تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

کومپانیا رۆژئاواییەکان بۆ گرتن و دەستبەسەرکردنی دژبەران، "لە خزمەتی حکومەتی ئێران"دان.

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2011/11/02

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

بە پێێ هەواڵی بلۆمبەرگ، کومپانیای سویدی ئەریکسۆن، کومپانیای کریتیوی‌تی سافتور لە بریتانیا و کومپانیای ئەپتیو موبایل سکیوریتی کە ناوەندەکەی لە ئێرلەند دایە، لە دوو ساڵی رابردوودا سیستەمگەلی نەرمەواڵە و هەروەها مەکینەگەلێکیان بە ئێران فرۆشتووە کە پێش لە هەموو شتێک دەتوانرێ لە لایەن هێزەکانی ئاساییش و ئیتلاعاتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کەڵکیان لێ وەربگیردرێ.
هەواڵدەری بلۆمبەرگ لە راپۆرتە تێرو تەسەلەکەی خۆیدا بە پاڵپشتی زیاتر لە سەد بەڵگە و وتووێژ لەگەڵ چەندین پسۆر و بەرپرسانی پێشووی ئەو کومپانیایانە، چەندین نموونەی دەستبەسەر کردنی هەڵسووڕانی سیاسی و مەدەنی و لێپرسینەوەی لە ئێراندا، پاش هەڵبژاردنەکەی ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی، هێناوەتەوە کە تەنیا بەکەڵک وەرگرتن لەو ئامێرانە گیراون.
سەعید پوورحەیدەر یەکێک لەو دەستبەسەرکراوانەی دوای هەڵبژاردنەکەیە کە چەندین حەوتوو لە بەندیخانەی ئەویندا ماوەتەوە.
ئەو بە هەواڵدەری بلۆمبەرگە وتوویە کە لێپرسێرەکانی لە بەندیخانەدا دەقی هەموو قسەکانی ئەو کە لەگەڵ خەڵکتر لە تەلەفووندا کردوویە و هەروەها کورتەنامە و ئیمایڵەکانی کە لەگەڵ خەڵکیتر گۆڕیویەتەوە، هەمووی بەلاوە بووە.
لە سەرەتای ئیمساڵی زایینیدا، کومپانیای کیتیوی‌تی سافتوایر، سیستەمێکی بە ئێران فرۆشتووە کە هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی بە کەڵک وەرگرتن لەوان دەتوانن شوێنی بەکارهێنانی موبایل تەلەفوونەکان بدۆزنەوە.
ئەم سیستەمە دەتوانی جموجۆڵی خاوەن موبایلەکان لە مەودای هەر ١٥ چرکەدا جارێک چاوەدێری بکەن و شوێنەکەشیان لە سەر نەخشە دەستنیشان بکەن. ئەم کومپانیایە ئەوەی پشتڕاست کردووەتەوە کە کومپانیای ئێرانسەڵی ئێرانی دووهەمین کومپانیای تەلەفوون موبایلە لە ئێراندا، یەکێک لە مشتەرییەکانی ئەوان بووە. سەرەڕای ئەمەش ئەو کومپانیایە ئامادە نەبووە لەسەر فرۆشتنی سیستەمی شوێن هەڵکردن، زانیاری بدات.
کومپانیای ئەپتیو موبایڵ سکیوریتیش کە ناوەندەکەی لە ئیرلاندایە، سێ ساڵ لەمەوبەر سیستەمێکی وەک ئەوی لەسەرەوە باسمان کرد، فرۆشتووە بە کومپانیای ئێرانسەڵ و تاکوو ئێستاش بە خزمەت کردن و سرڤیس دان درێژە دەدا.
هەروەها دوو کەس لە بەرپرسانی پێشووی ئێرانسەڵ بە هەواڵدەری بلۆمبەرگیان وتووە کە هێزەکانی پۆلیس لە ئیراندا دەستیان بەو سیستەمە رادەگا.
ئەدیتیۆ موبایڵ هەرچەندە دەڵی ئەو تکنۆلۆژیا فرۆشراوە بە ئێران، بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ ڤایرۆسی کومپیۆتەر و بەرگری لە ئیمایڵی پڕوپاگەندە گەڵاڵە کراوە، بەڵام رایگەیاندووە کە بە لەبەرچاو گرتنی بارودۆخی سیاسی لە ئێراندا بە نیازە ساڵی داهاتوو و هاوکات لەگەڵ تەواو بوونی ماوەی پەیماننامەکەیان لەگەڵ ئێرانسەڵدا، کۆتاوو بە هاوکاری لەگەڵ ئەو کومپانیایە بهێنێ.
بە پێی نووسراوەکەی بلۆمبەرگ، کۆمپانیای موبایل تەلەفوونی ئێران لە ژێر چاوەدێری دەوڵەتدایە، سەرەتای ساڵی رابردوو دەوڵەت داوای کردووە لەو کومپانیایانە کە ویستوویانە سیستەمی خزمەتکردن بە ئێران بفرۆشن کە سیستەمی ناردنی کورتەنامە ناردن بۆ ئێران، بەو وڵاتە بفرۆشن و هەوروەها داوای کردووە کە ئەو بەرهەمانەیان کە پێوەندی بە پاشەکەوت کردن و ریزبەندی کورتەنامەوە هەیە لە سیستەمەکانی خۆیاندا بگونجێنن.
ماوەیەک لەمەوپێش کومپانیای نوکیا زیمەنس کە سیستەمی شوێن هەڵکرد و گوێگرتنی موبایل تەلەفوون بە ئێران فرۆشتووە، لە ژێر زەختی نێونەتەوەییدا مەجبوور کرا لە بازاڕی ئێران بکشێتەوە. هەروەها دەڵین کە یەکێک لە گەورەترین کومپانیاکانی تەلەفوونی وڵاتی چین، جێگای ئەو گەورە کومپانیایە گرتووەتەوە.
تاکوو ئێستا بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران کردەوەیەکیان بەو راپۆرتەی بلۆمبەرگ و راپۆرتەکانی هاوچەشنی ئەو، لە پێوەندی لەگەڵ شوێن هەڵکردن و گوێگرتنی وتەی خەڵکی و خوێندەوەی کورتەنامەکانیان، لە تەلەفوون موبایلەکاندا لە خۆ پیشان نەداوە،
لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا ژمارەیەک لە هەڵسووڕاوانی سیاسی، رۆژنامەوانان و هاووڵاتیانی دژ بە دەوڵەتی ئێران، بە هۆی کەڵک وەرگرتن لەم سیستمانەوە دەستبەسەر کراون.

بۆچوونەکان

بۆ ئەو کۆمپانیا ڕۆژئاواییانە ئامانج تەنها قازانجە وە بۆیان گرنگ نی‌یە چی بەبەرهەمەکانیان ئەکرێت بەتایبەتی لەووڵاتە ڕۆژهەڵاتی‌و دواکەوتووەکان، لەبەر ئەوە ئاساییە ئەو کارە لەلایەن ئەوانەوە هەروەکو فرۆشتنی مین‌و کەل‌و پەلی سەربازی‌و تەقەمەنی قەدەغەکراو و هێلی کۆپتەری جەنگی ، لەلایەن زۆر ووڵاتی ڕۆژئاوایی کە لافی مافی مرۆڤ‌و سکۆلاری لێ ئەدەن. بەڵام ئەوە زۆر گرنگە کە خەڵکی ئەو ووڵاتە هۆشیار بن بە بەکارهێنانی ئەم بەرهەمانە لەمەولا. دەست خۆش بۆ ئەم هەواڵە گرنگە

زۆر سپاس کاکە فەتاح، بێ گونام وایە کە جەنات دەڵێی. سەرکەوتوو بی.

دەستخۆش کاک حەمید
بەڕاستی جێگای نەفرەت و بێزاریە کە بەو شێوەیە و لە بەر قازانج تەکنۆلۆجیا بۆ ملشکاندنی خەڵک بە کاردهێنن و لەولاشەوە ڕۆژانە دیموکاسی و مافەکانی مرۆڤ دەرخواردی خەڵک دەدەن، هەواڵەکانی ئەم ڕۆژانە وتیان گوایە لە کۆی ئەو 14 سیستمی چاودێریە کە ئەمریکا داویەتی بە عێراق بۆ چاودێریکدنی هێڵەکانی ئینتێرنێت 13 دانە لە سوریا کاری پێ دەکەن، عێراق هێشتا کارەباو وئاوی بۆ خەڵک دابین نەکردووە کە چی سیستەمی زەبەڵاح دێنێ بۆ جاسوسی کردن، هەمووش ئەمریکا و بازرگانەکانی ئەون دەیفرۆش، ئەوەش بۆ خۆی بەشداریەکی ڕاستەوخۆیە لە تاوەنەکاندا.