمانیتر "گرێ" بەکار بێنن. بەڵام لات وا نیە کە لەگەڵ گرێی "گرێ کوێرە" کە هەمووی ٢ میلم نیە لێیان تێک ناچێ؟! زۆر سەیرە کە لە کاتێکدا ستانداردێکی نێونەتەوەیی بۆ پێوان هەیە، ئێمە بە زۆری زۆرداری بماهەوێ بیگۆڕین! ئەم پێوەرە خۆ هی پار و پێرار نیە و لەوەتا هەیە بە هاوتەریب لەگەڵ سانتیمیتردا بەکار دێ، بۆ کورد نابێ بزانێ ئینج چیە و چەند میلیمیترە؟!
من تاکوو ئێستاشی لەگەڵ بێ لە هیچ سەرچاوەیەکدا نەمدیوە کە نووسرابێ ٧٠ لە سەددی زمانی فارسی عەرەبی و هیترە، کەسیش ناتوانێ بەشێوەی فەرمی ئەمە بسەلمێنێ، لە کاتێکدا ئێمە هێشتا نازانین زمانی فارسی چەند وشەیی هەیە، زۆریش زەحمەتە بزانی لە چەندا چەندەی فارسی نیە. دەیان و سەدان و رەنگە زیاتر وشەی کوردی و فارسی وەک یەکن، رەنگە تەنیا شێوازی نووسینەکەیان جیاواز بێ، ئەوی ئەوانە هی کام زمانن؟ لە پێشدا هی کامیان بوو و کامیان دواتر دزیوەیە یان بە قەرزی بەکاری دێنێ؟ ئەمانە باسگەلێکن کە بە هۆی کەسانی شارەزا و پسپۆرەوە لێکۆلینەوەیەکی قوڵیان دەوێ کە بە داخەوە کورد لەو بوارەدا زۆر کول و داماوە و تاکوو ئێستا لێکۆڵینەوەیەکی باشی بنەڕەتیی بە خۆیەوە نەدیوە.

سەبارەت بە زمانی فارسی، ئەوە قسەی عەرەبن و ناهەقیشیان نییە، تازە قورئان و ئەدەبیاتێک لایان چەسپیوە و پێیان وایە هەموو فارس لەوانی دزیوە.
یەک تۆز بابگەڕێنەوە ئەو سەردەمەی عەرەب وەکو نەتەوە ئاین بەرپابوو، ماقوڵ نییە فارس و ئەدەبیاتی فارسی و دەوڵەت و شانشینێک بە زمانی فارسی هەبوون و هەروەها یاسا و دراویش و بازاڕیش (دراو هەر بیزەنتی بوو) لەو ناوچانەی کە عەرەب هەبوون. کە وەکو هۆز ژیاون نەک دەوڵەت هەرگیز، ئەوان لە عەرەب دزیبێ!! ئەمە کاتێک کە لەسەر دەمی خەلیفەی ٥ ئەمەوی " عەبدولمەلیک کوڕی مەروان کوڕی حەکەم" بە زۆری بیری نەتەوەیی حەجاج کوڕی یوسف@ یەکەم پارەی بە عەرەبی و ئیسلامی دەرچوو و دەواوین و یاسای دەوڵەت هەمووی فارسی بوو (٦٨٥/٧٠٥) زاینی.
هیچ سەلماندێک و لۆجیکێک ناتوانێ پێچەوانەکەی بسەلمێنی، کەواتە دەبێت عەرەب لەوانی وەرگرتووە و کە دروست وایە و سەپێندراوە و چەسپاوە. نمونەی شتی وا زۆرن لە جیهان و نوێ نییە.

کاتێکی خۆش

کاکە حامید،
وەكوو تاکەکەس هەرکەس ئازادە تەنانەت زمانێكیش بەکار بهێنێت کە تەنیا خۆی تێیبگات، بەڵام وەك وتم سەردەمێكە کورد (گرێ) بەکار دەهێنێت (سەیری وێنەی هاوپێچ بكە)، دەبینیت کە ئەوە ئەو مامۆستا بەڕێزانەی كۆڕی زانیاریی كورد دایانناوە لە بەغدا و هەموویشیان شارەزا و پسپۆڕ بوون و هەن لە زمانی كوردیدا. ئیتر جەنابت یان کەسێكی تر لەگەڵ گرێكوێرەدا لێیان تێكبچێت، ئەوە کێشەی خۆتانە، نەك زمان و وشەكانی، چونكە وشەمان زۆرن كە زیاتر لە یەك واتا دەبەخشن و ئەوە تەنیا ئەو پێوەندییەیە کە تێیدا بەکار دێت، دیاریی دەکات کە مەبەست پێی کام واتایەتی.
پەکكوو كە پێت شەرمە یاخود نابەجێیە زمانی شیرین و دەوڵەمەندی كوردی لەگەڵ عەرەبی و سویدیدا هاوشان بزانیت. ڕاستە کورد هەلی نەبووە زمانەکەی وەکوو زمانێکی فەرمیی دەوڵەت بەكار بهێنێت، بەڵام زۆر ئاشکرا و بەڵگەنەویستە کە کوردی هەر زۆر لە سویدی دەوڵەمەندترە و گەر هاوشانی عەرەبیش نەبێت لێی کەمتر نییە. بەداخەوە هەر ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە (خۆبەکەمزانین) بوو کە هێشتا گەورەترین ئاپۆڕەی کورد لە هەر چوار پارچەکە واتە (کوردانی باکوور) زۆر درەنگ خەبەریان لە کۆیلەیەتی و چەوسانەوەی خۆیان بووەوە. باسی وشەی تۆمارکراوی سویدیشت کردووە، کاکە خۆ زمان بریتی نییە لەو وشانەی کە ئەکادیمیایەك تۆماری کردوون!!! كورد هەر بنزاراوەیەکی دەئەوەندەی (دەقاتی) سویدیی پرلەقەرز وشەی هەیە.

هەرچەند وەكوو وتووتتە ئەوە پسپۆڕ و شارەزای دەوێت کە بزانن زمانی فارسی چەند وشەی هەیە، بەڵام مانگ بەچاو دیارە و بە پەنجە هێمای بۆ دەکەن؛ بەڵێ ئەگەر کوردیش وەکوو فارس ئەو خواستنە بەرفراوان و بێسەروبەرەی بکردایە (بەتایبەت کە بێدەوڵەتیشە، بیانووی باشی هەبوو)، ئێستا دەمانگوت هەموو زمانەکانی دونیا لە کوردی وەرگیراون، چونکە هەموو واژەکانی زمانانی دونیامان دەدزی و بە هی خۆمانمان دەژمارد!!! بەڵام سوپاس بۆ خوا كورد لە هەموو شتێكدا ڕەوشتبەرزی پیشان داوە و ئەمەشی پێ نەشیاو و شاق بووە. تەنیا بۆ بەرچاوڕوونی ئەگەر لە (مشتقات)ی وشە عەرەبییەكان شارەزاییتان هەبێت، ئەوكات دەزانن لە نیوە زیاتری فارسی لەو (مشتقات)ە پێکهاتووە: (قسم، مقسوم، تقسیم، قسمت، قاسم؛ فعل، فاعل، مفعول و هەتا ئەو کۆتایییەی کە هەر نایەت)....
سوپاس!

کاکە زمانیار، رەنگە بزانی کە زمان ئامرێزێکی پێوەنیە بۆ تێگەیشتنی خەڵکی لە یەکتر، چۆن تاکە کەس دەتوانێ زمانێکی بۆ خۆی هەبێ؟ ئایا بۆ ئەوەیە کە لەگەڵ خۆی قسە بکا و خۆی لە خۆی تێبگەیەنێ؟!
دواتریش ئێمە نابێ بەرچاوتەنگ بین و خۆمان لە خەڵکیتر پێ زل و گەورەتر بێ. بۆ و بە چ هۆیەک دەبێ ئێمە زمانی کوردی لەگەڵ زمانی تر هەڵەسەنگێنین؟ ئایا بەڵگەیەکی هێندە پتەو بە دەستەوەیە؟ ئێستاشی لەگەڵ بێ گۆڕێکی ئاکادیمی و بڕیادەرمان نیە بەڵام زمانەکانیتر زیاتر لە دەیان و بگرە زیاتر لە یەک سەدەیشە هەیانە و بەردەوام وشە تۆمار دەکەن. تو شەرەف ئەوە کۆڕە تۆ بۆ نموونە کتێبەکەیانت هێناوەتەوە و وێنەی فەرهەنگەکەیانت داناوە کە یەکیشیان بە کوردی ناوی خۆی نەنووسیوە!! من پێوم سەیرە کابرا خۆی بە کورد بزانێ و فەرهەنگێک بۆ خەڵکەکەی خۆی بنووسێ بەڵام هێشتا ناوە کوردییەکەی خۆی نەنووسیوە. دەزانی سەقەتی ئێمەی کورد لە کوێدایە؟ لە خۆ بە زلزانی بە گۆترەییماندایە. من میللەتی کوردم خۆش دەوێ، رەنگە نەشزانی ساڵها من زەحمەتم بۆ ئەو ئاو و خاکە کێشاوە و خوێنیشم بۆ داوە. خۆشم دەوێ و ئامادەشم گیانی بۆ بدەم، بەڵام هەرگیز بە گۆترە و بە بێ بەڵگە ئامادە نیم زمانی کوردی فەرز بکەم بە سەر زمانی دیکەدا، ئەگەر جەنابیشت بەڵگەت هەیە فەرموو پیشانی بدە. بەڵگەیەک کە بەراستی بیسەلمێنێ کە زمانی کوردی لە زمانەکایتر دەوڵەمەندترە، بە قسە هەموو شتمان هەیە بەڵام بە نووسراوە و بە بەڵگە خەڵکی باوەڕ دەکا. دەزانی زمانەکەمان چەند وشەی هەیە؟ چەندەی قەرزکراو و چەندەی رەسەنە، یان چەندەی لێ دزراوە و لە زمانەکانیتردا بەکار دێ؟ ئەمانە و دەیان پرسی تر وا لە مرۆڤ دەکا کە باوەڕ بە بێ سەروبەرەیی کورد و زمانەکەی بێنێ. من زمانی خۆم خۆش دەوێ فێریشی بووم و پێشی دەنووسم، شازنیشم ئەوەیە کە بە لەت و کوتیش بێ لە چەند زاراوەی دیکەشی تێدەگەم. بەڵام ئەمانە وا لە من ناکا کە زمانی کوردیم لە سویدی و عەرەبی و لە هیچ زمانێکیتر پێ دەوڵەمەندتر بێ. بەڵام رۆژێک زمانی کوردیش گەیشتە ئەو ئاستە ئەوا منیش شانازی بە هەموو وشەکانیەوە دەکەم، هەرگیزیش ئامادە ماف بە کەس نادەم هەروەک تاکوو ئێستاش بە کردەوە نیشانم داوە کەس سووکایەتی بە زمانەکەم بکا.
تکاشت لێ دەکەم بە لای منەوە باسی رەوش بەرزی کورد مەکە کاتێک دەڵێی :"بەڵام سوپاس بۆ خوا كورد لە هەموو شتێكدا ڕەوشتبەرزی پیشان داوە" خەریکە خوێنم بڕچێ. ئەوە سەدان ساڵە پێچەوانەی ئەو بۆچوونەی جەنابت دەسەلمێنین، خۆکوژی شەڕی نێوخۆیی، سەربڕین و گوێ و لووت بڕین، خۆ بە کەم زانین جاشیەتی خۆرۆشتن سوێند خواردنی بە درۆ بۆ تاوانبار کردنی یەکتری، ئیتر نازانم لە کام رەوشتی خراپ بۆت باس بکەم کە کورد نەیکردووە. لووت و گوێی ژن و کچ کردن، گەورە بە چووکە، منداڵی ناو لانک مارە کردن، چەند ژنە کە ئێستا تازە بە تازەیی پارلەمانەکەمان بڕیای لەسەر دەدا! بەتایبەتی خۆفرۆشی و جاشیەتی ئەوەندەی لە نێو کورددا باوە لە هیچ نەتەوەیەکیتردا نیە، ئەگەریش هەبێ بە رادەی ئێمەی کورد نیە. تۆ سەیری ئەم کوردە هەژارە بکە کە ئێستاش لە کوێستانەکانی کوردستاندا رۆژ نەی جاشە کورد نەچێتە سەریان و لێیان نەکوژێ و کوردی بەشی تر دەسخۆشانەیان پێ دەڵێ!
خەریکە لە باسەکە دەچمە دەرەوە، بە هیوای ئەوە هەرگیز خۆمان لە خەڵکانیتر پێ زیاد نەبێ چوونکە هەر ئەم خۆ بە زلل زانینانە وای لێ کردووین کە بە شێوەیەکی دروست و رێکوپێک بیرمان بەکار نەهێنین و تەنیا بە گۆترە شانازی بە خۆمان بکەین.
ئەوەی کاکە سیاش نووسیوەیەتی زۆر راستە. بەڵام دوای هێرشی عومەری کوڕی خەتاب کە نامەیەک بۆ پاشای ئێران دەنووسێ کە ببن بە یەکتاپەرەست، پاشای ئیران وڵامی دەداتەوە کە قوڕ بە سەرتان ئێمە سەندان ساڵە یەکتاپەرستین، ئێوە ئێستا دەتانەوێ یەکتاپەرەستی پیشانی ئێمە بدەن، مارمێلووک خۆرە پێ پەتیانە... ئەم نامانە لە موزەیەکی بریتانیادا پارێزراون و لە لایەن هاوڕێی بەڕێزی من کاک حەمید تەیمووریەوە کراون بە کوردی... دوایە کە عومەر بە خۆی و لەشکرەکەیەوە هاتن و ئێرانیان بێجگە لە هەورامان داگیر کرد، هەموو کتێبەخانەکانی ئەو وڵاتەیان ئاگر تێبەردا و ئەوەشی پێیان خۆش بوو لەگەڵ خۆیان بردوویانە، هەر بۆیە ئەوەی کاک سیا دەڵێ راستە بەڵام ئەگەر ئێمە سەیری پێشەکی فەرهەنگی هەمبانەبۆرینە بکەین لەوێدا باسی هاوناوەکانی شێر و وشتر لە عەرەبی دەکا کە زیاتر لە بیست و لەوە زیاتریش هاوناو یان هاومانایان هەیە. کورد درۆیان نەکردووە کە وتوویانە: ئەو نانە نانە ئێستا لە خوانە. ئێستا ئێمە چیمان هەیە و ئەوانیش چیان هەیە! سەرکەوتوو بن و بۆ پێشەوە بۆ کۆمڵگایەکی بێ درۆ و ریا و بە فەرهەنگ.

ئەزیزم، من مەبەستم ئەوە بوو سەربەستی لەوەی چۆن دەدوێیت، نەك بێم و باسی گووگڵ ترانسلەیتت لۆ بکەم. ئەم هەویرەش جەنابتان خەریکنی ئاو زۆر دەبات و ئێرەش جێی ئەو هەموو چەلەحانێیە نەبوو بینووسن.

ئەوە هیچ بەڵگە نییە لەسەر کوردنەبوونی ئەو مامۆستا بەڕێزانە، کە (جمال عبدول) ئێستاش وا بەردەوامە لە کاروانی خزمەت بە زمانی کوردی لە سلێمانی و چەندین فەرهەنگ و کتێبی نایابی بۆ کوردی نووسیوە. ئاخر تۆ بدەبێت زانیت کە ئەو فەرهەنگە لە ناوەڕاستی هەشتاکاندا نووسراوە و هێشتاش خەرمان بەرەكەت کە لەو سەردەمی بترۆپکی ەعسیزمەدا توانیویانە بە چاپی بگەیەنن. خۆ جەنابت هێشتا ناوەکەت بە لاتینی نووسراوە و گەر بکرێت بە سۆرانی ئەوە دەبێت (هامید) نەك حامید. گەر بڵێیت ناوەکەشت عەرەبییە، ئەوا ناوی ئەو نووسەرانەش هەموویان عەرەبین بێجگە لە دوو ناویان کە کوردین و گەر باش سەرنج بدەیت، دەبینیت کە بە کوردییەکی زۆر جوان نووسراوە (شاڵی و هەورامانی).

ئێستاشی لەگەڵ بێت، وەکوو کاك دیاکۆش لە چاوپێکەوتنەکانیدا ئاماژەی پێداوە، پێم وایە زمانی کوردی ئەوەندە دەوڵەمەندە کە دەکرێت زمانی تەکنەلۆجیای زانیاری و بگرە گشت زانستەکانی تریشی پێبنووسرێتەوە.

تەنیا مەبەستم ئەوە بوو کە بەکورتی و پوختی پێتانبڵێم (گرێ) کوردیی (inch)ە. ئەگەریش پێتان بەریخواردووە، دیسان ئازادن کە چئ بەکار دەهێنن، بەڵام سووکایەتی و قسەی ناشیرین بە ئایین لە هیچ کوێدا جێی نابێتەوە بەتایبەت لە سەکۆیەکی تایبەت بە ئای‌تیدا.

من قەت خۆمم لە کەسی تر گەورەتر و زلتر نەگرتووە، بەڵکوو ئامادە نیم خۆم کەمتر بگرم، هەر ئەوەندە و تکایە لێکدانەوەی هەڵە بۆ وتەکانم مەکە. ئەوەش کە سەبارەت بە فارسی نووسیومە بەبەڵگەوە وتوومە. کاتێکیش باسی ڕەوشتبەرزیم کردووە، باش دەزانیت مەبەستم لە هیچ حیزب و دەستە و گرۆ و تاقم نییە کە وەك خۆت ئاماژەت پێداوە پێکهێنەری سەرەکیی نەهامەتییەکانی میللەتی کوردن، بەڵکوو من مەبەستم لە میللەتی ڕەمەکیی کوردی کڵۆڵە کە سەرەڕای ئەو چارەڕەشییانەش دزی نەکردۆتە پیشە و زمانەکەی خۆی بەو هەموو سنوورداری و بێدەوڵەتییەوە پاراستووە و پەرەی پێداوە. ئیتر ئەمە دوا لێدوانمە و گەر ئەوەندە بیرتەسك بن و بەبێ هۆ قسەی لابەلا بە ئایین و کەسێتی خەڵك بکەن، حەز دەکەن هیچ ڕایەك لەسەر بابەت و بۆچوونەکانتان دەرنابڕم و هیوادارم باشیش بزانن کە درۆ و ڕیا و بێفەرهەنگی پیشەی بەندە نییە و هەر کارێك خوازیاری خۆی هەیە.

سوپاس.

کاکە با کۆتایی بەم باسە بێنین و لە سەری نەچین، من ئەگەر بە کوردی فەرهەنگ بنووسم ناوەکەی خۆشم بە کوردی دەنووسم، مەبەستم ئەوەیە کە ئەو پرۆفیسۆر و دوکتورە کوردانە کە جەنابت شانازییان پێوە دەکەی، تەنانەت ناوەکانی خۆشیان بە کوردی نەنووسیوە، ئیتر من بۆ شانازیان پێوە بکەم؟ یان نیوەی بە کوردی و نیوەیان بە عەرەبی نووسیوە! قەبێحتر لەوەش ئەوەیە کە ئەوان فەرهەنگیان وەرگێڕاوە نەک دانیشن بۆ خۆیان بینووسن، ئەمەش کارێکی زۆر سەیرە کە رەنگە بەراستی هەر لە خەڵکانی ئەوێ بوەشێتەوە. بۆ ئەوەش کە برای بەڕێزم کاک دیاکۆ لە وتووێژەکانیدا لە سەرزمانی کوردی چ وتووە و چ دەڵێ کەیفی خۆیەتی منیش دەتوانم بە پێچەوانەکەی بڵێم خۆ ئەمە نابێتە بەڵگە، ئایا ئەوان دەزانن زمانەکەمان چەند وشەیە؟ بە بڕوای من تاکوو زۆرشتی ورد روون نەبێتەوە و شتێکی زیندوومان لەبەردەستا نەبێ ناتوانین لە خۆوە قسە بکەین. من دەزانم جەنابیان چەندە خەمخۆر و دڵسۆزی زمانەکەمانە بەڵام تەنیا قسەی کەسێک نابێتە بەگڵگە بۆ ئەوە پشتی پێ ببەستی. بەڵێ لە بواری ئامرازی کشت و کاڵ و کەرەستەی بەکارهێنان بۆ بەرهەم هێنان لە لادێکاندا زمانی ئێمە دەوڵەمەندە بەڵام ئەمە ئەوە ناهێنێ کە بڵێیین خۆی لە شانی زمانە دەوڵەمەندەکان دەدا.
من یەکەم جار بۆم نووسیت کە گرێ وە هاومانا باشە بەڵام وەک پێوەرەیەکی پێواندنی نێونەتەوەیی بەکەک نایە، هەموو دونیان دەزانێ ئینج چیە ناوێکی ئینگلیزییە و تۆمار کراوە بەڵام لە کوێ دەزانن گرێ یانێ چی کە ئێمە خۆشمان نازانین مانای چیە!؟ لە سەرچاوەکەشیدا هەر ئینج نووسراوە، رەنگە سەیری سەرچاوە سەرەکییەکەی هەواڵەکەت نەکردبێ. بێجگە لەمەش من هەواڵم کردووە بە کوردی زۆر نەهاتووم زمانی کوردی فێری خەڵک بکەم، ئامانجی سەرەکی هەواڵیش ئەوەیە کە خەڵکی لە مەبەست تێبگەن.
پێشم سەیرە کە ناوی منت بە نموونە هێناوەتەوە! پێت وایە لاتینی "ح"ی هەیە تاکوو ناوەکەی من وەک خۆی بنووسن؟ یان مەبەستت چیە؟ من رەنگە پێش ئەوەش لە دایک ببم ئەو ناوەم بەسەردا سەپابێ، ئێستاش بە سۆرانی ئەگەر بینووسم و هەموو جارێکیش وام کردووە، فۆرمێکی سۆرانیم پێداوە. بەڵام خراوتر ئەوەیە کە مرۆڤ لە تەمەنێکی گەورەتردا ناوێک بۆ خۆی دیاری بکا کە بە راستی ناوی نیە! پێکهاتەی زمان + یار کە لە دوو وشە دروست بووە هیچکامیان ناو نین! مەبەست چیە؟ یاری زمان دەدا، هاوڕێی زمانە و یان لەگەڵ زمان هاوڕێی و هاوکارە، کە هیچکامیان ناو نین. ئەم هەویرەی کە باسی دەکەی بۆ خۆت شێلاوتە نە من، هەربۆیەش بە کەیفی خۆت ئاوی تێکە، من لەمە زیاتر لەسەر ئەم باسە ناچم. ئەگەر دەتەوێ لە سەکۆی زمانی کوردیدا بە وردی و بە درێژی باسی دەکەین.
بەڵاشەمە سەیرە کە دەڵێ: پێکهێنەری سەرەکیی نەهامەتییەکانی میللەتی کوردن. چوونکە لە هەموو دونیای دیموکراتیدا ئەوانن کە بۆ کۆمەڵگایەکی دیموکراتی و مرۆڤانە تێدەکۆشن، چی بوو کە لە کوردستاندا بوو بە پێچەوانە؟ لە لایەکەوە تاریفی کورد و زمانەکەی دەکەی لە لایەکەوە حیزبەکانیان کە هەڵقوڵاوی نێو ئەو کۆمەڵگایەن و خەڵکی هەڵیبژاردوون بە هۆکاری نەهامەتییەکان دادەنێی ئەمە چەندی بە چەندە؟ من نامهەوێ بەگریان لێ بکەم رەنگە لە تۆش زیاتر دڵم پڕ بێ لێیان بەڵام ئەوانە لەو کۆمەڵگایە هەڵقوڵیون کە جەنابت بەردی پێشکەوتنی زمانەکەیان لە سینگ دەدەی. سەرکەتوو بی.
دیسانیش رێزم بۆت هەیە و لەو باوەڕەشدام کە دەبێ ئەم باسانە بکرێن بۆ ئەوە روون بێتەوە.

کاک حامید، خۆزگە لە کشتوکاڵیشدا وابوونایە. بیرمە کاک بەکر شوانی وتی بێجگە لە تەلەفزیۆن و سەتەلایت و تراکتۆری فۆرگەسن، دێی ئێمە و خەڵک و بەرووبووم و پێشکەوتنی وەکو هەزار ساڵ بەر لەئێستەیە لە ڕووی جۆرایەتی و چەندایەتی دەیان جاریش کەمی کردووە.
تۆ یەکجار بڕۆ ڤیستیڤاڵی بەربووم و جوتیارانەوە، ماڵت ئاوابێت گرێ یان گرێدان کابرایەکی ئەڵمان بەس باسی ئەوەی دەکرد کە ٢٧ جۆرە گرێدانی پەتیان هەیە. ماست لای خۆمان و پەنیر و سپییای هەر ئەوەی باو باپیرانە (هێشتا کەمتری کردووە) خۆت باش دەزانی سپییای چەند هەزار جۆری هەیە لەم ئەوروپایە.
من وەکو خۆم سیامەند، گاڵتەم بە ناسیۆنالیزم دێت و پێم وایە هاوشانی و ئاین و دەردەکانی ترە، تەنها ئامرازێکە بۆ لغاوکردن و دەسەڵات و کوێلەکردن. دەی وەرە ٢٢ ساڵە لە سێ پارێزگاین، وەزیرێک هی سلێمانی بێت، دەبێت جێگرەکەی هی هەولێر بێت، قسەی کەسیشیان لای ئەوەی تر ناخوات.پێش ئەوەی چوار پارچە و پێنج پارچە لەیەکدەین، ئەوانەی کە ژێردەستی کوردن چییان کردووە!؟ وە دەوڵەت و حوکمڕانی کوردی، چەند ئەرمینیا بە پشتگیری ئەوروپا و لۆبی ئەرمەنی لە جیهان، خۆشیی و سەرفرازی و ئازادی بۆ میللەتەکەی هێنا، ئێمەش ئەوەندە گەر خراپتر نەبێ!

باسەکە لە ئایتییەوە دەرچوو، جا لە کوێ خۆی دەگرێتەوە!؟
:)
بژین