تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

مۆبایلی چەماوە بەرهەمدێت

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/11/01

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

تەکنەلۆجیایەکی نوێ بوار دەدات کەوا مۆبایل تەلەفۆن بچەمێتەوە و بابدرێت.
پسپۆڕانی کۆمپانیای نۆکیا بەگەرمی سەرقاڵی دروستکردنی جۆرە مۆبایلێکن کە بتوانرێت بچەمێتەوە.
هەفتەی ڕابردوو کۆمپانیای نۆکیا لەلەندەن دوو جۆر ویندۆزمۆبایلی نماییش کرد کەدەتوانرێت بابدرێت بەهەموو لایەکدا و بچەمێتەوە.
لەهەمانکاتتدا کۆمپانیای سامسۆنگ سەرگەرمی دروستکردنی هەمان جۆر مۆبایلن و بریارە لەساڵی ئاییندە ٢٠١٢ بنێردێتە بازاڕەوە.
وتەبیژی سامسۆنگی "ڕۆبەرت یی" لە لێدوانێکی بۆ [url=http://www.computerworld.com/s/article/9221284/Samsung_to_sell_phones_with_flexible_screens_next_year]ComputerWorld[/url] ، وتی هەنوکە سەرقاڵی دروستکردنی مۆنیتۆری چەماوەین، هیوادارم بتوانین لەسەرەتای ساڵی نوێی ٢٠١٢ دا دەستبکەین بەبەرهەمهێنانی مۆبایلی چەماوە و تاتەبژمێری گالاکسی تاب کەبەهەمان شیوە بتوانرێت بچەمێنرێتەوە.
جێگای باسە لەساڵانی ڕابردوودا لەکاتی پەیدابوونی مۆنیتۆری جۆری OLED و AMOLED ، دەنگۆی دروستکردنی ئەم جۆرە مۆنیتۆرانە پەیدابوو، بەڵام بیرۆکەی دروستکردنی مۆنیتۆری لەم جۆرە لە سەرەتای ٩٠ کاندا لە کۆمپانیای میدیا News Corporation ی "Rupert Murdoch" پلانی دروسکردنی ئەم جۆرە مۆنیتۆرانەی نمایشکردووە.

[youtube]XZ2-RuZMlB4[/youtube]

[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]

بۆچوونەکان

لە مانگی 9ـدا سامسۆنگ بڕیاری ئەمەی دابوو ،وا دیارە لە 2012 بەردەست دەکەوێت.
http://omgdroid.com/2011/10/31/samsung-flexible-amoled-coming-phone-2012/

بژین،

دەستخۆش کاك زەندی!
(نۆکیا مۆرف Nokia Morph) چەمكە مۆبایلێكە کە لەلایەن هاوبەشگەی نۆکیای فینلەندییەوە دروست کراوە. ئەم چەمکە، کە لە ٢٥ی شوباتی ٢٠٠٨دا لە مۆزەخانەی هونەری نوێ لە شاری نیویۆرك یپشان درا، بەرهەمی تۆژینەوەیەکی هاوبەش بە ناوی داهاتووی مۆبایل لەلایەن نێوەندی تۆژینەوەی نۆکیا و ناوەندیی نانۆزانستیی زانستگای کامبریج بوو. ([url=http://news.cnet.com/8301-10784_3-9878005-7.html]١[/url])
مۆرف (morph) بە واتای (هەر شتێك کە بکرێت شێوەی خۆی بۆ شێوەیەکی تر بگۆڕێت یاخود لەگەڵیدا خۆی تێهەڵکێش بکات) دێت. ([url=http://en.wiktionary.org/wiki/morph]٢[/url]) و لە بواری تەکنۆلۆژیادا چەمکێکە بۆ ئەو تەلەفۆنە دەستییانە بەکار دێت کە دەچەمێنەوە. ([url=http://en.wikipedia.org/wiki/Morph]٣[/url])

وا بڕوا مۆبایل لە بری پاژنە هەڵکێشیش بەکار دەهێنرێت.