تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئاسانگە دەدرێتەوە بە وڵاتی سوید

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2011/11/02

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔11۔ )

 

بە پێێ ئەو هەواڵانەی کە ئیمڕۆ لە مێدیاکانی سویدا بڵاو کراوەتەوە، بناغەدانەری ماڵپەڕی بەناوبانگی ویکیلیکس، ئاسانگە کە ئێستا لە بریتانیادا دەستبەسەرە، دەدرێتەوە بە ولاتی سوید.
لەبەر ئەوەی پاییزی رابردوو ناوبراو تاوانبار کرابوو بە تووندوتیژی دژ بە ژن و دەستدرێژی کردن بۆ سەر منداڵ، هەر بۆیە دەیدەنەوە بەم وڵاتە بۆ ئەوەی لێپرسینەوەی ئەو تاوانانەی کە دراونەتە پاڵی، لێ بکرێ.

بۆچوونەکان

دەسخۆش کاکە حامید،
هەر کەسێک بە دڵی دەسەڵاتدار نەبوو ئیتر بە تۆمەتی منداڵ-بازی و دەسدرێژی دەدرێتە دادگا. ئەوە نەبوو 'ستراوس کان' بەم تۆمەتە لەسێدارە درا.

تۆمەتی ئەم زەلامە چییە:
1. ژنێکی سویدی داوەتی ئاسانژ دەکات، دەڵێت من لە ستۆکهۆڵم نیم دەتوانیت لە ماڵی من بخەویت. دوای دوو ڕۆژ ژنەکە گەڕایەوە ماڵەوە و جووت دەبن. لە کاتی جووتبووندا کۆندۆمەکە دەتەقێت. ژنەکەش دەچێتە پۆلیس دەڵێت ئاسانژ بەئەنقەست کۆندۆمەکەی تەقاندووە.
2. لەگەڵ ژنەکەی تریشدا جووت دەبێت. جاری یەکەم بە کۆندۆم و جاری دووەم بێ-کۆندۆم. ژنەکە دەڵێت بەکارنەهێنانی کۆندۆم بەزۆرەملێ بووە.
شایانی باسە هەردوو ژنەکە، وەک زۆربەی باکووری ئەوروپا، زۆر ناحەزن.

من بەم دوعایە ناڵێم ئامین.

ئەگەر ئەوانە تۆمەت بن، ئەبێ هەرچی پیاوی ووڵاتە ئیسلامی‌و شەرقیەکان هەیە بدرێتە دادگا!!

دەستخۆش، هەر یەکەم جار بێ ئەوەی لەسەرچاوەیەک بیخوێنمەوە، ئەم تاوانانەم بەدرۆ و بوختان زانی. پاریش ئامەژەم پێکرد لێرە.
مناڵبازی لەگەڵ ئەو جۆرە پیشانەو ئەو جۆرە کەسایەتییانە یەک ناگرنەوە.

دەستان خۆش بێ، بێ گومان منیش لەگەڵ هەر سێکتانم، بەڵام من هەواڵەکەم وەک خۆی وەرگێڕا، دەنا قسەی بەردە راستە هەموو کات وابووە کە دەرەقەتی کەسێک نەیەن ئەوا دەکەوتنە بیری دۆزینەوەی بوختان و دەیانهەوێ لەو بوارەوە زەفەری پێ بەرن. بەڵام بزانین لە داهاتوودا چۆن دەبێ و چی بەسەر دێ. دەبێ چاوەڕوان بین. هەر بژین.

ئەنجا کە سەیری فلیمی Born Ultimatumیش ئەکەین ئەڵێین: برا نەڕۆۆ لەو درۆیە!

ئەم کابرایە زۆر تامەزرۆیە، دیارە سەردانەکەی بۆ سوید تەنها بۆ ژنبازی بووە.

دەیان ەوێ کابرا بوەستێنن، ئیتر بە هەر ڕێگەیەک بێ، ئەوەتا تازە شتی تری بڵاوکردووەتەوە.

ئیمڕۆ دیسان لەسەریان نووسیوە و بە وتەی بی بی سی تەنیا ١٤ رۆژ مۆڵەتی هەیە کە سکاڵا لە بڕیاری دانەوەی بە سوید دەرببڕێ.

کاک هیوا لە مێژە من ئەو فیلمەم دیوە بەڵام بەراستی، شایانی دیتنە. چەند ساڵێک بەسەر ساز کردنیدا تێدەپەڕێ بەڵام ئەوانەی کە حەزیان لە فیلمە دەبێ ئەم فیلمە ببینین. The Bourne Ultimatum

:) سوپاس بۆ ڕاستکردنەوەکە کاکە حامد
ئاسانژ، چاک ئەزانێت دادگاکانی بەریتانیا باشترین دادگای دنیان. بەڵام ئەگەر سبەینێ سواری تەیارەشی بکەن لە خۆمەوە باوەڕناکەم ئەو شتە لە بەریتانیا ڕوبدات. دادگای supreme courtی ماوە جارێ کە دوای دادگای high courtە، گاردیان ئەڵێ گوایە هەم محامیەکەی مەشغوڵی کەیسی جەماعەتی تۆپقاڕێنەکەیەو هەم ئەکرێ بزانن لەوێش سەرکەوتوو نابن. چونکە بەکورتی دادگا بەریتانیەکان مەجبورن بڵێن بەڵی لە هەموو دادگاکانی یەکێتی ئەوروپا هەمان مافی تۆمەتبار هەیە.

منیش لەگەڵ قسەکانی کاک بەردەم تەواوە زۆر راستە